وتووێژ:مێشھەنگوین

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Pirehelokan: تا ئەو جێگایە دەزانم لای ئێمە بە honeybee دەڵێن مێش ھەنگوین و لە مەڵبەندەکانی تر ھەر دەڵین ھەنگ (شتی تری لەگەڵ نییە). لای ئێمە بە bee دەڵێن زەرگەتە و لە مەڵبەندەکانی تر زەردەواڵە. قەت نەمبیستووە بە bee بڵێن ھەنگ چون ھەنگ تایبەت بەم مێرووە دەڵێن کە ھەنگوین دروست دەکا (honeybee). لە ویکیفەرھەنگیش ھنگ ھەر بەم مانایە ھاتووە: mêşên ku hingivî berhev dikin

بە کورتی honeybee ھەر دەبێتەوە ھەنگ و بۆ bee پێویستە شتێکی تر دابنێین.--چالاک وتووێژ ‏٢٣:٠٧، ١٥ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس بۆ سەرنجەکەت چالاک، ھەروایە کە دەڵێی. بە honey bee لە کوردەواریدا ھەر ھەنگ دەوترێ:
کوڕ وەک گوڵی گوڵزارە، ئەمما سەمەری خارە / وەک ھەنگی چزوودارە، ھەنگوینی موسەففا کچ (نالی)
خوانی زی شانی جیھان ھەنگی خۆشاھەنگە، وەلێ / مێشی دەم نۆشم و، دوم نێشم و، عەکسی عەسەلم (نالی)
مێش ھەنگوینیش لە بازە شوێنێک دەوترێ:
حاسڵی ئێمە وەک دەکەم تەخمین / کرمی ئاوریشمین و مێشھەنگوین (حاجی)
من سەرەتا ویستم بۆ honey bee بنووسم ھەنگ. بەس دوایی بینیم بۆ bee ھیچ وشەیەکم نیە. لە کاتێکدا کە ھەنگ گونجاوە بۆی. چون bee یەک گیانلەبەر نیە و بنەماڵەیەکە کە ٢٠٠٠٠ جۆری تیایە. چون لە کوردیدا بۆ نموونە ھەنگەبۆڵەمان ھەیە بۆ bumblebee، یان ھەنگەڕەشکەمان ھەیە. وتم لە جێی bee بنووسم ھەنگ و دوایی لە سەر ناوی honey bee ڕێک دەکەوین. بەڵام دوو شت یەکەم وابزانم زەردەواڵە (wasp) لە بنەماڵەی ھەنگەکان نەبێ و ناتوانین لە جێی bee بنووسین زەردەواڵە. سەبارەت بە زەرگەتەش نازانم، من وامئەزانی بە جۆرە دەعبایەکی تایبەت ئەڵێن، ئەشێ زیاتر لێکۆڵینەوەی لە سەر بکەم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٢:٢٩، ١٦ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قسەکانت جوانن پیرەھەڵۆی بەڕێز. پێم وایە ئێمە دەتوانین دوو کار بکەین:
  1. بۆ وتاری bee بنووسین «ھەنگ (کلاد)» (یانی مەبەستمان ھەموو جۆرە ھەنگێکە؛ کلاد مەبەست Cladeە). بۆ honeybeeش ھەر بنووسین «ھەنگ» (بە تەنیا).
  2. یان بۆ bee ھەر بنووسین «ھەنگ» و بۆ honeybeeش «ھەنگەژاڵە» دابنێین (لە ھەنبانەدا ھەنگەژاڵە و ھەنەژالە بە مانای honeybee ھاتووە).
جا نازانم کامەیان باشە یان دەنا پێشنیاری باشتر ھەبێ. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٤١، ١٦ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ سەرنجەکەت، ئیجازە بدە با کەسی دیکەش سەرنجەکانیان بنووسن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١١:٢٩، ١٦ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]