وتووێژ:لەکە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەکارھێنەر:omerjawhar: برایان وشەی تەواو پەڵە، لەکە، ماک ... نەوەک ژەنگ، ئێمە بەردەوام ئەم وشەیە تێکەڵ دەکەین لەگەڵ Rust و corrosion

کە ماناکانیان ژەنگ و داخورانە. ببورن کە ناوەڕکم گۆڕی چونکە بەراستترم زانی. هیوام وایە Title ەکەش بۆ هەمان وشە بگۆڕن. بیگوێزینەوە بۆ ژەنگ و با ھەر ببێت وتارەکە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٠١، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پیرەھەڵۆ: من لە ناوەرۆکی ئەم وتارە حاڵی نەبووم بەڵام ژەنگ دەبێتە rust. رەنگە stain ببێتە لەکە.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٥٥، ١٠ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەڤاڵ وتارەکە لەگەڵ stainی ئینگلیزی لینک کراوە. stain ڕێک بەرامبەری ژەنگە لە کوردیدا. یانی لەکەیەک کە لە سەر ڕوومەتی شتێک دەنیشێت. لەکەکە دەکرێت ھۆکاری فیزیکیی بێت، وەکوو لەکەی تەپوتۆز یا قوڕ یان دەکرێت شیمیایی بێت وەکوو ئەو ژەنگەی ئاسن ھەڵیدێنێت. ھێمن ئەڵێت: مشتوماڵی دەوێ ئاوێنەیی ژەنگاویی خەیاڵ بێگومان ئاوێنە ژەنگی ئاسن (rust) ھەڵناھێنێت و لەکەی لێدەنیشێت (دل کە آیینەی شاهیست غباری دارد: حافظ). یا ئەگەر بیستبێتت ئەڵێن گەنمەکە یا ئەو دەغڵە ژەنگی ھێناوە. وابزانم جۆرە ئافەتێکە لەکە ئەخاتە سەر دەغڵ و دان (ئەگەر باش بیرم بێت). ئینگلیزەکانیش ئەم کێشەیانە (ئەگەر کێشە بێت :)) ) ھەیە بۆ نموونە ئەڵێن stainless steel یانی ئەو ئاسنەی ژەنگ (rust) ھەڵناھێنێت. نەمبیستووە بڵێن rustless steel یا شتێکی وا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٤٦، ١٠ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
با بزانین باقیی بەکارھێنەران ئەڵێن چی. لەکەیش باشە. قسەم ئەوەیە بۆ ھەردوو شتەکە وشەمان بێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٤٨، ١٠ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پیرەھەڵۆ:بۆچوونی من ئەمە. لە ھەنبانەدا لەسەر ژەنگ نووسراو چڵکی سەر کانزا کە پێم وایە ئەمە تەواوە. ھەر کانزایەک بێ چ ئاسن بێ یان ئاوێنە کە لە جیوە دروست بووە. کە وابوو ژەنگ تەنیا مانای چڵکی سەر کانزایە. بۆ ژەنگی کەنم کە وتت سەیری وتارەکە و وێنەکەی بکە دروست لە ژەنگی ئاسن دەچێ (سوورە) بۆیە بەمەش دەڵێن ژەنگ. لە ئیگلیزیشدا ھەر پێی دەڵێن Stem rust. بۆیە من دەڵێم rust دەبێتە ژەنگ.
بۆ کێشەی stainless ڕاست دەکەی ڕەنگە ھەر وەک دەڵێی کێشەی خۆیان بێ. بۆ stain دەڵێن Human Stain ئیتر ئەمە ژەنگ نییە دەبێتە لەکەی (نەنگی) مرۆڤ.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٤١، ١٠ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]