وتووێژ:لەیکشۆر ئینتەرتەینمنت

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دروستکەر[دەستکاری]

سڵاو کاک @Épine: قسە لەسەر دروستکەرەکە دەکەم. بەپێی ھەژمارەکەی بێت کابرا پرتووگالییە و ئەو وتارانەشی دروستی کردووە لە یەکێک لە کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە دەقەکانی ھێناوە. وتارەکانی ستۆدیۆ ئەمریکییەکانی تریش ھەر ئەوەندە نووسراون کە ستۆدیۆیەکی ئەمریکیی فیلمە و تەواو. حەز دەکەی، سەیری بەشدارییەکانیشی بکە. چی دەڵێن؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٤، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram بڕۆیتە ویکی خۆیان و بە زمانی تر وتار بنووسی ئەتخنکێنن، بە جارێ ١٠ کەس پەلامارت ئەیا، بەس خۆیان ڕێزی سیاسەتی ویکییەکانی تر ناگرن. بەڕای من نامەیەکی لە ویکییە سەرەکییەکەی بۆ دابنێین و هەموو ئەو وتارانە بسڕینەوە، یان ئەوەتا ناوەکانیان چاک بکەین و پەرە بە ناوەڕۆکەکانیان بدەین. ◂  ئێپین  ‏٢١:١٧، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: حەقت پێ دەدەم، بەڵام خۆشبەختانە من خۆم بەشداریی جددیم لە ھیچ ویکیپیدیایەکی تر نەکردووە. لەوەدا حەتمەن تۆ ئەزموونت زیاترە، بەڵام ئەم وتارە زمانی تر نییە و کوردییە. تەنیا ناوەکەی ئینگلیزییە کە ئەوەش بە گواستنەوەیەک چارە دەبێت. درۆم نەکردبێت ئێستا بە وتارە کورتەکان بگەڕێین، دەبینین دەیان و سەدان وتاری گوندەکانی خۆمان تەنیا نووسراون گوندێکە لە کوردستان! زۆر وەجبە وتاری تری وا ھەن بەداخەوە، بەڵام تازە بە سڕینەوەیان سوودێک بە پڕۆژەکە ناگەیەنین. بەھەرحاڵ، باسەکەم لەسەر ئەم وتارە کردەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٨، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێستا منیش هەمان بیرکردنەوەم هەیە. ڕەنگە سڕینەوەیان زیان بگەێنێت زیاتر. ◂  ئێپین  ‏٢١:٣٠، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: کەواتە تاگەکە لابەم و ناوەکەی بکەمە کوردی؟ :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٤٩، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 بەڵێ ئێپین  ‏٢١:٥٨، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٤٥، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی لەیکشۆر ئینتەرتەینمنتم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٩:٢٨، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]