وتووێژ:مێرسێدس بێنز جۆری-ئەی
ڕواڵەت
پێشنیارتان چیە بۆ ناوی گوونجاوی بەرامبەر class. پۆل، جۆر، یان هەر کڵاس بێت ؟ ibrahim وتووێژ ٢٠:٤٨، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)
- نازانم بڵێم چێ. وا بزانم لە قوتابخانە وشەی پۆل بۆ class دانرابێ. دەی لێرە لە ویکپیدیا و لە زۆر شوێنی تر پۆل بۆ category دانراوە. ئەمە زۆر نالەبارە. بەم پێیە classification و categorization لە کوردیدا دەبن بە یەک شت. جۆریش دەبێتە type. لە ئینگلیزیشدا class ھەر کلاس دەخوێنرێتەوە نەک کڵاس (لە ئینگلیزیدا وەک کوردی ل و ڵ ھەیە , بە ڵ دەڵین dark L). لای ئێمەش ھر دەڵێن کلاس.--چالاک وتووێژ ٠٨:١٠، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)
- منیش لەگەڵ ئەوەم بیکەینەوە بە کلاس. ibrahim وتووێژ ١٤:٣٥، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)
ھەر ئەوەندە دەڵێم دەبێ فکرێکی سەرەکیتر بۆ ئەمانە بکرێتەوە. دانانی وشەی بیانی و ئاخنیەوەی زمان بە وشەی بیانی کارێکی زۆر ئاسانە. بەڵام وا بزانم ئاسانتر لەمە ڕوونکردنەوەی مانای وشە کوردییەکان و نوێکردنەوەی زمانی کوردییە. ئەگەر پۆل لە کوردیدا بۆ class دانراوە لە ھەموو شوێنێکدا بۆ class و لقوپۆپەکانی وا باشە بڵێن پۆل. بەڵام ئیتر ھەر بۆ class بۆ سەد شتی تر نەڵێین پۆل! بۆ نموونە شتێکی تر بۆ category دابنرێ. کێشەی ھەرە گەورەی زمانی کوردی ئەمڕۆکە ھەر ئەمەیە بۆ وشە بیانییەکان بەتایبەتی ئینگلیزی کەمتەرخەمی کراوە بۆیە ھەست بە لاوازیی زمانی کوردی دەکرێ.--چالاک وتووێژ ٠٥:١٢، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)