وتووێژ:مۆسیقای یارسان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوەڕۆک[دەستکاری]

بەڕێز @Paraw:، لەم ڕستەیە «لەنێوان خەڵکی یارسان بابە»، مەبەستت لە «باوە»یە؟ ئەم ڕستەیەشت سەیر نووسیوە «لەڕابردوودائامێرەکانێکی دیکەش لە مۆسیقای یارسان کاربردی ھەبووە.» ھەموو بۆشایییەکانت نەنووسیون، و وشەی «کاربرد»ت بەکارھێناوە کە فارسییە. سەرچیا‏١٣:٥٣، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Serchia:برا گیان، من و هەموو کوردە ڕۆژهەڵاتییەکانی دیکە لە قوتابخانە بە زمانی کوردی پەروەردە نەکراوین و میدیای کوردییشمان نەبووە. ئەگەر لە نووسینی من و کەسانێک وەکوو من هەڵە دەبینین تکایە خۆتان ساغی بکەینەوە، تا هەم من فێری سۆرانیی ستانداردی باشوور بم و هەمیش وتارەکە ساغ بکرێت. ئەگینا ئەم ڕستانە بۆ کوردیکی ڕۆژهەڵاتی سەیر نییە و لای ئێمە ئەم وشانە بە کار دەهێنرێت. من نازانم کاربرد Application بە سۆرانیی باشوور چی دەبێت؟ تکایە ڕێنماییم بکەینەوە. لەگەڵ ڕێزم.پەڕاو (لێدوان) ‏١٤:٢٤، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Paraw: دڵنیا نەبووم لە وشەکە گەرنا چاکم دەکرد، وتارەکانیشت باش نووسراون و لەم لێدوانە مەبەستم نەبووە بڵێم کە وتارەکانت خراپ نووسراون. لە ھەندێک دەرڕینی وەک «لەڕابردوودائامێرەکانێکی» پێویست بە زمان زانین نییە و دیارە دەبێت بۆشایی ھەبێت «لە ڕابردوودا ئامێرەکانی». ئەوەی دیکەش دەبێتە بەکارھێنان، دەتوانی بنووسی بەکارھێنراوە یان بەکارھێنەری ھەبووە. سەرچیا‏١٤:٥٦، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: دەست خۆش براگیان کە شتێکت فێر کردم. بۆشاییەکە بە هۆی خراپیی تەختە کلیلەکەم بوو. سپاس و ڕێز لە جنابت.پەڕاو (لێدوان) ‏١٥:٤٢، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]