وتووێژ:عەلی قازی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاردانەوەکان[دەستکاری]

باشە پرسیارێک، ئەگەر کەسایەتییەکی ناسراوی کورد مرد، پێویست دەکات ھەرچی سەرەخۆشی قسەی سەرۆک و وەزیرەکانە لە وتارەکە دایبنێین؟ Saad Goran (لێدوان) ‏١١:٢٣، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Saad Goran: ئەمە ھەمان وەڵامی منە کە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەم (لێرە) پێتم وت:

وەڵڵا تا ئێستا شتێکمان بۆ ئەوە نییە و من نەمزانیوە وتووێژێک لەسەر ئەوە کرابێت. ڕاستی و بە ڕای من گەر کاردانەوەیەک جیاواز بوو، دانرێت باشە، بەڵام ھەست دەکەم ئەوانەی نێو ئەو دوو وتارە زیادەڕەوییان تێدا کراوە. باشترە لە دیوەخان ئەم باسە بکەیتەوە چونکە مادام ڕەنگە ببێتە بڕیارێک، من ناتوانم ئێستاکە ھیچ شتێکی وا بڵێم.
— بەکارھێنەر:Aram

ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٧، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستخۆش لە ویکیپیدیای کوردیدا ھەتا کەسێک تاگ نەکەی، کەس وەڵامت ناداتەوە. سوپاس کە بەڕێزت زەحمەتت کێشا ھاتییە وتووێژی ئێرە. کاک @Aram: ئێستاش دەیڵێمەوە پێویست ناکات ئەو کاردانەوانەی ئەو کەسایەتییە دیارانەی خۆمان بنووسین، ئەگەر دەڵێن ئاساییە کاردانەوەکان دابنرێن، باشە بەڵام خۆم پێم باشە تەنیا دەقی قسەکانی ئەو کەسانە دابنرێن. کە لە بواری ئەو کەسەیە شارەزاییان ھەیە، و لەگەڵ کەسە نزیکەکانیشی، چونکە زۆر جار ھەیە ئەو کەسە پێش مردنی وەسیەتی کردووە یاخود شتێکی باس کردووە، دوای مردنی ئەو کەسە نزیکانەی قسەکانی ئەو نەقل دەکەن. Saad Goran (لێدوان) ‏٢٢:٣٩، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Saad Goran: ڕاشکاوانە بڵێم برادەرانی ئێرە کەسیان توانایان نەماوە بۆیە، کارت بە ھەر کەسێک ھەبوو، بانگی بکە. ڕاستی بۆ ئەو کاردانەوانەش، بەڵێ، منیش ڕێک لەگەڵ ڕایەکەی تۆم و زۆر جوان ڕوونت کردەوە. سپاس بۆ سەرجەم بەشدارییە بەنرخەکانت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٤، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Saad Goran ئەو بەشە من بۆم زیادکرد ، لەڕاستیدا نازانم پێشتر کاری وا کرابێت یان نا ، ئەمە تەنها وەک گرینگی کەسەکەیە لەسەر ئاستی ناخۆ لەگەڵ ئەواش دەکرێت دانەنرێت ، بابەتێکی زۆر جێگای نیگەرانی نییە بە هەبوون و نەبوونی ئەو بەشی کاردانەوەکان. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:١٥، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس کاک @Aram:.
@Kurd2021: نا برا نیگەران چی، بەڵام دەڵێم مادام ھیچ پەیوەندی بە ژیاننامەی ئەو کەسەیەوە نییە، جا چ گرینگییەکی ھەیە کە لە وتارەکەدا دابنرێت! Saad Goran (لێدوان) ‏١٨:١٢، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC) Saad Goran (لێدوان) ‏١٨:١٣، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Saad Goran ئەمەش بەشێکە لە ژیاننامەی کەسە کە تایبەتە بە ساتی مردنی ، وە ڕۆڵی ئەو کەسە لە دید و بۆچوونی کەسانی یەکەمی هێزەکان .هەرچۆنێک بێت شتێکی خراپ نییە ،لەگەڵ ئەوەش لابردنی کێشەنییە دەتووانرێت چاکسازی تێدا بکرێت . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:١٨، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: نەم گۆتییە کە نەبی، بەڵام پێویست ناکات زیادەڕۆیی تێدا بکرێت، لە لێدوانەکانی سەرەوەدا، ئەوەم باسکرد و ڕوونکردەوە. Saad Goran (لێدوان) ‏١٨:٣٢، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]