وتووێژ:پۆڵێنزانی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو @Serchia، پۆڵێن یان پۆلێن؟ ئەنجا -زانی یان -ناسی؟ بە ڕای من پۆلێنناسی باشترە.‎ Gêjełûk ‏١٨:٤٥، ٢١ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، ئەم ناوە وەک سەرچاوەکەی نووسراوەتەوە کە کتێبی زانستە لە باشوور. منیش هاوڕام کە پاشگری -ناسی بۆ زانستەکان بەکاربێت. بۆ پۆلێن، ڕەنگە ئەمە دروستتر بێت. هەرچەندە پێم وایە دەبێت فکرێک بکەینەوە کە ئەم ناوە تەواو گونجاوە بۆ ئەمە یان شتێکی تر پێشنیار بکرێت. سەرچیا‏١٤:٥٦، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk سلاو لێبێت، هەرچەندە بانگ نەکراوم، بەڵام ویستم ڕای خۆم بڵێم، پۆلێنناسی زۆر باشە Aro Salar (لێدوان) ‏١٦:١٣، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: ڕاستی نازانم پۆلێن دروستە یان نا. وا بزانم پۆلێن ئەبێتە classificator، پاشگری -ێن ناوی بکەر دروست ئەکا. لێرەدا پۆلبەندی (لە رده‌بندی-ی فارسییەوە وەرگیراوە) ھاتووە، ڕەنگە ئەمەیان باشتر بێ. ‎Gêjełûk ‏٢١:٣٢، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejelukئەوەی تۆ ڕاستە ئێمەش کە لە کتێبخانە کە کتێبەکان ڕیزبەندی دەکەین تصنیف دەکەین، کەواتە پۆلێن کردن، یان پۆلێن بەندییە، دەستۆخش Aro Salar (لێدوان) ‏٠٥:١٢، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]