وتووێژ:واوێژ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو @Ebrequ من لە زمانی کوردی تەنھا "گێڕانەوە" "داستان"م بیستووە بە زۆری لەگەڵ چەند جۆرێکی تریش کە لە فەرھەنگی ڤەژین دەبینرێت بەڵام واوێژ لەکوێ ھەیە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٥٧، ٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو. گێڕانەوە چەند واتای هەیە. هەوەڵ پێشێ یانی مەنع و بەرپەرەچدان. بەڵام وەک لە فەرهەنگی مەردووخ دا هاتوە، واوێژ ڕێک یانی ریوایەت یا فارس گوتەنی بازگوویی. لە راوێژی گشتی و زارەکیدا ئەم دوو واتاییەی «گێڕانەوە» کێشە نیە، بەڵام وەک زاراوە زانستی، کێشەدارە. ئیستا کە وشەیەکی رێک و کورت و دەقیق «واوێژ» لە بەر دەستە، واباشترەە کار کرێ Ebrequ (لێدوان) ‏١٦:٠٧، ٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ebrequ: حۆی ئەم وتارانە بۆ خوێنەرن دەبێت شتێک بخرێتە ڕوو کە خوێنەر بتوانێت لێی تێبگات و ئاسان بێت بۆ تێگەیشتن، و ویکیپیدیا سنووردار نییە بۆ ھیچ تەمەنێک و پێویستە ھەمووان لەھەموو تەمەنێک بتوانن لێی تێبگەن من دەمویست بزانم لە کوردی سۆرانی "واوێژ" لەکوێ ھەیە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:١٢، ٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە فەرهەنگی مەردووخدا هەیە. بە واتای گێرانەوە و ریوایەت هاتوە. Ebrequ (لێدوان) ‏١٦:٣٤، ٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ebrequ گەر فەرھەنگەکە دیجیتالە ئەتوانی بۆمی بنێری؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٣٨، ٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

https://bradost.net/ferheng/?detail=&fid=&name=واوێژ Ebrequ (لێدوان) ‏١٧:١٩، ٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەست خۆش بەڕێز @Ebrequ ببورە ماندووم کردن بەڵام بۆچی شتێک دادەنێین کە لە کوردی سۆرانی ناسراوە و جێگای بایەخە و زۆر بەکاردێت؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٢٣، ٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تکایە، بەڕێز. بەڵام دوو شت دەبێ لێک جیا کەینەوە. واتای وشەیی و واتای زاراوەیی. بۆ نموونە خواناسی ئەگەرچی وەک وشە هاو واتای theology یە. بەڵام واتای خواترسی و ئیمانداری دەدا و ناتوانێ دەلالەت لە سەر ساحەی مەعریفی تیئۆلۆژی بکات. Ebrequ (لێدوان) ‏١٧:٥٤، ٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی واوێژم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٤:١٩، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]