وتووێژ:ناوینەیاریی شەتڕەنج

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Broosk: ناوەند باشترە چون باوترە: ناوەندەیاری. ئەگەرچی بۆ ناوەند بۆ Center باشە و Middle دەبێتە ناوین. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٢:١٧، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕەستەفەرموویت کاکە چالاک. ناویین باشترە، بەڵام چۆن ناوین لەگەڵ یارییدا کۆ دەکەیتەوە؟ یاریی ناوین؟ ناوینە یاریی؟ ئەگەر پێشنیاری باشترت هەیە، تکایە بیخەڕوو با وتوێژی لەسەر بکەین. --برووسک (لێدوان) ‏١٧:٤٠، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر چی بیر دەکەمەوە نە ناوین باشە نە ناوەند. ناوینی یاری یان ناوەندی یاری چ مانا دەدات (لە کوردیدا دەڵێم)؟ لە وتارەکەدا ھاتووە «ئەو بەشەی یارییەکە لەخۆ دەگرێت کە لە نێوان سەرەتاى یارى و کۆتایاریدایە» دەی ئەمە دەبێتە نێوانیاری یان نیوەیاری (نیوەی یاری). من ئەمانەم پێ باشترە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٥٣، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هەردوو ناوینی یاریی و ناوەندی یاریی = The Middle of the game، کە لەڕاستیدا واتاکە ناپێکێت کە دەمانەوێت. Middlegame لەشەتڕەنجدا قۆناغێک نییە پەیوەندی هەبێت بە کاتەوە، بەڵکو قۆناغێکی یارییە کە کۆمەڵێک پێکدادانی تیا یەکلایی دەکرێتەوە. نێوانیاریی ـم پێ جوان بوو، بەڵام نیوەی یاریی نا، چوونکە نیوەی یاری وا دەگەیەنێت کە یارییەکە دەگاتە نیووەکەی، لەکاتێکدا Middlegame ڕێک مەبەست لێی نیوەی یاریی نییە، زۆرینەی جار دەستپێکردن و کردنەوە لەشەتڕەنجدا ٢ دەقەی پێ دەچێت و نێوەندەیاریی زۆرتر لە ١٥ دەقە دەبات و کۆتایارییش ٣ دەقەیەک، ئەمە بەگشتی لەیارییەکی ٢٠ خوولەکیی دا. ئیدی وەک دەبینیت بەو جۆرە Middlegame نیوەی یاریی نییە. ئەمما ئەگەر مەبەست ئەوەیە کە Middlegame لەنێوان Opening و Endgame ـدایە، ئەوا لەوڕەهەندەوە دەشێت درووست بیت. بەڵام بۆخۆم نێوانیاریی ـم پێ باشە، زۆریش. هەربژیت ---برووسک (لێدوان) ‏١٨:٥٧، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جنابت وا دیارە جوان لە شەتڕەنج دەگەی. ئەم وشانە پسپۆڕانەن؛ ئەگەر پێت وایە نێوانیاری جوانە و مەبەستی شتەکە دەگەیێنێ ئەوە بیگوێزەوە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:١٢، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هههـ وەڵا مامە زۆر ئاشنام لەگەڵ شەتڕەنج. دەی کەواتە ناوی خوای لێ بێنین چاکە. هەر بمێنی --برووسک (لێدوان) ‏١٩:٤٥، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس. بڕیار چییە کاک برووسک؟ ڕای ترمان نییە؟--چالاک وتووێژ ‏١٨:١٣، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە چالاک، ناوینەیاری باش نییە؟ --‏◂ برووسک وتووێژ‏٢١:٥٥، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەھا سەر سەرەوە لە سەرەتا نووسیومە Middle دەبێتە ناوین! نازانم ناوینیاری خۆشترە یان ناوینەیاری؟!--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٢٥، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێ وایە مامە چالاک، قسەکەی تۆ تەواو بوو لەسەرەتاوە بەڵام بەڕاستی ئەمە هەندێک هەستیارتر بوو لەوەی کە بڕیاری لەوە بدەین ڕێک بیکەین بە ناوەڕاست یان نا. ناوینیاری هەندێک قورس دێتە سەر زمان هەستەکەم، پێم وایە نێوینەیاری ئاسانتر بێت؟ --◂ برووسک وتووێژ‏١٤:٠٠، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]