وتووێژ:مێھەمی سەرێ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاک @Calak: پیتی «ۊ» کوا لە ئەلفەبێتی ئێمە ھەیە؟--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٤٧، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەپێی ئەوەی کاک چالاک پێشتر یەمێنان خوار و یەمێنان ژووری دروستکردووە، لەوانەیە ئەمەش مێھەم خوار و مێھەم ژوور بێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٥، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم دەنگە لە سۆرانی ئێمەدا نییە بەڵام ئەوی ڕاست بێ لە بەشێک لە سۆرانی و کرمانجیدا و تەواوی زاری کەڵھوڕیدا ھەیە. من ناتوانم حاشا لە زمانی خەڵک بکەم بڵێم ناوی گوند و شوێنی خۆیشتان بە زمانی من بڵێن! پێم وایە گۆڕینی ئەم وشانە بۆ سەر شێوەزاری خۆم لەگەڵ سیاسەتی تەعریب یان فارسیکردن یان تورکیکردن فەرقێکی نەبێ. کوردەکانی ئەم ناوچەیە ناڵێن ژوور دەڵێن ژۊر. ئەگەر کێشە لەگەڵ پیتەکەیە نەک دەنگەکە دەتوانین بنووسین ژویر بەڵام ئەمە کارێکی دروست نییە و درێژە بەم باسە نادەم چون زۆری پێ دەوێ ک. ئەم پیتە دەمێکە لە کوردیدا بەکاردێ شتێکی نوێ نییە و کتێب زۆرە ئەم پێتەی تێدا بەکارھاتووە و بە بڕوای من دەبێ ژویر بکەین بە ڕەوانەکەر (نە بە پێچەوانە). دەبێ بیرکردنەوەمان بەرفرەحتر بکەین و بزانین کوردی ھەر سۆرانی نییە و ھەموو شتێک سۆرانی و زمانی من و ئێوە نییە و رێز بگرین لە شێوەزارەکانی تر. ئەمە مەترسی نییە بۆ زمانەکەمان بەڵکوو ھەنگاوێکە بۆ دەوڵەمەندکردنی زیاتری. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٤٣، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: ئێمە ھەموومان لێرە دەزانین کە کوردایەتیت چەندە بەھێزە و کەسمان حاشا لەوە ناکەین، بەڵام ئێمە ئەم پیتەمان نییە، لەوە مەڕوانە کە خۆت زمان دەخوێنی و دەزانی چۆن گۆ دەکرێ. من بۆ خۆم نازانم ئەمە چۆن گۆ دەکرێ چوونکە نەمخوێندووە. مەسەلە بێڕێزی بە زمان نییە، بەڵام ئێستا کە پیتی ث لە ئەلفوبێی ئێمە نییە ئێمە کردوومانە بە ت، ئەمیش دەبێ ھەر وا لێ بکەین.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٣٧، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس ھەموومان ھەر بە قەد یەک کوردین. پیتی ۊ وەک پیتی ث نییە. ئێمە دەنگی ث-مان نییە لە کوردیدا بۆیە پیتیشمان بۆ دانەناوە. بە پێچەوانە دەنێگیکمان لە بەشێکی زۆر لە شێوەزارەکانی تری کوردیدا بووە کە پیتی نەبووە و ئەوانەی ئەم دەنگەیان ھەیە ئەم پیتەیان بۆ داناوە. تا ئەو جێگایەی دەزانم مێژووی ئەم پیتە زۆر کۆنە و ئەو کات من لە دایک نەبووبووم ئەم پیتە بەکارھاتووە.
