بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:شفتە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بە تێکەڵی قوڕە سوورە و ئاھەکیش دەوترێ شفتە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٥٦، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ fa:شفته لینکی بکەین؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٥٩، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Pirehelokan: ئەوە لای ئێمە کفتەیە. شفتە ئەوانەی نێو ئەم وێنەیەن. سەرچیا — ‏٢٠:٢٨، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نە سەرچیای بەڕێز، بە پێچەوانە وتت. کفتە لە وشەی کوفتەی فارسییەوە ھاتوە یانی کوتراو، بۆیە فارس بەو وێنەیە داتنا دەڵێن کوفتە یا کفتە کە ئەنواعی ھەیە، تەنانەت ھەتا تورکیا و ئەورووپاش ناوی کفتە چووە. بە پێچەوانە شفتە بە شتێک دەوترێ تراوتر بێت، بۆ نموونە شفتەی ئاھەک تێکەڵی قوڕ و ئاھەکە. ڕەنگە ئەو دوو وشەیە جێگۆڕییان کردبێت لە باشوور. وشە بە پێی زەمان و جوغرافیا دەگۆڕدرێت. بۆ نموونە لە فارسی کۆندا وابزانم شفتە بە شتی وشک کراو دەوترا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٠٥، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دڵنیا نیم ئێوە بە en:Kuku_(food) دەڵێن شفتە؟--چالاک وتووێژ١٢:١١، ١ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نازانم ئەوەی چالاک باسی کردووە دەبێتە چی! بەس لێرە وەکوو ئەوەن کە باسم کرد، ڕەنگە لێرە ئالوگۆڕێک ڕووی دابێت. سەرچیا — ‏١٩:٤٦، ٩ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێکھاتە

[دەستکاری]

ئەی شفتەی پەتاتەی و کولەکە و ئەمانەتان نەبیستووە؟ بۆ باس نەکراوە لە وتارەکە؟؟—ژیار وتووێژ٠٩:٤٢، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]