وتووێژ:لینکدئین

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاک @ئارام بکر: تکایە ناوەکان مەگۆڕە بۆ شێوەی خوێندنەوەیان بەپێی ئای پی ئەی. ئەم کارە زیانە بۆ کوردی. تەماشای عەرەبی و فارسیش بکە، لە ھیچیان پیتی «ت» نابینی. ناوی وتاری میشیگانیشت گۆڕی، ویستم لەوێ پێت بڵێم. ھەندێک جار وشەیەک دەچێتە زمانێکی تر لەسەر بنچینەی ڕواڵەتەکەی نەک لەسەر بنچینەی چۆنیەتیی خوێندنەوەی لە زمانی سەرچاوەوە. ئەمەش شتێکی ئاسایییە و نابێت وشەکە بەھەڵە دابنێین. سەرچیا‏١٩:٠١، ٢٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Serchia: بەڵام پێش ئەوەش کە من گۆکردنی ناوەکە ببینم، ھەر بە لینکتین دەموت. ھەرچۆنێ بێت ئەوە دروستەکەیە، باویەتیی ناو کۆمەڵگا فێربوونێکە بەھەڵە، و ھەر ویکیپیدیایەک بەجیا پەرەی پێدەدرێت و لەوانەیە ئەوان تائێستا درکیان بەو ھەڵەیە نەکردبێت و ئەسڵەن لەوانەیە ئەوانیش بە چاولێککەری یەکتری ناویان دانابێت. کاک چالاک واتەنی با ئێمە دروستەکە دانێین و ھەڵەکەش دەکەینە ڕەوانەکەر؛ خەڵک ھەم دەیدۆزێتەوە ھەمیش بە دروستەکە ئاشنا دەبێت. ئایا دەزانیت تا ئێستاش خەڵک بە عامر خان دەڵێت ئەمیر خان؟! (وردەوردە خەڵک بەھۆی ویکیپیدیاوە ھۆشیار بووەتەوە) گەر وا بێت دەبێت ئێمەش بیکەینە ئەمیر خان! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٩، ٢٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]