ئەم باسە زۆری پێ دەوێ. بەکورتی پێت بڵێم بڕیار نییە من و تۆ بزانین چۆن گۆ دەکرێ! فەقەت دەزانین ئەوان ئاوای دەنووسن و دەخوێننەوە. لە ئینگلیزیشدا ھەر ئاوایە ناوی تایبەت (اسم خاص) وەک نووسینی خۆی دەنووسن و دەستی لێ نادەن. بڕیاریش نییە بزانن خەڵکەکە خۆیان چۆنی دەڵێن. نموونەی زۆرە و خۆیشت دیوتە وەک en:Kolbjørn Saether. ئێمەیش بۆ ناوی تایبەت ھەر دەبێ وا بکەین.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٥١، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لەگەڵ بەکارھێنانی ئەم پیتە و ھیچ پیتێکی درەوەی ئەلفبێی کوردیی سۆرانی نیم. لە کوردی چەند دەنگی دیکەش ھەن و پیتیان بۆ دانەنراوە، ئەوەندەش کێشەی دروست نەرکردووە. گەر بڕیاریش بێت ناوە تایبەتەکان وەکوو خۆیان بنووسرێنەوە، دەبێت بۆ ناوە عەرەبی و فارسییەکانیش ھەمان کاربکەین (من لەگەڵ ئەوە نیم کارێکی وا بکەین). سەرچیا‏١٥:٤٨، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وابزانم قسەکەی @Calak: ناوە ئینگلیزییەکانیش دەگرێتەوە. کەوا بێت ئێمەش لەمەودوا دەبێ ناوە ئینگلیزییەکان بە ئینگلیزی دابنێینەوە و بە کوردی نەینووسینەوە. منیش لەگەڵ قسەکەی @Serchia:م و ئەمە بە شتێکی باش نازانم، بەڵام دەکرێ وەک ڕەوانەکەر بیھێڵینەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٣٣، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش پیتی ۊم زۆر دیوە لە کتێبەکان و نووسراوەکانی کوردیی خواریندا. ئەشێ ئەوەڵ بزانین فۆنیمە یا ھەر جۆری گۆکردنە. ئەگەر فۆنیمێکی سەربەخۆ بێت، بە بڕوام ئەشێ بیپارێزین. بۆ نموونە لە ڕۊن (ڕۆن:سۆرانی، روون:کرمانجی)، تەمۊرە (تەموورە)، چۊم (چووم) و... دەڵێی تەنیا جۆرێکی گۆکردنی جیاوازە، وەک چۆن ھەندێک ناوچە /د/ دەسوێنن مەسەلەن پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١١:١١، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک سەرچیا و کاک Épine من باسی زمانی کوردی دەکەم باسی عەرەبی و ئینگلیزی ناکەم. ئێوە سەرنج بدەن بۆ مەگەر لە ویکی ئینگلیزیدا یان فارسی ناوی کوردی بە ئەلفوبێی کوردی دەنووسن؟ دەی ئێمەیش ئینگلیزی بە ئینگلیزی نانووسین. من باسی زمانی خۆمان دەکەم.
@پیرەھەڵۆ: بێگومان ئەگەر ئەم دەنگە تەنیا گۆکردنێکی جیاواز بوایە منیش دانم پێ نەدەدا، ھەر وەک دەنگی /ڎ/ کە جنابیشت فەرمووت. بەڵام دەنگی /ۊ/ چیرۆکی جیاوازە و فۆنیمە. تەنانەت وەکوو /و/ لە سۆرانیدا کە ھەم بزوێنە و ھەم نەبزوێن، دەنگی /ۊ/یش ھەم بزوێنە و ھەم نەبزوێن. ئەمە ڕاستە لە زاری ئەواندا /وو/ی سۆرانی بەپڕانی دەبێتە /ۊ/ بەڵام ئەمە ھیچ پێوەندیی بە فۆنیمبوونی ئەم دەنگەوە نییە. لە کوردیی ئەواندا بۆ نموونە ڕوو و ڕۊ دوو مانای ھەیە و کەسێک لە بڕی ڕۊ بڵێ ڕوو مانا دەگۆڕدرێ بۆیە /ۊ/ فۆنیمە.
جا ئێستا کاک سەرچیا دەنگی /ۊ/ دروست وەکوو دەنگی /ü/ لە ئاڵمانیدا گۆ دەکرێ. خۆ من نەم وتووە ئێمە بێین لە سۆرانیدا Grünberg بنووسین گرۊنبێرگ و پیتەر گرونبێرگ بگوازینەوە بۆ پیتەر گرۊنبێرگ! نا! ئەگەر قسەی من ئەمە بوایە ئەمە دەبوو بە زیادکردنی ئەم پیتە بە ئەلفوبێی سۆرانی و قسەی ئێوە ڕاست بوو! بەڵام قسەی من ئەمەیە تەنیا بۆ نووسینی ناوی تایبەتی کوردی و ھی ئەو مەڵبەندانە وا ئەم فۆنیمەیان ھەیە و لە سۆرانیدا نییە ڕێزی لێ دەگرین. تەواو.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢١، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مانەوەی بەم شێوەیە کێشەی گەڕان و دۆزینەوە دروست دەکات مەگەر ڕەوانەکەر ھەبێت.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:٠٩، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک لە مەبەستتان دەگەم. بەڵام دەبێت ئەوەمان لەبیر بێت کە ئێرە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانییە. وتارەکان بە کوردیی سۆرانی و بە ئەلفبێی سۆرانی دەنووسرێن. پیتی (ۊ) بەشێکە لە ئەلفبێی کوردیی خوارین نەک ئەلفبێی کوردیی سۆانی. سەرچیا‏١٩:٤١، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]