وتووێژ:وتوووێژەکانی سوقرات

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاک مادی ئەم وشەی وتوووێژ لە کوێ ئاوا دەنووسرێ و نووسراوە کە جنابت پێت وایە ڕاستە و دەبێ حەتمەن ڕەوانەکەری بۆ دروست بکرێ؟ لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (٢٠ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١٧:٤٥, ١١ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

چالاکی بەڕێز دانانی ئەو ڕەوانکەرە بە ھۆی نووسرانە ئستانداردەکەیەوە نیە، بەھۆی ئەوەیە کە بۆ ئەو کەسەی کە نازانێت بدۆزرێتەوە، جا ئەو کاتە ئەو مرۆڤە ئەو لاپەڕەی دی دەبینێت کە ناوەکەی بە شێوازێکی تر لە سەر وتارەکە نووسراوە و لەوێوە دەزانێت درووستەکەی چیە، ئەگەر ئێمە ئەم ڕەوانکەرانە دانەنین ڕەنگە ئەو کەسەی کە بۆیان ئەگەڕێت نەتوانێت پەیدایان بکات و ئەگەریش پەیدایان نەکات، دەی ئیتر فێر ناوێت کە چۆن دەنووسرێن. مادیوتووێژ (٢١ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١٠:٢٤, ١٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

دەی ئەگەر وایە ویکی کوردی پڕ بکەین لە ھەڵە. کەسێک کە بۆ نموونە بە ھەڵە لە «وتوووێژ» دەگەڕێ ئەوە سیستم خۆی پێی‌دەڵێ «ئایا مەبەستت ئەمە بوو: وتووێژ» بۆیە ئیتر پێویست نییە ئێمە ھەڵە زیاد بکەینە سەر زمانی کوردی. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (٢١ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١٠:٤٨, ١٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
وتەی جەنبت درووستە، بەڵام مەبەستی ئێمە لەم ڕەوانکەرانە ئەوەیە کە نیشان بدەین تەنیا ناوی سەرەکی وتارەکە درووستە، واتە بۆ وێنە من بە دوای وشەی "وتووێژ" دا دەگڕم، جا نازانم چۆن دەنووسرێت، دەنووسم "وتوووێژ" جا کاتێک کە دێمە ناو ویکیپیدیای کوردی دەبینم ھەرچەند من نووسیومە "وتوووێژ" و بەڵام ناوی وتارەکە "وتووێژ"ە جا فێر دەبم کە درووستەکەی چۆنە، ئەم شێوە لە ویکیپیدیای فارسی و ئینگلیزیش دا بە کار ھاتووە.لەگەڵ ڕێزم بۆ ئەم لێکۆڵینەوە جوانانەی جەنابت. مادیوتووێژ (٢١ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١١:٥٩, ١٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
منیش ھەر وا بەڵام جاروبار بەڕاستی ئەو کەسەی وتارەکە دەخوێنێتەوە ھەر نازانێ ڕەوانەش کراوە بۆ جێگایەکی تر بۆیە تێ‌ناگات ناوەکە ھەڵە بووە. ئەمانە زۆر گرنگ نین. خەریکی جێبەجێکردنی وتارەکانی گوندەکانی سەقزم. بەڕاستی دەست و چاوت خۆش بێ، زەحمەتێکی یەکجار زۆرت کێشاوە. ئەگەر کارەکانی تەواو بوو، ھەندێکم پرسیار ھەیە لە جنابت سەبارەت بە ناوەکان. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢١ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١٢:١٨, ١٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
وەڵا ڕاست دەفەرمووی زۆرجار ھەروایە، پرسیارەکانیش دەنمە سەر چاوم. مادیوتووێژ (٢١ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١٦:٥٦, ١٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)