وتووێژ:فرانچێسکۆ تۆتی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خاڵە بەرهەم دەستخۆش بۆ وتارەکەت، بەڵام پێمت وانییە وشەی ڕ زیادەیە و پێویست بوو ر دابنێی؟ واتە فرانچیسکۆ بێت لەبری فڕانچیسکۆ؟ هەر بژی --برووسک ٢٣:٤٦, ٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

فەرموو کاک برووسک بیگۆڕە. هیوادارم سەیرێکی ئەو لینکەش بکەیت کە لە قاڵبەکە دامناوە ووەڵامێک بدەیتەوە. ڕێز --barham ٢٣:٥٠, ٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاک بەرهەم گیان کام بەستەرو کام قاڵب؟ بژی --برووسک ٠٠:٢٠, ٥ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

سڵاو مەبەستم ئەم قاڵبەیە {{زۆر درێژە}}. --barham ٠٩:٤٩, ٥ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

داواکاری لادانی ناوزەتکردن بۆ سڕینەوە[دەستکاری]

کاکە چالاک گیان تکایە پەڕەکانی ڕەوانە بە ناوی هەڵە ناوزەت مەکە بۆ سڕینەوەی خێرا چونکە ئەم پەڕانە زۆر گرنگن بۆ ئاسانکردنی دۆزینەوەی وتارەکە. لە گەڵ ڕێز --barham ٢٣:٣٣, ١٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاک بەرھەم گیان ناوێکی کە ھەڵەیە و لە ھیچ کوێ نەکوتراوە، بۆ دەبی بمێنێتەوە. ئێمە دەبێ ئەم ناوانە ستاندارد بکەین و دست ھەڵبگرین لە دەڕبرینی ھەڵە و شێوازی عەرەبی و فارسی وشەکان ھەتا ھەموو کەس دروستەکەی فێر بێت. ھەبوونی ناوی ھەڵە تەنیا بەڵگەیەکە بۆ بەردەوام بوون لە سەر دەڕبڕینی ھەڵەی ناوەکان. زۆر سپاس.--Calak ٢٣:٤٥, ١٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)