وتووێژ:لیفکە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تا ئەو جێگایەی دەزانم لێفکە ھەر ھی حەمامە و وشەی حەمام زیادیە. بەڵام پێم وابێ لێفکە باوتر بێ. لای دۆستانی تر چۆنە؟ تکایە ئاگادارمان کەنەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٢٠، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لای ئێمە لیفکە > Kushared (لێدوان) ‏١٤:٢٠، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
شتێکی تریش ھەیە لای ئێمە پێی دەڵێن لێفە. (بە عەرەبی و فارسی پێی دەڵێن لحاف؛ ئەم وتارە: لحاف). تکایە ئەمەش ڕوون کەنەوە لای ئێوە چی پێ دەڵێن با شتەکە یەک لا بکەین. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٥٦، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لێف یان لێفەی پێ دەڵێن >Kushared (لێدوان) ‏١٨:٢٣، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
"لحاف" = لێفە مادیوتووێژ (١١ی ڕەشەمەی ٢٧١٤) ‏١٨:٣٩، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاکە چالاک، لێفە یان لێف شتێکی ترەو بۆ خۆتان ئاماژەتان پێ کرد. Aminijian (لێدوان) ‏١٨:٤٨، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لفکە بەڕووتی بەبێ حەمام عەیبی نییە بەڕای من --◂ برووسک وتووێژ‏١٨:٥٤، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر باشە تا ئێستا شتەکە بە باشی ڕوون بۆتەوە. ئێستا نازانم لفکە بێ یان لیفکە؟! نازانم کامە باوترە. لە عەرەبیدا کە دەڵێن لیف و دروستەکەی لیفکەیە بەڵام کامەیان باوترە ئەمە گرنگە.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٢٤، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لیفکە و لفکە، پێم وایە جیاوازیی ناوچەییان هەیە. خەڵکی هەولێر ڕەنگە لیفکە بەکاربێنن، بەڵام لێرە لە سلێمانی من لفکە ـم بیستووە. لیفکەشم بیستووە. --◂ برووسک وتووێژ‏٢٠:٢١، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مامۆستا هەژار لە هەنبانەدا، ٣ واتای بۆ لفک یان لفکە لێداوەتەوە کە ١،٢ یان ئاماژە بە پەلکەی سەرپێچی پیاوان و کلکەی دەسماڵی سەری ژنان دەکا. بۆیە پێویستە (لفکەی حەمام) بێ.ئەتوانین کارێکی باشتریش بکەین، چون ناوی (لفکە) یەکەمجار واتای لفکەی حەمام دەبەخشێ، وشەی لفکەی تەنیا بۆ ئەو دابنەین و وشەی لفکە(سەرپۆش) لە ڕوونکردنەوەدا بهێنین. جا نازانم ئەم کارە لە باری فەنییەوە دەکرێ یا نە؟ ئەتوانین لیفکەش ئیرجاع بدەینە سەر لفکە و نەجات! Aminijian (لێدوان) ‏٢٠:٣٨، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە کوردی کەڵھوری «لیف» و «لیفە» پێ دەڵێن. بەڵام لە قەسر «لیف» بە گەلا وشکەکانی داری خورما دەڵێن و بە ئەمە «لیفگ» دەڵێن کە لە کوردی گۆرانیش ھەروایە.Paraw (لێدوان) ‏٢٠:٥٦، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Paraw: دەس خۆش، کرا! Aminijian (لێدوان) ‏٢١:١٤، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چون وشەکە خۆی لە «لیف»ی عەرەبی وەرگیراوە و لە ھەولێری و ھەروەھا لە کەڵھوڕیدا ھەر ئەمە دەڵێن و لە موکریانیش دەڵێن لێفکە من وشەی «لیفکە»م کرد بە وشەی سەرەکی. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٣١، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ژیان گیان؛ ئەم وێنەیە لای ئێمە پێی ناڵێن لێفکە، بەمە ھەر دەڵێن کیسە(ی حەمام). لێفکە لەگەڵ ئەمە جیاوازە. بۆ نموونە لە حەمامی ماڵی ئێمەدا ھەم کیسە ھەیە ھەم لێفکە.--چالاک وتووێژ ‏٢٣:١٠، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاکە چالاک قسەکەت جوانە، من وێنەکەم لە ویکی ئینگلیسی وەرگرت. ڕاست دەکەی خواییەکەی لە حەمامی ماڵی ئێمەشدا لفکە و کیسە جیاوازە. کەوابێ من دروستی دەکەم. سپاس Aminijian (لێدوان) ‏١٢:١٦، ٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوە منیش وێنەیەکم بارکردبوو ھەتا شتەکە ڕوون کەمەوە کە دیتم جنابیشت بارت کردووە. ئەویشم زیاد کرد. دستت خۆش بێ.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٢٤، ٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]