وتووێژ:پڕۆژەی گەتنبێرگ
ڕواڵەت
چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]سڵاو ھاوڕێیان،
من ئێستا دەستکاری ٢ بەستەری دەرەکیی پڕۆژەی گەتنبێرگم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:
- ئەرشیڤێکی نوێ https://web.archive.org/web/20070714013839/http://www.gutenberg.org/wiki/Gutenberg:Project_Gutenberg_Mission_Statement_by_Michael_Hart بۆ https://www.gutenberg.org/wiki/Gutenberg:Project_Gutenberg_Mission_Statement_by_Michael_Hart زیاد کرا
- ئەرشیڤێکی نوێ https://web.archive.org/web/20170225103832/http://www.gutenbergnews.org/20151003/project-gutenberg-releases-ebook-50000/ بۆ https://www.gutenbergnews.org/20151003/project-gutenberg-releases-ebook-50000/ زیاد کرا
تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،
کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ١٤:٣٢، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
ناو
[دەستکاری]سڵاو @Aram و @Tessla، تکایە گەر پرۆژە دروستترە ئەمە و باقی وتارەکانی دیکەش بگوازنەوە، ھەمان شت بۆ پڕۆژە، گەر دروستە. زەمەنCefayî (لێدوان) ٢٠:٤٧، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو @Zemen: من خۆم دەڵێم پڕۆژە و بە قەڵەوی گۆی دەکەم، بەڵام کاک @Calak: لە شوێنێکدا بوو وتی کە بەبێ حەوتەکە دروستە. ھەمان شتیش بۆ «ناوەڕۆک» کە من وا دەڵێم و کاک چالاک بۆ ئەمەش دەڵێ ھەر بەبێ حەوتەکە دروستە. من (بەپێی تێگەیشتنی خۆم) ئەمە دەگەڕێنمەوە بۆ ئەوەی عەرەبی و تورکی فارسی کە ھێمایان بۆ دەنگی ڕێی قەڵەو نییە جا من ناڵێم دەنگەکەیان ھەیە یان نا. ئێ ئێمەش کۆڵێ وشەمان لەوان وەرگرتووە و دەمەلاسکەی ئەوانمان کردووەتەوە، بەڵام لەم دیو و بە زۆری لە ناوچەی سلێمانی و بەشێکی کەرکووک بە قەڵەوی گۆیان دەکەن و ناتوانن ناسکی بکەنەوە. بۆ نموونە دەڵێن فەڕش نەک فەرش. لە ھەولێریش جاروبار دەستەواژەی «لاکەوە کوڕە»م بەر گوێ کەوتووە کە لە گوێی من زۆر بە خۆشی وا دەڵێن و قەڵەوی دەکەنەوە. تاھیر قاسمی لە باسێکی واوی درێژ و کورت ئەمەی نووسیوە: «بە دووری نازانم وشەی کوڕ لە بنەڕەت دا بە شێوەی "کور" گوترابێ. واتە بە "ر"ێێ ئاسایی نەک قەڵەو یان بە ڕێیەک کە قەڵەو و ئاسایی بوونەکەی زۆر ڕوون نییە. ھەر ئێستاش لە ھێندێک زاراوە دا بە شێوەی "کور" و "کورە" دەگوترێ یان شێوەی گوتنی لە نێوان "ر"ێی ئاسایی و "ڕ"ێی قەڵەو دایە؛ بەڵام سەرەڕای ئەو تێبینیانە "کوڕ" و "کووڕ" دوو وشەن کە زیاترین کاریگەریی جیاوازیی تەک واو و جووت واویان بە سەرەوەیە.» لە میدیاکاندا تەنانەت لە سەرەتای وشەش ڕێی قەڵەو، کە بڕاوەتەوە، بە کار نابەن و ئەسڵەن ھەتیویان کردووە. ڕەنگە ڕێی قەڵەو لە بەین بچێ؛ بەرەبەرە ڕێی قەڵەو لاواز دەکرێ و پاشان ڕەنگە لە زۆر شوێندا ھەر بسووێ. وشەی ژیکەڵەش ژیرکەڵە بووە، بەڵام ئەوەی لەمڕۆدا بەر گوێم دەکەوێ ژیکەڵەیە. ئەوە کێشەی لامی سووک و ڵێی قورسیش لەولاوە بوەستێ. ⇐ئارام وتووێژ ١٢:٣٣، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aram: بەخوا ھێند سەرم لێی دەرناچێ، بەس ھەر دەبێ دانەیەکیان بکرێتە ستاندارد. بەڕای خۆم بەو پێیەی زۆرینەی وشە وەرگیراوەکانی پێش زمانی پاڵەوی و تا دەگاتە پرۆتۆ ئیندۆئەورووپی، ئەو شێوازی خوێندنەوە قورسەیان نەبووە، بێ حەوتەکە شیاوترە. وەک چۆن گولە (کە کۆنتریشە) و گوڵ نییە. زەمەنCefayî (لێدوان) ٢٢:٢٥، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Zemen ڕاستییەکەی دیڕاسەیەکی دەوێ و ناکرێ بڵێین ئەوان نیان و با ئێمەش نەمانبێت. تا ئێستا بەبێ دیڕاسە قسە کراوە و ڕای خۆمان دەربڕیوە. ئەگەر ئەمڕۆ ئەو ڕێیە قەڵەوە وەدەرنێین، لەوانەیە بەیانی دەست بۆ کەر و کەڕ و، برین و بڕین ببەین. لە لایەکی تریشەوە گول و گوڵ لە کوردیدا دوو وشەی جیان و مانای جیایان ھەیە. ⇐ئارام وتووێژ ١٦:٣٦، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- کاک @Aram ئەم زمانەی ئێستامان پشکۆی زمانی پاڵەوی و ئاڤێستایە، ھەر وشەیەک ڕۆژانە بەکاریدێنین و پێی دەڵێین کوردیی پەتی، دەگەڕێنەوە سەر ئەو زمانە. عەرەب فێری ئەو دەربڕینە قورس و ناخۆشانەی کردین. گول کە زیاتر لە گەڕ و گولی بیستومانە، کوردی نییە، کوردیی ڕەسەن لای کرمانج و کوردانی باکوورە و ئەوەی ئەوان بۆ ئێمەی دەنێرن ئێمە تێکی دەدەین، گەر گولی بە مانای پیسی بێت لە کوردیی سەروو ئەی چی بە flower دەڵێن؟ تەنانەت وشەی کورد-یش لە کورمانجەوە ھاتووە. وەک چۆن لە کوردی باز بە مانای خۆھەڵدان و جۆرێکی باڵندە دێت و لە فارسیش بە مانای دووبارەبوونەوە دێت، دار لە کوردی درەختی گەڵادارە و لە فارسیش دەرگا و دەروازەیە، ئاواش گول (mangy) و گول (flower) جیاوازن. زەمەنCefayî (لێدوان) ٢٢:١٧، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- ڕ@Zemen پێمان خۆش بێت یان نا تازە ئەوەی ئەمڕۆ قسەی پێ دەکەین زمانەکەمانە. لە ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی ئەو دەنگە قەڵەوانە ھەن و ھێماشیان ھەیە با کاریگەریی عەرەبیشی پێوە بێ. عەرەبی چەند کۆنە، کوردییش ئەوەندە دەبێ. ئەسڵەن ئەگەر لایەنگیریی نەکردبێ، جەمال نەبەز وتوویەتی دەفتەر و قەڵەم و کارەبا و جەھەنم و چەندین وشەی تریش کە ئێمە پێمان وا بووە عەرەبین، کوردین و چوونەتە ناوی عەرەبییەوە. کێ ناڵێ ئەوان دەنگە قەڵەوەکانیان لە کوردییەوە بۆ نەمابێتەوە؟ بگەڕێمەوە سەر باسەکە و بەو پێیە بێ، لە بادینی بە کەر و کەڕ دەڵێن کەر؛ ئێمەش وا بکەین؟ ئەسڵی وشەی کرمانجی، کوردمانجی بووە پاشان بووەتە کورمانجی ئینجا کرمانجی. ڕۆژھەڵاتناسێکی ڕووس دەڵێ کرمانج لە کوردمادەوە ھاتووە بە مانای کوردە مادەکان. وشەکە پەیوەندییەکی زۆریشی بە زازاوە ھەیە. لە شوێنێ تریش ئەمەم وت کە دەرگا لە فارسی دەرە نەک دار، و ئێمەش دەرودیواری فارسیمان سەقەت کردووە و کردوومانەتە دارودیوار ھەر وەک چۆن داروبەرمان کردووەتە داروبەرد! بەکورتی، پێم وایە پێویستە ئەوانی تریش قسەی تێدا بکەن. ⇐ئارام وتووێژ ١١:٤٥، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Aram چوونە نێوی وشەی زمانێک بۆ زمانێکی تر شتێکی باوە و ھەموو زمانێک ئەو سوڕەی ھەیە، بەڵام ئەوەی دەیڵێین کاریگەری و زاڵبوونی زمانێکە بەسەر زمانێکی ترا، ئاخر زمانێکی ئاریایی کە ھەزارا ساڵە ژێردەستەیە بەرامبەر چەندان دەوڵەت و ئیمپراتۆریەتیی سامی عەرەبزمان چی لەدەستدێت؟ قورئانی پیرۆز و حوجرەکانیش لەولاوە بوەستێ. گول و گوڵم بۆ نموونەی سەقەتیی کوردیی ناوەندی ھێنایەوە، دەنا ناڵێم با بیگۆڕین، تازە بە کەس چانابێ. بەڵام پڕۆژە و پرۆژە-مان لەبەردەستن و دەتوانین بەری پێ بگرین. سەرنجی کاک @Pirehelokan گرنگە، گەر وەڵام نەبوو تازە با ھەروا بمێنێتەوە. سپاس. زەمەنCefayî (لێدوان) ٢١:٢٥، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- ڕ@Zemen پێمان خۆش بێت یان نا تازە ئەوەی ئەمڕۆ قسەی پێ دەکەین زمانەکەمانە. لە ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی ئەو دەنگە قەڵەوانە ھەن و ھێماشیان ھەیە با کاریگەریی عەرەبیشی پێوە بێ. عەرەبی چەند کۆنە، کوردییش ئەوەندە دەبێ. ئەسڵەن ئەگەر لایەنگیریی نەکردبێ، جەمال نەبەز وتوویەتی دەفتەر و قەڵەم و کارەبا و جەھەنم و چەندین وشەی تریش کە ئێمە پێمان وا بووە عەرەبین، کوردین و چوونەتە ناوی عەرەبییەوە. کێ ناڵێ ئەوان دەنگە قەڵەوەکانیان لە کوردییەوە بۆ نەمابێتەوە؟ بگەڕێمەوە سەر باسەکە و بەو پێیە بێ، لە بادینی بە کەر و کەڕ دەڵێن کەر؛ ئێمەش وا بکەین؟ ئەسڵی وشەی کرمانجی، کوردمانجی بووە پاشان بووەتە کورمانجی ئینجا کرمانجی. ڕۆژھەڵاتناسێکی ڕووس دەڵێ کرمانج لە کوردمادەوە ھاتووە بە مانای کوردە مادەکان. وشەکە پەیوەندییەکی زۆریشی بە زازاوە ھەیە. لە شوێنێ تریش ئەمەم وت کە دەرگا لە فارسی دەرە نەک دار، و ئێمەش دەرودیواری فارسیمان سەقەت کردووە و کردوومانەتە دارودیوار ھەر وەک چۆن داروبەرمان کردووەتە داروبەرد! بەکورتی، پێم وایە پێویستە ئەوانی تریش قسەی تێدا بکەن. ⇐ئارام وتووێژ ١١:٤٥، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- کاک @Aram ئەم زمانەی ئێستامان پشکۆی زمانی پاڵەوی و ئاڤێستایە، ھەر وشەیەک ڕۆژانە بەکاریدێنین و پێی دەڵێین کوردیی پەتی، دەگەڕێنەوە سەر ئەو زمانە. عەرەب فێری ئەو دەربڕینە قورس و ناخۆشانەی کردین. گول کە زیاتر لە گەڕ و گولی بیستومانە، کوردی نییە، کوردیی ڕەسەن لای کرمانج و کوردانی باکوورە و ئەوەی ئەوان بۆ ئێمەی دەنێرن ئێمە تێکی دەدەین، گەر گولی بە مانای پیسی بێت لە کوردیی سەروو ئەی چی بە flower دەڵێن؟ تەنانەت وشەی کورد-یش لە کورمانجەوە ھاتووە. وەک چۆن لە کوردی باز بە مانای خۆھەڵدان و جۆرێکی باڵندە دێت و لە فارسیش بە مانای دووبارەبوونەوە دێت، دار لە کوردی درەختی گەڵادارە و لە فارسیش دەرگا و دەروازەیە، ئاواش گول (mangy) و گول (flower) جیاوازن. زەمەنCefayî (لێدوان) ٢٢:١٧، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Zemen ڕاستییەکەی دیڕاسەیەکی دەوێ و ناکرێ بڵێین ئەوان نیان و با ئێمەش نەمانبێت. تا ئێستا بەبێ دیڕاسە قسە کراوە و ڕای خۆمان دەربڕیوە. ئەگەر ئەمڕۆ ئەو ڕێیە قەڵەوە وەدەرنێین، لەوانەیە