وتووێژ:پشکنەری ئاسمانی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو هاورێیان @Pirehelokan: @Aram: @Calak:, بە پێویستی دەزانم سەرەناووی ئەو ووتارە بگۆردرێ لەبۆ (کەشتی بۆشایی)، بەڵام ئاگادار بن ناوی ئێستای کێشەی نیە ئەگەر هاتوو سەرە ناوی ووتاری کەشتی بۆشایی بگۆردرێ، ئەگەر ووتاری کەشتی بۆشایی بگۆردرێ لەبۆ (مەکۆی بۆشایی-مەکۆی ئاسمانی) ئەوا ناوی ووتاری کەشتیی ئاسمانیش بگۆردرێ لەبۆ (کەشتی بۆشایی) کەسانی زانستخواز شیرازەی مێشکیان ناپچرێ دەربارەی هەردوو بابەتەکە، هەروەها دەشکرێ ناوی ئەو ووتارە بگۆردرێ لەبۆ (پشکینەری بۆشایی) واتا (space probe) -- Shahid tahir (لێدوان) ‏١٢:٣٦، ٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناوی ئەم وتارە بگۆڕدرێ بۆ لێکۆڵەری فەزایی باشترە یا لێکۆڵەری بۆشایی. چون کەشتی نیە. ئاماژە بۆ رۆبۆتێکە کە ئیشی لێکۆڵینەوە دەکات لە فەزادا. من لەگەڵ ئەو بەکارھێنەرانەم لێرە وتوویانە وتووێژ:کەشتیی بۆشایی فەزا باشترە لە بۆشاییە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٤٦، ٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: سوپاس لۆ لێدوانەکەت، بۆچوونێکی جوانە. لە سەرێ ئاماژەم پێدا کە دەکرێ ناوی وتارەکە بگۆردرێ لەبۆ (پشکێنەری بۆشایی) بێگوومان هیچ جیاوازیەکی لەگەر (لێکۆلەری بۆشایی) نیە هەردوو ووشەی (لێکۆڵەر - پشکێنەر) بە هەمان واتا دێن لە زمانی کوردیدا، مەگەر کات یاخوود هەندێک ناوچە لە کاتی جیاواز بەکاریبینن ئەگەر نا هەمان واتایان هەیە پێموابی، بە نیسبەتی ووشەکانی (فەزا - بۆشایی) پێم باشترە (بۆشایی) بەکاربێت لەبەر ئەوەی ووشەی بۆشایی خۆماڵیترە و ووشەی فەزا لە عەرەبیەوە نێزیکترە کە ووشەیی (فضاء)ە وە مادام (بۆشایی) ووشەیەکی کوردیە و بەربڵاوە و خۆماڵیە و خەڵک زۆر بەکاری دەینن باشترە ئەوەبی. دووبارە سوپاس شەهید (لێدوان) ‏٠٢:١٤، ٩ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Shahid tahir:، وشەی بۆشیش تورکییە. کێشەم لەگەڵ تورکی و عەرەبی بوونەکەیدا نیە. بۆشایی یانی خاڵیایی. حەمدی دەڵێت: نۆبەیانە با پڕی کەن کاسە خاڵی کەللەبۆش. فەزا مەعنای space دەدات. نالی: تۆ خوا فەزایی دەشتی فەقێکان ئەمێستەکەش... لێرە بە مەعنای شوێن ھاتووە. ئەحمەد موختار دەڵێت لەم فەزای ناموتەناھییەدا... فەزا و space مەعناکەیان لە شوێن بەرفراوانترە بۆ نموونە دەوترێت social space یانی فەزای کۆمەڵایەتی یا Euclidean space یانی فەزای ئیقلیدسی لە ھەندەسەدا. بەھەرحاڵ کێشە گەورەکە لێرە بۆشایی نیە کەشتییەکەیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:٠١، ٩ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ. گرفتی سەرەکی وشەی کەشتییە. من پێم وایە پشکنەر باشتر بێ. Aza (لێدوان) ‏١١:٥٩، ٩ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: @Pirehelokan: سوپاس لۆ لێدوانەکانتان، کاکە پیرەهەڵۆ زۆر راستە و سەیری بەستەرەکەم کرد، لەسەر ووشەی (بۆشایی - فەزا) هەرچەندە هەردووکیان نێزیکن لە زمانی دیکە واتا: بۆشایی لە تورکی و فەزا لە عەرەبی بەڵام ئەگەر بێتە هەڵبژاردن ئەمن وەک جەنابت ووشەی (فەزا) هەڵدەبژێرم، بەڵام ئەگەر بێت ئەو ووشەیە لە سەرجەم ویکیپیدیا پەسەند بکرێ ئەمن دەتانم هەموو ووتارەکان کە ووشەی (بۆشایی)م تێدابەکارهینایە بیگۆرم لەبۆ فەزا، بەلام دەکری ئەو بابەتە یەکێکمان لە (دیوەخانی ویکیپیدیا) باسی لێوەبکا، بە نسبەتی ووشەی کەشتی پێموابی هەموومان کۆکین لەسەر ئەوەی ووشەی (کەشتی) باشترە بگۆردرێ لەبۆ (پشکێنەر) چاوەرێی لێدوانی دواترتان دەبم لەسەر ئەوەی ناوی ووتارەکە بگۆردرێ لەبۆ (پشکێنەری بۆشایی) یاخوود (پشکێنەری فەزا) شەهید (لێدوان) ‏١٢:٣٢، ٩ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تۆزێ زیاترم لە بارەی خوێندەوە. ئێستە پێم باشترە لە چاوگی کۆڵین کەڵک وەربگرین تا پشکنین. لە پزیشکیدا probe ئامرازێکە بۆ ھەڵکۆڵینی زام و برین. Aza (لێدوان) ‏١٦:٣١، ٩ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: دەستەکانت خۆش، پێموایە ووشەی (لێکۆڵەر) و (پشکێنەر) لە رووی مانا هیچ جیاوازیەکیان نیە لە زمانی کوردی، تەنها دەتوانین کات و شوێنەکانیان جیاواز بکەینەوە هەروەها ووشەی پشکێنەر باشترە لە بواری زانست و بە تایبەت گەردوونی بەکاربێت لە سەردەمی ئێستا . ئەگەر زیاتر روونی بکەمەوە، لۆ نمونە: ئەگەر کەسێک بچێتە سەر هەسارەیەکی دیکە نابێتە لێکۆڵەر دەبێتە پشکێنەر بە واتای پشکنین دەربارەی هەسارەکە دەکا بەڵام دەبی ئاگاداریش بین ئەگەر بەو کەسە بڵێین لێکۆڵەریش هەر دروستە بێگوومان ئامێرەکانیش لە ئێستادا هەر وەک ئەو نمونەیە کە باسم کرد، بەڵام ئەفسەرێکی پۆلیس لە تاوانێک دەکۆڵێتەوە نەوەک بڵێین بیپشکنێ و بە هەمان شێوە دروستیشە بەو ئەفسەرە بڵێین پشکێنەر، لە بواری تەندروستیش بە هەمان شێوە، هەر پێشنیارەکی دیکە هەیە دەیخەمە سەر چاوان زۆر سوپاس لۆ لێدوانەکەت شەهید (لێدوان) ‏١١:٥١، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی کەشتیی ئاسمانیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٣:١٦، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناوی ئەم وتارە هەڵەیە[دەستکاری]

ناوی ئەم وتارە هەڵەیە spacecraft واتە کەشتیی ئاسمانی space probe واتە پشکنەری بۆشایی Ozhin2721 (لێدوان) ‏٢٠:٢٦، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی پشکنەری ئاسمانیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٣:٠٩، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]