بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:سیستمی بەکارخەری

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سیستەمی کارپێکردن یان سیستەمی کارگێڕی

[دەستکاری]

"سیستەمی کارگێڕی" نە باشترە؟--Aza ١٤:٤٤, ١٩ نیسان ٢٠١١ (UTC)

زمانناسان و وەرگێڕان ئەڵێن: دانانی چاوگ وەکوو بەرامبەری زاراوەیەکی (term) بیانی کارێکی نازانستییە لە باری زمانناسییەوە، ئەبێ ھەتا ئەکرێ وەرگێڕ خۆی بپارێزێ لەو کارە. بۆیە ئەگەر دژایەتییەک نەبێ ئەمەوێ ئەم پەڕەیە بگوازمەوە بۆ "سیستەمی بەکارخەری". operate واتە خستەگەڕ، خستەکار، operrating -یش ئەبێتە "بەکارخەری". واتە ئەو سیستەمەی ڕەقەکاڵاکە بێگیانەکە ئەخاتە کار.--Aza ١٤:٢٠, ٢٠ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

سیستەمی کارگێڕیش باش نییە. چونکە کارگێڕی واتە گەڕاندنی کار، ئیدارەکردن، management. --Aza ١٤:٢٣, ٢٠ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

ئەمانە هەمووی ناوی جوانن. بەڵام بەپێی زانستپەوەرانی کورد بێت، دەبێت سیستەمی کارپێکردن بێت: http://www.zkurd.org/proje/ferhengdev.pl?penase=Operating%20System

بۆیە من پێم باشە بیگوازینەوە بۆ سیستەمی کارپێکردن --◂ برووسک وتووێژ‏٢٢:٠٣، ٢٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Kak broosk êsta braderanî wê be OS dellên sîstemî kargêrrî , sîstemî karpêkrdin nema ye!
سیستەمی کارگێڕی کێشەکەی ئەوەیە دەشێت بەرامبەر بە Administrative System ـیش دابنرێت کە هاوپەیوەندە لەگەڵ سیستەمی دام و دەزگا حکوومییەکان. بەهەرحاڵ، من یەک ڕێچکەییم پێ باشترە. ئەگەر سیستەمی کارگێڕیی جێگیر بووە، با بیکەینە سیستەمی کارگێڕیی --◂ برووسک وتووێژ‏١٢:٤٣، ٢٨ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

> Kushared ‏٠٨:٤٦، ٢٨ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)

