وتووێژ:پێڕستی ئەکتەرە ئێرانییەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە[دەستکاری]

کاک @Épine: وردەوردە پڕ دەکرێتەوە و پێویست بە پەلەپەل ناکات. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٠٤، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ئارام ناتوانیت بەم شێوەیە بەجێی بێڵیت! من کە گواستمەوە سەر بۆشایی ناوەکەت وتم کە پەرەت پێدان ئینجا بیگوازەوە، کەچی ئێستا وا دەبینم بە ھەمان شێوە گواستووتەوە بەبێ ھیچ پەرەپێدانێک. --‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:٣٣، ١٦ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: وتارەکە پووچ نییە و ١٠ ئەکتەری تێدایە لە کاتێکدا پێڕستی خانمەکتەرە ئێرانییەکان تەنیا ٧ی تێدایە. دڵنیابە وردەوردە پڕ دەکرێنەوە، بەڵام بەھۆی دەوامەکەمەوە کەمتر لە جاران چالاکم و نەمانی ویکیپیدیا زیرۆیش لە لایەک بوەستێ. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٩، ١٦ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەبوونی ٧ ئەکتەر بەس نییە بۆ گواستنەوەی بۆ بۆشایی ناوی وتار. لە چاوی مندا وتارێکی ئاوا بە دڵنیاییەوە وەک واڵا وایە. --‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢٣:٢٣، ١٧ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەرێ ئەسڵەن پێرستی ناوی بڕێک ئەکتەر بە چ کاری ویکیپیدیا دێت؟ مەگەر پۆلمان بۆیان نییە؟ بوونی ئەم لیستە (تەنانەت گەر پڕیش بێت) چ زانیارییەک زیاد دەکات؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٣٢، ١٨ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: نەخێر پۆل و وتار یەک شت نین. ئێمە وتار بۆ خوێنەر ئەنووسین و زۆرینەی خوێنەریش بەکارھێنەری ویکی نین، بۆیە وتاری وا پێویستن؛ لە ویکییەکانی تر پرۆژەی پێڕستی ھەڵبژێردراویشیان ھەیە. بەڵام ئەمەیان بێکەڵکە، ویکیپیدیا کریستاڵ نییە و ئێمە نازانین کە ئەسڵەن کەس دەستکاریی ئەم وتارە ئەکات یان نا، بۆیە ھێنانەوەی بۆ سەر بۆشایی ناوی وتار بێ پرس و ڕا بووە و چاکسازی لە وتارەکەشدا نەکراوە، ھەر بۆیەش دیسانەوە (لەجیاتی سڕینەوەی) دەیگوازمەوە سەر بۆشایی ناوی خۆی تا بتوانێت پەرەی پێ بدات. --‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:١٠، ١٨ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لیستی ئەکتەر لیستێکە، پۆلیش لیستێکە. بەبڕوام لە ڕووی زانیارییەوە ھیچ جیاوازییەکیان نییە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٠١، ١٨ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەبەست لێرە Ease of navigationە، واتا ئاسانیی گەڕان و دۆزینەوەیە. خوێنەر نازانێت پۆلەکان چۆنن و چۆن بەکاردێن و لە بۆشایی ناوی سەرەکیدا گەڕان ئەنجام دەدەن. ئەمە لە ھەموو ویکییەکانی تریش ھەیە، پێویست ناکات خەمی ئەوە بخۆن. --‎◂ ئێپین لێدوان ‏٠٧:٢١، ١٩ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر چاکە، بزانم ئەتوانم چی بکەم. کاک پرەھەڵۆ ئەسڵەن بەشێکی وتارەکانی من خشتە و پێڕستن. گەر فریای وتووێژەکە کەوتبام، ھەمان وەڵامی ئێپینم دەبوو کە باسی گەڕانی خوێنەرانی کرد. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٥، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]