وتووێژ:مالیکی (ڕوونکردنەوە)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Broosk: مالیک کوڕی ئەنەس لێرەدا ناگونجێ. ئەمە دەبێ وەک Malik (name) جیا بکرێتەوە.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٣٦، ٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەشێت لەهەردوولا هەبێت، بۆ ئێرە پێویستە کە کۆمەڵێک ناوی لەیەک چووە --برووسک (لێدوان) ‏١٩:٤٣، ٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک برووسک گیان پەڕەی ڕوونکردنەوە بۆ ئاماژەی دەقیق دانراوە ئیتر خۆی ئیبھامی ھەبێ ئەوە دانانەکەی بێھوودەیە. ئەمە وەکوو شافعی و ئیمام شافعی نییە لەگەڵ یەک تێکەڵ بکرێت. کەسێک کە لە مالیک کوڕی ئەنەس دەگەڕێ خۆ نانووسێ مالیکی. یان دەنووسی ئیمام مالیک یان نا خودی مالیک کوڕی ئەنەس.
بە ھەر حاڵ مالیک دەبێ جیا ڕوون بکرێتەوە و مالیکیش ھەر وا و ئەم دوانە نابێ تێکەڵ بکرێن. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠٣، ٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک لەڕاستیدا هۆکاری درووستکردنی ئەم پەڕە ڕوونکردنەوانە (ئەوانەی بەبێ وتووێژ دەیانسڕیتەوە) گواستنەوەکانی ئەزیزتە کە بەبێ ڕاوەگرتن کردووتە! من تێناگەم مەزهەبی شافعی بۆ بگوزارێتەوە بۆ شافعی؟ هەرگیز نەمبیستووە ئێمە بە مەزهەبی شافعی بڵیین شافعیی (بەڕووتی)! کە دەوترێت شافعی، مەبەست لە کابراکەیە کە ناوی ئیمامی شافعییە. ئەمما ئاماژە بۆ مەزهەبەکە بەجۆرێک دەبێت کە پێی دەڵێن شافعییەت، مەزهەبی شافعی (شافعی لێرەدا گەڕاندنەوەیە بۆ مەزهەبەکەی ئیمامی شافعی). ئیدی بەڕاستی ئەم پاساوەی ئەزیزت بۆ گواستنەوەی هەموو ism ـەکان بۆ (یی) بەکوردیی، هیچ جێی قەناعەت نییە. فەرموو چی دەکەیت بیکە کاکە چالاک، هەموویان بسڕەوە و سەرپشک بە! بەڕاستی بۆخۆم تاقەتی دەستکارییەکی بچووکیشم نەماوە لێرە. کاتێکی خۆش!--برووسک (لێدوان) ‏٢٠:٥٢، ٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Broosk: بەڕاستی منیش لێرەدا جاڕز بووم و ناوێرم ھەر ھیچ بکەم چون بەکارھێنەران خێرا دڵیان دێشێ. بەخوا لە ھیچ کوێ وا نییە کە لێرە وایە. من لە ھەموو ویکیەکاندا (فارسی، عەرەبی، تورکی، ئینگلیزی و...) بە چاوی خۆم دەبینم ئیتر یەگجار وا نییە. بەڕێوەبەر بەکارھێنەر بەربەست دەکا بەخوا سپاسی دەکا و لێرەشدا ناوێری بڵێی پشت چاوت برۆیە.
کاک ئازا ئەو دەم لەسەر بەکارھێنەرێکی فارس دوو جار بەربەستی کردم دەی من چم کرد؟ ویکیپیدیام بە جێ ھێشت؟ گەڕامەوە پێم کوت ھەر چی دەکەی بکە من لێرەدا خزمەت بە تۆ ناکەم، خرمەت بە گەلی خۆم دەکەم. ئێستا کاک ئازا چالاکیش نەماوە من چالاکتریشم لە جاران.
سەبارەت بە شافعی. ئەگەر لە من پرسن بڵێن سەر بە چی مەزھەبێکی دەڵێم شافعی و قەت نەمبیستووە کەس بڵێ شافعیەت! ئەگەر شافعیەت دروستە و شافعی ھەر یانی ئیمام شافعی ئەی بۆ لە کرمانجیدا ھەر Şafiî ھاتووە. بۆ لە فارسیشدا ھەر شافعی نووسراوە. لە ئوردوودا ھەر شافعی. بێجگە لە زمانی عەرەبی لە کوێ نووسراوە شافعیەت؟! خۆ لەوێشدا شافعي ڕەوانەکەرێکە بۆ شافعية نەک بۆ ئیمام شافعی.
ئەوانی ترم سڕییەوە چون ھەڵە بوون. کەی حەنەفی و ئەبووحەنیفە لەگەڵ یەک دەگونجن؟! ئەمانە زەوی تا ئاسمانیان فەرقە. کەسێک کە دەنووسێ ئەبووحەنیفە لە حەنەفی ناگەڕێ. لە کوێت دیوە ئەمانە ڕوونکردنەوە بن؟ لە کامە ویکی؟ ئەگەر چەند ئەبووحەنیفەمان ھەبا بەڵێ وا بوو. ئەسڵەن قسەی جنابتە و ئەمانە لەوانەیە لەگەڵ یەک تێکەڵ بکرێن. ڕێسای ویکیپیدیا دەڵێ:
If there are only two topics to which a given title might refer, and one is the primary topic, then a disambiguation page is not needed
ئەگەر تەنیا دوو بابەت بۆ ئاماژەکردن ھەبوو، ئەوە پەڕەی ڕوونکردنەوە پێویست نییە!
ھیوادارم بزانی من لە ڕووی ھەوەسەوە ھیچ کارێک ناکەم و ھەر چی ھەیە سیاسەتەکان و ڕێساکانی ویکیپیدیایە بە ڕێوەی دەبەم و ئەمەش بۆ دڵ ئێشان نییە. ھیوادارم ئاوا دڵناسک نەمێنن چون بە بەرژەوەندیی ویکیپیدیا نییە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٥٤، ٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]