کاک ئازا لەمانەدا ئازایە. تکایە ڕای خۆت بنووسە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:١١، ٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بە ڕای من operate ھەم بە مانای بەکارخستن -ە ھەم بە مانای کارپێکردن -ە و ھەمیش بە مانای کارگێڕان -ە. ئەگەر بۆ نموونە دەڵێن he operates the machine ئەمە واتە ئەو مەکینەکە ئەخاتە کار (خستنەکار) یا ئەو کار ئەکا بە مەکینەکە (کارپێکردن)، بەڵام ئەگەر بڵێن He operates a big company ئەمە واتە ئەو کۆمپانیایەکی گەورە ئەگەڕێنێ (کارگێڕان). کارگێڕی بۆ operate زیاتر وەختێ بەکار دێ کە باسی کۆمپانیا و دامودەزگا بێ. بەڵام کە باسەکە سەبارەت بە مەکینە و ئامێر بێ ئەوە ئیتر ئەبێ لە نێوان کارپێکردن و بەکارخستندا یەکیان ھەڵبژێرین. من بەکارخستن ھەڵەبژێرم چونکە بە لای منەوە operating system واتە ئەو سیستەمەی کە کۆمپیوتەر ئەخاتە کار نە ئەو سیستەمەی کە کار ئەکا بە کۆمپیوتەر. سپاس.--Aza (لێدوان) ‏١٢:٥٦، ٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza:کاکە ئازا یەک دەلیلم بۆ بهێنێتەوە کە (ڕێخەری) هەڵەیە. با منیش حاڵیم بێ کە جەنابتان بۆ پووچەڵتان کردەوە. من (سیستەمی ڕێخەری) یان (سیستەم ڕێخەر)م دانا. کام کورد هەیە بەجوانی تێ نەگا کە سیستەم ڕێخەر یانی چی؟ ئەو بەرنامەیە وا سەختامێرێک ڕێ دەخا. چاوەڕوانی وەلامی کاکە ئازام! هیوادارم لێرەدا بەڵگە و شانەک قسەی ئاخر بکا، نەک ئارەزوو Aminijian (لێدوان) ‏١٣:٠٤، ٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەی کە ئێوە داتان نا "سیستەم ڕێخەر" بوو نە "سیستەمی ڕێخەری"، سیستەم ڕێخەر ئەم گرفتانەی ھەیە:
  • چاوگی خستنەڕێ ڕاستە مانای خستنەکار -یش ئەدات بەڵام بەلای منەوە زیاتر بە مانای initiate و trigger -ە. لە کوردیشا کە ئەڵێن "کارەکەی ئەو کابرایە بخە ڕێگە" واتە بۆی جێبەجێ کە، درووستی کە.
  • کە سەیری وشەڕەتی operate ئەکەی ئەبینی کە لە operari -وە ھاتووە بە مانای کار (work)، ھەروەھا ھەم لە بەرامبەرە فارسییەکەیدا (سیستم عامل) و ھەمیش لە بەرامبەرە عەرەبییەکەیدا (نظام تشغیل) وشەی "کار" دیارە و خۆ ئەنوێنێ (عامل لە عمل و تشغیل لە شغل گیراون) بۆیە من پێم باش بوو بەرامبەری کوردیشی وا بێ و بە جۆرێک وشەی کاری تیا بێ. وەک کاک ژیان کە وتی شاوشەی ئەم بابتە جۆرە، منیش پێم وابووە شاوشەکەی کارە. ئاشکراشە کە "ڕێخەر" ئەم شاوشەیەی تیا نییە.
  • ئەگەر قەبووڵ بکەین کە operate ڕێخستن -ە، تازە سیستەم ڕێخەر ئەبێتە System operator، دەی System operator لە کوێ operating system لە کوێ
  • لە فەرھەنگی زانستپەروەراندا خستنەڕێ بۆ boot تەرخان کراوە، لە فارسیشدا دەڵێن "راھ ئەندازی"--Aza (لێدوان) ‏١٣:٣٦، ٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ لێکدانەوەکەت، ڕاست دەکەی من (سیستەم ڕێخەر)م هێنا، هەڵبەت مەبەستم باری چاوگییەکەی بوو، نە ئاوەڵناوی. سیستەم ڕێخەر واتە (سیستەمی ڕێخەری)، بەڵام بۆ تێکەڵ نەبوون لەگەڵ System operator کە دەبێتە (سیستەمی ڕێخەر) منیش پێم باش نییە. بەڵام (سیستەمی ڕێخەری) خراپ نییە، لە کوردیدا زۆرتر ڕێخستن باوە تا بەکار خستن: (دەسگاکە خراپ بوو، چاکم کردەوە، ڕێم خست/ سەیوان کارگەی چیمەنتۆی «وە»ڕێخست/ ماشێنەکە ڕێخە با بڕۆین و...) لە کوێدا دەڵێن (دەسگاکەم بە کار خست/کارگەی چیمەنتۆی بەکار خست و...) من ڕێخستنم لەبەر گوێ ئاشناترە و ماناکەی زووتر ئەدا بە دەستەوە. ناڵێم بەکار خستن هەلەیە، بەڵام (ڕێخەری) یان (ڕێخستن) هەم ئاشناترە، هەم کورتترە، هەم جوانترە، ئەگەرچی لەفزی شاوشەی (کار)ی تێدا نییە، بەڵەم واتای کار تێیدا زەقە. (برالە، ئاوا...! دەزانم مەبەستت ڕەنجاندنی کەس نییە، بەڵام دڵنیا بە لەم ڕاگۆڕینەوانەدایە شتی باش پێک دێت. ئیدی بۆ هەر باسی نەکەین! ) سپاس! Aminijian (لێدوان) ‏١٤:٤١، ٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ڕێخستن بە بەرامبەرێکی باش بۆ operate نازانم. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٥، ٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وشەیەکی ترمان هەیە لەکوردیدا ڕەنگە شوێنگرەوەیەکی زۆر باش بێت: هەڵسوڕاندن. سیستەمی هەڵسوڕاندن بەرامبەر بە Operation System باش نییە؟ --◂ برووسک وتووێژ‏٢٠:١٧، ٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

operating system= سیستەمی پێکار یان سیستەمی پێکەر، ڕاتان چییە؟ ناچارین بە تاشینی وشە! Aminijian (لێدوان) ‏٢١:٢٥، ٧ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی سیستمی بەکارخەریم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١١:١٧، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]