وتووێژ:وێنەدانەوە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەم وتارە کوا باسی image reflection دەکا؟ لە ویکی ئینگلیزیشدا گەڕام image reflectionی ھەر تێدا نەبوو. ئەوەی لە وتارەکەدا نووسراوە ھەر باسی Reflectionە.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٥٤، ٣١ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەرامبەری باش بۆ reflection چی ھەیە؟!--چالاک وتووێژ ‏١١:١٧، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نازانم بۆ دروستیان بەڵام پەرچدانەوە و شکانەوەم زۆر بیستووە وەک خۆم کە لە انعكاسی عەرەبییەوە وەرگیراوە. ھەندێک کەسیش دەڵێن ڕەنگدانەوە بەڵام نازانم چۆن ڕەنگدانەوەیان کردووە بۆ بەرامبەرێک بە reflection بەڕاستی.—ژیـار وتووێژ ‏١١:٢٤، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس. شکانەوە دەبێتە en:Refraction ھە وەک لە عەرەبیدا نووسراوە انکسار و کسر یانی شکان. ھەڵبەت عەرەبی پێوەر نییە وشە ئینگلیزییەکە Refraction لاتیینە؛ لە دوو بەش پێکھاتووە پێشگری re- بەرامبەری پاشگری -ەوە و frangere بە مانای شکان و تێکڕا دەبێتە شکانەوە.
پەرچدانەوە من سەیری ھەر فەرھەنگێک دەکەم بە مانای وەڵامدانەوە ھاتووە. زیاتر ماناکە بە ڕدّ-ی عەرەبی و reply ئینگلیزی نزیکە. نازانم من ھەڵەم یان ھەر وایە.
ڕەنگدانەوەش ھەر خۆتان ئاماژەتان پێ کرد نازانم چ پێوەندییەکی بە reflectionەوە ھەیە.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠٤، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]