وتووێژ:مارکێتینگ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوەکەی لە کوێوە ھاتووە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٠١، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناوەکەی لە نەزانییەوە ھاتووە. پێویستە زوو بگۆڕدرێت. لەگەڵ بازاڕسازیم، ئەگەریش لەسەر ناوێکی کوردی ڕێکنەکەوتین با بکرێتە مارکێتینگ. سەرچیا‏١٩:٣٩، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەشێ بزانین لە فەرھەنگەکان یا کتێبە کوردییەکاندا چییان پێشنیار کردووە. پاشگری گەری زیاتر دەمخاتەوە بیری مامەڵەکردن لەگەڵ شتێکدا یا کارکردن پێی وەک زەڕگەری، سۆفیگەری و... لێرە، لە کوردستانیکا، بازاڕدۆزی پێشنیار کراوە کە لەوانەیە بە چاوگرتن لە بازاریابیی فارسییەوە دانرابێت. بە ھەرحاڵ وشەیەکی جوانە. چون لە ئیشی مارکتینگدا بازاڕی نوێ دەدۆزرێتەوە. بازاڕسازیش چاکە. ئاماژەیە بە دروستکردنی بازاڕی نوێ. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٠٦، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەبەر ئەوە بازاڕسازیم پێ باشترەکە پاشگرەکەی (-سازی) لە دروستکردنی زۆر وشەی دیکەش بەکارھاتووە. پاشگرەکەی دیکە (-دۆزی) ئەوەندە باو نییە و نازانم گەر لە دروستکردنی ھیچ وشەیەک بەکارھاتبێت. دەکرێت وشەی «بازاڕکاری»یش لەبەرچاوبگرین. سەرچیا‏٠٠:٠٦، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر دژایەتی نییە دەیگوازمەوە بۆ بازاڕسازی. سەرچیا‏١٨:٣٧، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێم باش نییە. ڕەنگە بازاڕوانی باشتر بێ.-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٥٤، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وشەکان ئەوەندە زۆر بوون کە پێم وایە بکرێتە مارکێتینگ بێکێشەترە. سەرچیا‏١٤:٢٨، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەک باوی ئەوا 'بازاڕگەری'یش باوە، بەڵام دەکرێت بیگۆڕین بۆ بازاڕسازی. Kushared (لێدوان) ‏١٩:٤١، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشترە زوو ئەم وتووێژە یەکلایی بکرێتەوە. وتاری دیکەش ھەن کە ئەم وشەیەیان تێدایە و دەبێت چاک بکرێن. وەک بەبازاڕکردنی ڕاستەوخۆ. سەرچیا‏٠٩:٤٢، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بیکەنە مارکێتینگ. بازاڕگەری-ش نازانم ڕاستە یا نا. دەڵێن ئاسنگەر، مسگەر یا نەشتەرگەر. بەڵێ -گەر ناوی پیشە دروست دەکا بەڵام بەم وشانەوە دەلکێ کە دەتوانی دەستی لێ بدەی وەک ئاسن، مس یا نەشەتەر (یانی ناوی ذات-ن) بەڵام بازاڕ وا نییە (ناوی مانا-یە).-- چالاک وتووێژ ‏٠٥:٣٧، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کرا بە مارکێتینگ. ئەگەر پێشنیاری تر ھەبوون، درێژە بە تووێژ دەدەین. سەرچیا‏١٨:٣٢، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]