وتووێژ:سیمپسۆنەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەڕێز چالاک، بۆچی ئەو وێنانەی کە .pngن کێشەیان ھەیە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٩:٣٣، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چون وێنەکان نائازادن و لە کۆمنزدا بار نەکراون؛ دەبێ بەشێوەی خۆماڵی بار بکرێ. دوایی چاکی دەکەم. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٠٠، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 بار کرا.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٣٧، ٤ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس چالاکی بەڕێز. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٠٥، ٤ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز چالاک، پێم وایە بە سیمسۆنەکان بینووسین باشترە تا سیمپسۆنەکان. چونکە لە ھیچ کوێی دنیادا ناڵێن سیمپسۆن و ھەموو بە سیمسۆن دەیخوێننەوە. لە ویکیی فارسی و عەرەبی و پەشتوو و ئوردووشدا ئەم ناوە بە ھەڵە نووسراوە. نووسینی پ لە Simpsonدا وەکوو نووسینی ھ لە Johnson و Johnدا وایە کە ناخوێنرێتەوە. ئایا تۆ ئەو دوو وشە بە جاھنسۆن و جاھن ئەنووسی؟ تەنانەت بێن جانسۆن (Ben Jonson) شاعیری ئینگلیز ئەوhەی لە ناوەکەی خۆیدا نەدەنووسی. لە دوای مردنی چاپخانەکان ناوەکەیان بە Ben Johnson دەنووسی. بەڵام لە دوای سەدەی ١٩ کرایەوە بە Ben Jonson. لەم ھەموو قسە مەبەستم ئەوە بوو کە بیگوێزینەوە سەر سیمسۆنەکان. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٢٢، ٤ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پیرەھەڵۆی بەرێز لە تەواوەتی زمانەکاندا ھەر سیمپسۆن نووسراوە بۆ ئێمە دەبێ یەکەم زمانی بین بنووسین سیمسۆن؟ لە فەرھەنگی ئۆکسفۆردیشدا خوێندنەوەکەی ئاوا تۆمار کراوە: /sɪmps(ə)n/ کە وابوو ناتوانین بڵێین p ناخوێنرێتەوە. ڕەنگە لە ھەموو شێوەزارەکانی ئینگلیزیدا وا نەبێ بەڵام فەرھەنگی ئۆکسفۆرد سەرچاوەیەکی جێباوەڕە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:١٣، ٤ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من سەدان ئێپیزەودی ئەم کارتۆنەم بینیوە، ھەمووی کاراکتەرەکان ئەو بنەماڵەیە بە سیمسۆن بانگ دەکەن، نەک بە سیمپسۆن. واتە شێوازی وتنی ناوەکە لە سیمسۆنەوە نزیکترە تا سیمپسۆن. ئەڵبەت ئینگلیزەکان تا ڕادەیەکی زیاتر پکە دەنوێنن، بەس ئەمریکاییەکان کەمتر. ئەم کارتۆنەش ئەمریکییە.

سەیری ئەمانە بکە بۆ نموونە:

http://www.oxfordlearnersdictionaries.com/definition/english/the-simpsons
http://www.forvo.com/word/simpson/
پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٤٠، ٥ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستت خۆش بێ. پیرەھەڵۆی بەڕێز ھەر وەک دەزانی لە باشوور لە ژێر کاریگەری زمانی عەرەبی شێوازی خوێندنەوەی وشەکان بە بریتانی نزیکە ھەتا ئەمریکی. لای ئێمەش کە لە ژێرکاریگەری فارسیداین. کەوابوو خوێندنەوەی ئەم وشەیە دروست یان ھەڵە بەشێوەی بریتانی باو بووە و ئەگەر بەڕاستی لە کوردیدا شێوازی ئەمریکییەکەی باو بووبێ منیش لەگەڵ گواستنەوەم بەڵام ناتوانم لەخۆوە بیگوێزمەوە بۆ ناوێک کە لە لایەن کەس ناوترێ. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٤٥، ٥ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هاوڕێیان، وشەی Simpsons، پیتی P تێیدا زۆر بەسووکی دەخوێندرێتەوە تا ئەو ڕادەیەی کەسانێک هەر ناشیڵێن. بەڵام پێم وایە کە دێتە سەر نووسین ڕاست وایە کە بینووسین. من لەگەڵ گواستنەوە نیم بۆ سیمسۆن. سووپاس --◂ برووسک وتووێژ‏١٣:٢٥، ٥ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی سیمپسۆنەکانم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٦:٢٤، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]