وتووێژ:قوڕقوشم

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پێم وایە قوڕقوشم باوترە! بۆخۆم ئەو زرێچ ـە یەکەم جار بیبینم --برووسک ١٠:١٨, ٢٩ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

منیش ویستم ناوی وتارەکە بکەمە قوڕقوشم بەڵام وتم قوڕقوشم تورکییە و کاتێک کوردییەکەی ھەیە ئێمە بۆ وشەی بیانی بەکاربەرین. تۆ خودا ئەمە دروستە ئێمە بۆ lead بەرامبەرمان ھەبێ بەڵام بچین پەنا بۆ زمانی تورکان بەرین، بۆ ئاخر؟ زرێچ ھم ڕەسەنترە، ھەم لە قوڕقوشم جوانترە؛ له ویکی فەرھەنگ و ھەنبانە بۆرینە و فەرھەنگی کوردستانیشدا ھاتووە. با بنووسرێ «زڕێچ یا قوڕقوشم...» ئاوا ھەم ئەم وشەیە باو دەبێ، ھەم ئەوەی کە ھەموو کەس تێ‌دەگات مەبەست لە زڕێچ چییە. سپاس.--:)چالاکوتووێژ ١٠:٥٦, ٢٩ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
سرپ -یشی پێ ئەوترێ.--Aza ١١:٣٩, ٢٩ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
بەڵێ کاک ئازا سرب و سرپ. فارسین ئەم دوو وشەیە.--:)چالاکوتووێژ ١٣:١٧, ٢٩ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

@Broosk و Aza: لە ھەنبانەدا زرێچ بە مانای Tin ھاتووە و لە ویکیفەرھەنگدا بە مانای Lead. لەوە دەچێ بۆچۆنی ھەنبانە دروستتر بێ. بۆیە ھەر دەیگوازمەوە بۆ قوڕقوشم. ئەگەرچی تورکییە بەڵام گومانی تێدا نییە کە بەرامبەر بە Leadە. بە سرپیش ئاماژە بکەین باشترە چون لە ناو فەرھەنگەکاندا ھاتووە ئەگەرچی ئەویش فارسییە. بە ھەر حاڵ وا دیارە ئێمە بەرامبەرمان نەبێ بۆ ئەم وشەیە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٣٨، ٩ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]