وتووێژ:فریدریش ھێگڵ
ئەم دەقە دەکرێ بخوێندرێتەوە و بخرێتە سەر وتارەکە
[دەستکاری](جۆن ولیەم فریدریش ھیگڵ Georg Wilhelm Friedrich Hegel) لەشاری شتودگارد لە ئەڵمانیا لەساڵی ١٧٧٠دا لەدایکبووە، لە ھەژدەساڵیدا لەشاری (تیۆبینگن) دەستی بەخوێندنی (تیۆیلۆژی) کردووە، پاشان لەشاری جینادا بووە بە مامۆستای زانکۆ و لەگەڵ شخیللینگدا کاریکردووە، لەو کاتەدا رۆمانسییت لەترۆپکیدا بووە پاشان لەشاری ھایدلبێرگ کە سەنتەری رۆمانسیە نەتەوەییەکانی ئەڵمانیایە بووە بە پرۆفیسۆر، لەو کاتەدا بەرلین بووەتە چەقی بیری ئەڵمانی, ساڵی ١٨٣١دا کۆچی دواییکردووە. ھیگڵ بزووتنەوە فیکرییە جیاوازەکانی سەردەمی رۆمانسی کۆکردووەتەوە و گەشەی پێداون، بەڵام ڕەخنەیەکی توند و تیژی لە شیخللینگ و رۆمانییسەکانی دیکە گرتووە, ناوبراو خاوەنی فەلسەفەی تایبەت بەخۆی نییە، ئەوەی پێیدەوترێت فەلسەفەی ھیگڵ بەپلەی یەکەم میتۆدێکە بۆ تێگەیشتنی رێڕەوی مێژوو، باس لەمێژووی مرۆڤایەتی دەکات و ھیچ شتێکمان دەربارەی (ناواخنی بوونی سروشت) پێناڵێت، بەڵکو فێرمان دەکات بەشێوەیەکی چالاکانە بیربکەینەوە, خاڵی ھاوبەشی فەلسەفەکانی پێشوو دۆزینەوەی پێوانەیەک بووە بۆ مەعریفەی مرۆڤ ، واتە تا چ راددەیەک مرۆڤ دەتوانێت لە جیھان تێبگات، بەڵام ھیگڵ دەڵێت: بنچینەی مەعریفەی مرۆڤ لەنەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی دیکە دەگۆڕێت، لەبەرئەوە ھیچ ھەقیقەتێکی ھەتاھەتایی بوونی نییە, یان ھیچ جۆرە ئەقڵیەتێکی مۆدێرن بوونی نییە، خودی مێژوو تەنھا خاڵێکی پتەوە بۆ ئەوەی فەیلەسووف لێوەی دەستپێبکات، چونکە مێژوو وەکو رووبارێک وایە پشت بە شێوەی رژان و جووڵەی ئاوەکە دەبەستێت، لەھەرشوێنێکەوە سەیری بکەیت چۆنیەتی پێچکردنەوەی ئاوەکە و جوڵەکەی دیاریدەکات، واتە مێژووی فەلسەفە ھەرکاتەو بۆ سەردەمی خۆی گونجاو بووە، بەڵام مەرج نییە بۆ ھەموو سەردەمێک راستبێت, بەڵکو لەسەردەمێکەوە بۆ سەردمێکی تر بەپێی بیرکردنەوەی مرۆڤ گۆڕانی بەسەردادێت . ھیگڵ وتویەتی: ئەقڵ شتێکی دینامیکیە و پرۆسیسێکە (ھەقیقەتیش) خودی ئەو پرۆسیسەیە، ھیچ جۆرە پێوانەیەک لەدەرەوەی خودی ئەو پرۆسیە مێژووییەدا کە بتوانێت راستترین و ئاقڵترین شتمان بۆ دیاری بکات نییە, ھیچ فەیلەسووفێک, یان بیرێک لەبنچینەی مێژووییەکەی دانابڕێت، بەڵام لەبەرئەوەی ھەمیشە شتی نوێ دێتەئاراوە ئەقڵ پێشکەوتووخوازە, واتە مەعریفەی مرۆڤایەتی ھەمیشە گەشەدەکات و بەرەو پێشەوە دەچێت. ھەروەھا وتویەتی: فیکری جیھان بەردەوام بەرەو ئاگاییەکی فراواتر سەبارەت بەخۆی گەشەدەکات، مێژوو بەخەبەربوونەوەیەکی ھێواشی فیکری جیھانە بۆ ئاگایی