وتووێژ:مانگا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاک ئاسۆ گا بە ئینگلیزی دەبێتە Bull یان Cattle؟ من ھەر بە Bullم بیستووە.--چالاکوتووێژ ١٨:٥٠, ٨ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

قسەکەت مەزبووتە! ئەوا ئەگوازمەوە. سپاس--ئاسۆ (وتووێژ) ١٢:١٥, ١٠ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
سپاس کاک ئاسۆ گیان بەڵام مانگا، Cowـە نەک Cattle. ڕێزم ھەیە.--چالاکوتووێژ ١٤:٢٨, ١٠ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
باشە دەی منیش مەبەستم ھەر Cow بوو. Bullیش دروست ئەکەین دوایی. ڕاسی بۆ ئەو حەیوانانە کە لە کوردیا نێر و مێچکەیان ناوی جیاوازیان ھەیە با ھەر مێکە بکەین بە سەرەکی وەک پەز و بزن. چۆن ئەڵێی؟--ئاسۆ (وتووێژ) ١٨:٢٤, ١٠ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
کاک ئاسۆ گیان cattle لە زمانی ئینگلیسیدا بە ھەموو شتێک دەبێژرێ: گاو مانگا و گوێلک و... . ھەر بۆیە نە مانگا دەقاودەق cattleە نە گا و نە گوێلک. بەڵام گا Bullە. ئەم ئێوانویکییانەی ئێستا تەواو ھەڵەن.
ھیچ زمانێک وەکوو کوردی بۆ ناوی ئاژەڵان بەھێز نییە و ئێمەش دەبێ ئەمە دەربخەین. ھەر بۆیە باشترە بۆ ھەموویان وتاری تایبەتمان ھەبێ. ڕەنگە لە وکییەکانی تر ئەم کارەیان نەکردبێ بەڵام بە بڕوای من لە ویکی کوردیدا باشتر وایە زۆرتر کار لەسەر ئەم مەبەستە بکەین چونکوو ھیچ زمانێک وەکوو زمانی کوردی بایەخی بەمە نەداوە. سپاس.--چالاکوتووێژ ١٩:١٦, ١٠ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

نێوانویکی ئەم وتارەم گواستەوە بۆ فەڕەنسی Vache. ھەر وەک وتم مانگا دەبێتە cow ئینگلیزی و Vache فەڕەنسی. چی باشە بۆ Cattleی ئینلگلیزی نازانم. ڕەنگە گاوگۆل بێ دڵنیا نیم.--چالاک وتووێژ ‏٠٤:٤٧، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]