وتووێژ:فڕۆکەخانەی سەقز

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فڕگە یان فڕۆکەخانە[دەستکاری]

پێتان چۆنە فڕگە بەرانبەر فڕۆکەخانە بەکاربێنین. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٠:٠٩، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من خۆم زۆرم پێ باشە. بەڕاستی فڕۆکەخانە زۆر ناشیرینە خۆ نەخۆشخانە نییە. نازانم بۆ دەست لە پاشگری فارسیی خانە ھەڵ ناگرن. لە رۆژھەڵاتیش فڕگە زیاتر دەڵێن.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٥٨، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەو پاشگری (خانە)یە گەر بۆ نەخۆشخانە و چێشتخانەش گونجاو بێ، من بە گونجاوی نابینم بۆ فڕۆکەخانە، گەر ھەڵە نەبم پاشگرەکە بە مانای خانوو یان شوێنێک دێ کە داخراو بێ نەک شوێنێکی کراوەی وەک فڕگە، گەر باویی وشەکە نەبێتە کێشە لەگەڵ ئەوەم ناوی وتارەکانی تریش بگۆڕدرێ. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٤:٥٢، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر ئەوەندە دەڵیم خانە فارسیە و لە کوردیدا دەڵێن خانوو. خودی خانووش ھەر لە فارسی وەرگیراوە. لە ھەورامیدا دەڵێن یانە و ئەمە کوردیەکەیەتی (لە باشوور یانە بۆ شتێکی تر دانراوە و ئەوەی ڕاست بێ یانە شێوازی کوردی خانەیە و ھەر بە مانای houseە). ئەگەر بەکارھێنەرانی تریش ڕازی بن دەتوانین لە ویکیدا فڕگە بکەین بە وشەی سەرەکی.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٥٤، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ فڕگە دام. --دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏٠٩:٥٢، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەباشوور لەناوەندە فەرمییەکان هەر فرۆکەخانە بەکاردێت، گەر ویکیپیدیا بەگشتی وشەی فڕگە بەکاربهێنێت (کەخۆشم لەگەڵیدام) ئەوە لانی کەم فرۆکەخانەش ببێتە ڕەوانەکەر بۆی, هەرچەند من لەگەڵ ئەوە دانیم بۆ فرۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی هتد... بکرێت بە فڕگە چوونکە ئەوان خۆیان ئەو وشەیە بەکاردەهێنن بەئێمە ناگۆڕێت! >Kushared (لێدوان) ‏١٤:٣٢، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەتوانین بۆ ئەم یەک دوو فڕگەیە ھەر بنووسین فڕۆکەخانە و بە گشتێ فڕگە بە کار بھێنین.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٨، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ ئەوەی فڕگەم پێ گونجاوترە، بەڵام جارێ لەگەڵ ئەوە نیم بە تەواوی وشەی (فڕۆکەخانە) فەرامۆش بخرێ، لەبەر باویی و زۆر بڵاوی لە نووسینەکان و نێو خەڵکی، وا باشتری دەبینم کە جارێ بابەتی پاشگری (خانە) یەکلایی بکرێتەوە و بڕیار بدرێ کە ئەو وشانەی کە بەم پاشگرە دروستکراون بەکاربێن یان ھاوواتاکانیان، نموونەی ئەو وشانە: (دەرمانخانە و چێشتخانە و نەخۆشخانە و شێتخانە و ...) کە زۆرێک لەو وشانە ھاوواتای گونجاویان ھەیە و دەکرێ وتووێژیان لەبارەوە بکرێ. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٨:١٣، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ وشە کۆنەکان ناڵێم دەستیان لێ بدەین؛ قسەی من وشەی نوێکانە. من دەڵێم ئەم پاشگرە ھی فارسیە و لە ژێر کاریگەری فارسیەوە ھاتۆتە ناو کوردیەوە و وشەی کۆنیشمان ھەیە ئەم پاشگرەی تێدایە. ئەو دەم فارسی لەسەر کوردی زاڵ بوو و ئاسایی بوو بەڵام بۆ ئێستا چیتر بە پێویست نازانم بە کاری بھێنین و دەبێ وازی لێ بێنین.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٢٩، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیی فڕۆکەخانەی سەقزم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٠:٥٣، ١٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی فڕۆکەخانەی سەقزم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٥:٤٥، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی فڕۆکەخانەی سەقزم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٧:٤٢، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]