وتووێژ:پایتۆن (زمانی بەرنامەسازی)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاکە چالاک سڵاو. ئەم جۆرە دەستکاریانە تەنها ساردکردنەوەی منە. هیوادارم کۆتایی بەم شتانە بێت ئیتر. باسی پرۆژەی گەورەتر ئەکەین. کاکە گیان گەر قەرارە ویکی "کوردی ناوەندی" بە زمانی شار و شارۆچکەکان بنوسرێتەوە ئەوا با ماڵاوایی بکەین و بەڕاستیش ئەیگەنمە جێگای خۆی. چونکە منیش زمانم جیاوازە لەو زمانەی ئێوە بەکاری ئەهێنن. جگە لەوەش وەک ئەلفێ لەسەر پرۆگرامکردن نەنوسراوە بهێڵن بنوسم. فارس ئەڵێن پایتۆن یان هەر شتێکی تر، چی داوە بە کوردی؟ خوێندنەوەکەی چاک ئەزانیت کە پایثــــن'ە لە ئەسڵدا و بۆیە پایسن نزیکترە و سۆرانیترە. هیوادارم خۆت بیگێڕیتەوە ناکرێ "وتووێژ" لەبابەت درێژتر بێت. لەم لاوە خەریکی پرۆژەی گەورەم بۆ ویکی ئێوە تازە بەزم دروست ئەکەن لەسەر "بەرماسازی" و "پرۆگرامکردن" کە باش ئەزانی پۆرگرامکردن تەواوتر و کوردی تریشە. خۆ ناکرێ بڵێی کابرا "بەرنامەسازی ئەکا" لەکاتێکدا ئەکرێ‌ بوترێ "پرۆگرام ئەکا". ئەو کاتە جوانەشم ئاوا سەرف ئەکەم. سوپاس. --هیوا (لێدوان) ‏٢٢:١١، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

حەدیس' باشترین نمونەی گۆڕینی ث بۆ س لە زمانی ئێمەدا.--هیوا (لێدوان) ‏٢٢:٢١، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ناچارم لەسەر "تاگ" یان پۆل'کردنەکەش بنوسم: ئێ کاکە خۆ تاگ قاتی نەبوە، تاگی تازەت دروستکردایە؟ --هیوا (لێدوان) ‏٢٢:٢٧، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پۆرگرامکردنمان نییە کاکە. یەکێکی programmer یان بەرنامەیەک دەنووسێ یان بەرنامەیەک ساز دەکا یان بەرنامەیەک دادەنێ. بۆیە پێی دەڵێن بەرنامەنووس، بەرنامەساز یان بەرنامەدانەر نەک بەرنامەکەر (پرۆگرامکەر)! بەو پێیە شتێکمان ھەیە بە ناوی بەرنامەنووسی، بەرنامەسازی یان بەرنامەدانان نەک بەرنامەکردن (پرۆگرامکردن)! بەرنامەدانانمان ھەیە لە کوردیدا؛ من بەرنامەیەکی باشم بۆ تۆ داناوە بەڵام بەرنامەکردن (پرۆگرامکردن) داھێنانی جنابتە. بێجگە لەمانە بەرنامەسازی لە فەرھەنگی تەکنۆلۆژیای زانیاریدا بەرامبەر بە programming ھاتووە و داھێنانی من نییە.
میراتیش باشترین نموونەیە بۆ گۆڕینی ث بۆ ت. کاریشم بە عەرەبی بۆ کوردی نییە و کاریشم بە فارسی نییە دەڵێ چی نە دایکم فارس بووە نە باوکم. ئەمە شتێکی جیھانیە کە لەو زمانانەی پیتی ث نییە، پیتی ت لە جیات دادەنێن. لە بواری فۆنەتیکەوە نزیکترین پیت بە پیتی ث پیتی ت یە و ئەمەش شتێکی زانستیە و پەیوەندەی بە فارسیەوە نییە. بۆ نموونە سەیری وتاری en:Marathon بکە. لە وشەی یۆنانی Μαραθώνιος ھاتووە کە ھەر بە ث/θ دەخوێنرێتەوە. ئەو زمانانەی ث یان ھەیە (وەک ئینگلیزی و عەرەبی ھەر بە ث/th نووسراوە). ئەوانی تر کە نیانە ھەر ھەمووی بە ت/t نووسیویانە: Marató - Maratonløb - Maratoi - Maratonský běh - Bieg maratoński - Maratón - Maratono - Maraton و ... زمانە سلۆڤیەکان Маратон. حەتمەن ھەموو ئەوانەش سەیری فارسیان کردووە دەنا بە س/s دەیان نووسی. پێم وایە لە دنیادا ھەر لە باشوور ئەمانە دەکەنە س خۆ تورکیش وا نییە. ئاخر ئێمە زۆر جیاوازین.
منیش کاتێکی زۆرم نییە لێرە بیست دێر بنووسم بۆ جنابت شی کەمەوە بڵێم نا کاکە من بەخوا ناوچەگەرێتی ناکەم. دڵنیا بە دوورتر لە ئێوە دەڕوانم و بۆ کارەکانم بەڵگەم ھەیە.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٥٥، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٢ بەستەری دەرەکیی پایتن (زمانی پرۆگرامسازی)م کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٨:٠٠، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]