وتووێژ:پلاستیک

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەرێ بۆ ناوی وتارەکە باغە باشتر نیە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٣٧، ١٩ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

باغە زۆر بەکەمی بەکاردێت، لە خوێندنگە و میدیاشدا ھەر پلاستیکم بینیوە. سەرچیا (وتووێژ) ‏٠٨:٠٣، ٢٠ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەرچیا گیان بۆ باوی کەم باو نیە. ھەموومان گوڵی باغە و تۆپی باغەمان بیستووە. بەڵام نازانم وشەکەی لە کوێوە ھاتووە (کوردییە تورکییە چیە؟). لە ھەمبانە بۆرینەشدا ھەیە و لە بەرامبەریدا نووسراوە: ئەو شتەی کە لە نەوت یان بنێشت دروست کرابێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٥٠، ٢٠ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە ڕای من هەر پلاستیک بێت باشترە چونکە ناوێکی جیهانییە وە هەروەها وشەی باغە لە هیچ شوێنێک بەکار نایەت و زۆر زۆر کەمە. -- Diyar Muhammed لێدوان ‏١٨:٢٨، ٢٠ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستە ھاوواتای پلاستیکە و لای ئێمەش بەکاردێت، بەڵام مەبەستم لە نووسراوە و میدیایە، لەوێ نەمبینیوە. سەرچیا (وتووێژ) ‏١٩:١٠، ٢٠ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەرچیا گیان لە میدیای کوردی ھەر چی دوور بین زەرەر ناکەین، بەڵام لە نووسراوە کوردییەکاندا منیش نەمدیوە و ئاساییشە. چونکە پلاستیک مەتریاڵێکی تازەیە لە کوردەواریدا پێشتر چەرم و گڵ و شتی تر بە کار ھاتووە. بۆیە لە نووسراوە کۆنەکاندا نابینرێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٤٢، ٢٠ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە فەرھەنگە ئینتەرنێتییەکان پلاستیک بەکارھاتووە، باغەم نەدۆزییەوە، تەنیا لە فەرھەنگێک باغەم بینی بەرامبەر بە (celluloid)ی ئینگلیزی بەکاری ھێنابوو، بە پێی ئەمە باغە ھاوواتای پلاستیک نییە و ماددەیەکی ترە کە لێکچوونی ھەیە لەگەڵ پلاستیک، باغە ڕووناکی دانەوەی زۆرترە (ڕەونەقدارە). لەگەڵ ئەوەم ناوی وتارەکە ھەر پلاستیک بێت. سەرچیا (وتووێژ) ‏١٠:٥٠، ٢١ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باغه وشەیەکێ تورکیه، تەنیا له باشوور بەکاردێت، به رای من پلاستیک باشتره.--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٢٠:٥٣، ٢١ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]