وتووێژ:ناوی مێواندار

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:ناوی خانەخوێەوە ڕەوانە کراوە)

پێشنیاری گۆڕینی ناو[دەستکاری]

خانەخوێ وشەیەکی کورمانجی ناوینە و ھاوواتاکانی تری ھەر لە کوردیی ناوەڕاستدا بریتین لە یانەوان، مێواندار، ماڵەوان و ھتد. ھەروەھا لە کورمانجیی ژووروودا مازووڤان، مێڤاندار و ... لە کوردیی خواروو، لەکی و لوڕیدا مێماندار لە زازاکیدا مەیماندار و ... لە ھەورامیدا وادەزانم ھەر یانەوان و مێماندار (ئەڵبەتە بۆ ھەورامی دڵنیا نیم) بەکار دێ. بۆیە باشترە مێواندار لە جیاتی خانەخوێدا بەکاربێنین.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢١:١٧، ٢٦ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

راستییەکەی خانەخوێ مانای ڕوونە یانی خاوەنی خانوویەک کە تۆ میوانی بی. خۆ لێرەدا ئێمە خانوومان نییە. یان لە ئینگلیزیدا بەو خانمانە لە فرۆکەدا خزمەت دەکەن دەڵێن hostess خۆ ناکرێ بەمانە بڵێین خانەخوێ! ئەمانە میواندارن و میوانداری دەکەن. بەگشتی میواندار زۆر زیاتر بۆ Host دەگونجێ ھەتا خانەخوێ. لە ئەڵمانیشدا ھەر دەڵین Gastgeber و Gast یانی میوان و geber بدەر و تێکڕا میواندار. مازوڤان-یش ڕێک بە مانای Hostە بەڵام لە شێوەزاری ئێمەدا کەمتر باوە.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٣، ١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ هەروایە بەڕێز @Calak:. لە ڕاستیدا مازووڤان هاوڕیشەی وشەی میزبانی فارسییە و واتە خاوەن مێز کە لەسەری خواردن دەدەن بە مێوان. @ئارام بکر:، @Épine: تکایە ناوی ئەم وتارە بگۆڕن بۆ ناوی مێواندار.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٩:٤٧، ١٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

میزبان فارسی و مازووڤانی کوردی پێوەندییان بە وشەی مێز بە مانای tableەوە نییە و ئەو بۆچوونە ڕواڵەتییە. وشەکە لە زمانی پاڵەویدا مێزد بووە. مێزد لە پاڵەویدا یانی offering و meal. لە ئەویستاییدا miiazda- بووە ھەر بە مانای offering. ھەر لە کوردییەکەی ڕا کە مێز نییە و ماز-ە دیارە پێوەندیی بە مێز-ەوە نییە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٢١، ١٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دروستە، ڕاست ئەفەرمووی پەیوەندی بە مێزەوە نییە.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٥:٢١، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێستا بکرێتە چی و یەکدەنگی لەسەر چییە؟--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٥٨، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Épine: دیدی من و بەڕێز @Calak: ناوی مێواندارە. کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٨:٣٩، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەگەر ھیچ بۆچوون یان ڕایەکی تر نییە، دەیگوازمەوە. سوپاس بۆ ھەموو لایەک.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٤٢، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرائێپین لێدوان ‏٢٠:٠٩، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەو بۆچوونەم کە «خانەخوێ مانای ڕوونە یانی خاوەنی خانوویەک کە تۆ میوانی بی» ھەڵەیە. لە ڕاستیدا خانەخوێ لە بنیچەدا خوانەخوا بووە دوایی بووەتە خانەخوا و ئەوجار خانەخوێ. «خانەخوێ یانی خاوەنی خوانێک کە تۆ لێی دەخۆی». لە ڕووی ماناوە بە مازووڤان نزیکە.--چالاک وتووێژ ‏١٦:١٤، ٢٢ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]