خۆی، وەک دەزانین جیھان لەجێگەی خۆیدایە بەڵام لەڕێگەی کولتووری مرۆڤ و پێشکەوتنیەوە فیکری جیھان زیاتر لەتایبەتمەندی خۆی بەئاگا دەبێت, ئەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بخوێنێتەوە لەوە دڵنیادەبێت کە مەعریفە لەگەشەکردنی بەردەوامدایە و مرۆڤایەتی بەرەو ئەقڵانیەت و سەربەستیەکی گەورەتر گەشەدەکات و بەرەو پێشەوە دەچێت. ھیگڵ بەرەوپێش چوون و تێگەیشتنی ئەقڵ بۆ شتەکان لەنێوان دوو بۆچوونی دژدا کۆششدەکات تابە بۆچوونی سێیەم بۆی رووندەبێتەوە، بۆنموونە ئەگەر باسی (بوون) بکەین بەرانبەری (نەبوون) ھەیە, لەدژایەتیکردنی ئەم دوو بۆچوونەوە بۆچوونی سێیەم سەردەردێنێت ئەویش ئافەریدە بوونە (خەڵقبوون)ە، ئەگەر شتێک بخولقێنرێت واتە لەنەبوونەوە ھاتۆتە بوون، واتە ھەم نەبوونیشی ھەیەو ھەم بوونیشی ھەیە, ھیگڵ بەردەوام دژی تاکەکەسی رۆمانسییەکان دەوەستایەوە، بەبڕوای ئەو تاکەکەس بەشێکی ئەندامی گشتییە، واتە خێزان و کۆمەڵ. بەبڕوای ئەو ئەقڵ, یان (فیکری جیھان) لەڕێگەی پەیوەندی مرۆڤەکانەوە دەردەکەون ھیگڵ وتویەتی: رۆحی جیھان بەسێ قۆناغ بەئاگادەبێت, یەکەمجار لەتاکەکەسدا (ئەقڵی خۆیی)، پاشان لەخێزان و کۆمەڵگەدا (ئەقڵی بابەتی)، دواجار لەناو ئەقڵی رەھادا دەگاتە بەرزترین پلەی مەعریفە (ئەقڵی رەھا) ئەمانەش ھونەر و ئایین و فەلسەفەن، لەنێوانیشیاندا فەلسەفە بەرزترین شێوەی ئەقڵە. لەبەرئەوەی ئەقڵی جیھان لەناو فەلسەفەدا بیر لەچالاکییەکانی خۆی دەکاتەوە، واتە لەفەلسەفەدا بەخودی خۆی دەگات, فەلسەفە ئاوێنەی رۆحی جیھانە.
سڵاو دەکرێففەرموون هێگێل لە کوێ باسی "مێشک" دەکا؟ یان هاوتای کەریار و بەرکار بۆ subject و object مەبەستی هێگێل ناگەیێنی. کەریار و بەرکار یان هەمان فاعل و مفعول-ی عەرەبی ناتوانی تەعبیر لە دەروونیەتێک بکا کە تایبەتمەندی سوژەیە و لە سەردەمی مۆدەرن دا دەردەکەوێ.--Ebrequ (وتووێژ) ٠٩:٤٠, ٢١ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]سڵاو ھاوڕێیان،
من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر فریدریش ھێگڵ. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:
- ئەرشیڤێکی نوێ https://web.archive.org/web/20160306010629/http://komak.nu/Kurdi/Kteebkhane/KteebiKOMAK_PDF/ReeguzeriBiriSiyasi_20091209.pdf زیاد کرا بۆ http://komak.nu/Kurdi/Kteebkhane/KteebiKOMAK_PDF/ReeguzeriBiriSiyasi_20091209.pdf
تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،
کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ٢٢:٥٩، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)