وتووێژ:ماتلاب

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەموو بە Lab دەڵێین لاب لە باشوور، لەوە ئەچێ لە ناوچەکانی تریش وابێ، نازانم بۆ لێرە نووسراوە "لەب!؟"--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٢:٣٥، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine: ڕاستی منیش ویستم وتووێژێ بکەم لەسەر ناوەکەی، کە ئای-پی-ئەیی Lab بەو شێوەیە /læb/، بەڵام لە ناو خۆماندا ھەر دەڵێن «ماتلاب» یان ھەندێ جار «ماتڵاب». جا چی ئەڵین؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٥٢، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
با بیگوازینەوە ماتلاب، ماتڵابیش دەکرێ ببێتە ڕەوانەکەر. ئێمە لە زۆر ناو ھەرچەندە دەنگی /l/ تۆخە، ھەر بە ل دەری دەبڕین. --◂ ئێپین وتووێژ ‏١٠:٥٧، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: باشە، قسەکەت جوانە و وای لێ بکە و منیش ھاوڕاتم، بەڵام ئەم وتارە پیرەھەڵۆ دروستی کردووە و تۆ بڵێی ئەو ڕازی بێت؟! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٥، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕازی دەبێت یان نا کێشەی ئێمە نییە، بەپێی وپ:گپ ئێمە ھەر دەتوانین بیگوازینەوە. بەڵام با خۆشی بێت: @Pirehelokan: بزانین چی دەڵێت.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:٥٨، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستییەکەی من دەڵێم مەتلەب. مەتلەبم لە مەتڵەب پێ باشترە. چون دەڵێین لەب نەک ڵەب. مەتلەبیش یانی لەبی بیرکاری (مەتماتیک). دەربارەی مەتلەب و مەتلاب: ئەمە دووبارە ھەمان جیاوازیی شێوەی گۆکردنی ئەمریکی و بریتیشە. بزوێنەکانی ناو مەتلەب بە /æ/ دەخوێنرێنەوە، وەکوو وشەکانی dam, damn, black, cat, hand. وا دیارە بڕێک کەس ئەو وشانە وەکوو دام، بلاک، کات و ھاند دەخوێننەوە. من ئەگەر بە کوردی گۆیان بکەم دەم، بلەک، کەت و ھەند دەڵێم. بڕوانە بۆ ئەو تەیبڵە لە وتووێژ:کەندی کراش ساگادا کە وتووێژ کراوە لەسەر چۆنیەتیی نووسینەوەی بزوێنەکان لە کوردیی سۆرانیدا. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٣٣، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشە @Pirehelokan: گەر cat بە کەت دەردەبڕی، ئەی cut چۆن دەردەبڕی؟ لەب لەجێی لاب بە د}}روست نابینم.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٢:٣٤، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine:، ئەم وتووێژەمان پێشتر لە وتووێژ:دۆناڵد ترامپدا ھەبوو. وتم زمانەکان فۆنیمی جیاوازیان زۆرە و ئاساییە بەسەر یەکتریدا مەپ نەکرێن. دروست و ھەڵەیشی نیە. کوردیش ئەو فۆنیمەی Trump و cutی تیا نیە، بۆیە ئاساییە سەرلێشێوان دروست بێت. ھیچکامیشیان دروست یا ھەڵە نین. ئەگەر cut بە کوردی بخوێنمەوە دەڵێم کات. یانی بە cat دەڵێم کەت، بە cut و cot کات، کاتێک ئینگلیزی قسە دەکەم جیایان دەکەمەوە، بەڵام لە کوردیدا نابێت و ئەو ناکۆکییە پێش دێت. چون فۆنیمەکەی بوونی نیە لە کوردیدا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٥١، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێستا ھەر لەگەڵ "لەب"ی خۆت؟--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٢:٥٢، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەب ھەڵە نیە. لابیش. بۆیە لاریم نیە لەسەر ھەر بڕیارێک بیدەن. تا ڕەوانەکەر ھەبێت، کێشەمان نابێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٤٨، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ماتلابم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٩:٥٣، ١ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]