وتووێژ:وەشاندن

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەو ناوە بە بەرانبەرێکی دروست و گونجاو نابینم بۆ (Broadcasting). سەرچیا‏١٥:٢٥، ١٨ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

منیش نازانم چۆن دانراوە.--چالاک وتووێژ ‏١٤:١٢، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێشنیارتان چییە؟‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٩:٠٦، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
'پەخشکردن' چۆنە؟ >Kushared (لێدوان) ‏١٠:٠٨، ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کوا پەخش کوردییە؟ ئەمە دەمێکە لە زمانی فارسیدا باوە. بۆ پخش کردن کە فارسییە ئێمە ھەر وتوومانە بڵاوکردنەوە یان بڵاوبوونەوە.--چالاک وتووێژ ‏١١:٣٨، ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێمە ھەر بە publishmentـیش ھەر دەڵێین بڵاوبوونەوە. بۆیە گەر دەگوازرێتەوە سەر ئەوە دەبێت (تیڤی) لە پاڵ ناوەکە بێت. پێشووتر چەندجار ئەم وتووێژە کراوەتەوە: «ئێستە دەبێت ناوەکە ھەر کوردی بێت یان باو دانێین؟» وەڵامیش داییم ئەوە بووە گەر وشەکە کوردیش نەبێت دەبێت باوتر دابندرێت، گەر بەباویش بێت ھەر ئەوەی کوشەیرد پێشنیاری کرد دەبێت دابندرێت.—ژیـار وتووێژ ‏١٣:٢٢، ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لای ئێمە چون خەڵک فارسی دەزانن خۆ لە بەکارھێنانی وشەی فارسی دەپارێزن. بە پێچەوانە لای ئێوە فارسی نازانن وشەی فارسی بە ئاسانی بەکاردێنن پێیان وایە کوردییە. پەخشکردن لە فارسیدا بێجگە لەو مانایەی لە رادیۆ و تەلەڤیزیۆندا بەکاردەچێ رێک بە مانای بڵاوکردنەوەی کوردییە. بەداخەوە زمانی ئێوە کە فارسیش ناخوێنن زۆری فارسی تێچووە. بۆ ھەر چی بەرامبەریان نییە وشە فارسییەکەی بۆ دادەنێن. نازانم ھەتا کەی. بۆ ئەم وتارەش بە دڵ ناتوانم بڵێم باشە فارسی دانێن. شایەد وشەی باشتریش ھەبێ. چۆن باشە وای لێ بکەن. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٠٢، ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاست دەکەیت، بەس بڵێین چی؟ ئێمەش لە منداڵییەوە فێربووین. ئێ تۆشمان ھەیە فارسی دەزانیت ئەوەش ھەر لە ھیچ باشترە. دوا پێشنیاری خۆت چییە؟ بڵاوکردنەوە؟‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٨:٣٨، ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە کورمانجی وشەی (وەشاندن) ھەیە، بەڕای من بەرانبەرێکی گونجاوە. سەرچیا‏١٣:١٠، ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی وەشاندنم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠١:٥٨، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]