بەیانی دەست بۆ کەر و کەڕ و، برین و بڕین ببەین. لە لایەکی تریشەوە گول و گوڵ لە کوردیدا دوو وشەی جیان و مانای جیایان ھەیە. ⇐ئارام وتووێژ ١٦:٣٦، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Aram: بەخوا ھێند سەرم لێی دەرناچێ، بەس ھەر دەبێ دانەیەکیان بکرێتە ستاندارد. بەڕای خۆم بەو پێیەی زۆرینەی وشە وەرگیراوەکانی پێش زمانی پاڵەوی و تا دەگاتە پرۆتۆ ئیندۆئەورووپی، ئەو شێوازی خوێندنەوە قورسەیان نەبووە، بێ حەوتەکە شیاوترە. وەک چۆن گولە (کە کۆنتریشە) و گوڵ نییە. زەمەنCefayî (لێدوان) ٢٢:٢٥، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- سپاس. نووسراوەکانم خوێندەوە. بڕێک لەو قسانەی لە سەرەوە کراوە دەچێتە خانی en:Language ideology (ئایدیۆلۆجیای زمانی) هەتا زمانناسی. هیچ زمانێک لە زمانێکی تر باشتر یا خراپتر یان ڕەسەنتر و ناڕەسەنتر نیە. لە ڕووی زمانناسییەوە دوو دەنگی /ڕ/ و /ڵ/ لە کوردیی ناوەندی، گۆرانی و خواریندا بەپێچەوانەی کوردیی باکووری فۆنیمن و بە جۆرێکی ئۆرگانیک لە زمانەکەدان و لانابرێن و نابێ لاببرێن. پەیوەندیشی بە عەرەبییەوە نیە. کاریگەریی عەرەبی لەسەر کوردیی باکووری ئەگەر زیاتر نەبووبێ کەمتر نەبووە. بەڵام ئەوەی وشەی بیانی چۆن گۆ بکرێت ئەوە پێویستی بە بڕیاری دەوڵەت یان لایەنێک هەیە و من قسەیەکی یەکلاکەرەوەم نیە. ئەگەر نموونەی شەراب لەبەرچاو بگرین لە موکریان شەڕاب دەوترێ، بەڵام لە زۆربەی بەشەکانی تری کوردیی ناوەندیدا شەراب (و شەراو) باوە. بۆیە بەڵگەم نیە بڵێم کامیان دروستە یان هەڵە. ڕێگەیەک بۆ ئەوە کە بزانین زمانەکەمان بە کام لادا دەچەمێتەوە ئەوەیە سەیری وشە قەرزییە عەرەبییەکان بکەین کە چەندسەدساڵە لامانن و بوون بە مڵکی زمانەکەمان. بۆ نموونە خراپ، شەرم، خەراج، بەرات، شەرق، غەرب، عەرووز، شەرەف، شەرافەت، کەرەم... گشتیان لە عەرەبیدا بە ڕێی قڵەو گۆیە دەکرێن کە چی کوردی سۆرانی بە /ر/ی ناسک خواستوونی (جگە لە بڕێک ناوچە). بۆیە بەم پێیە و ئەگەر بە سەلیقە بێت و پرسیارەکە ئەوە بێ کە /r/ی ئینگلیزی لە کام دەنگی /ر/ و /ڕ/ نزیکترە ڕەنگە سەلیقەی من ئەوە بێ کە با پێڕەوی ئەو سیاسەتە بکەین کە تا ئیستە دامانناوە کە وشە ئەورووپییەکان بە پیت و دەنگی /ر/ بنووسین. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٠:٠٥، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Pirehelokan سپاس بۆ نووسینی سەرنجتان. کاک @Aram ئەنجام لە دەستی ئێوەدایە. گەر ھاودەنگ بوون تکایە ئەوەی پڕۆژەیە بە بۆت بیگوێزنەوە، ئەگەریش نا، قسەیەکی دیکەم نییە. سپاس بۆ ئێوە. زەمەنCefayî (لێدوان) ١٣:٢١، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Zemen تەسلیم. ئەگەر بڕیاری یەکجارییە و دەتانەوێت بیانگۆڕن، دەیانگۆڕم. ⇐ئارام وتووێژ ١٣:٥٦، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Aram ئەوەی پێویست بوو تاوتوێمان کرد. گەر بیانگۆڕیت دیسان سوپاست دەکەین :) زەمەنCefayî (لێدوان) ١٤:١٥، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)