وتووێژ:سوپای ئازادی سووریا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سلاو: بەکارھێنەر:Pirehelokan تۆ ووتارەکە لە سوپای سوریای ئازادوە گواستەوە بۆ سوپای ئازادی سووریا من پێم وایە سوپای سوریای ئازاد ڕاستە تر بوو چونکە مەبەستی ئەو ھێزیە ئەوەیە ئەوانە کار دەکەن بۆ سوریاێکی ئازاد نەک بۆ سوپاێکی ئازاد،جگە لەوەش ئەگەر لە گۆگل سێرچی بکەی سوپای سوریای ئازاد نزیکەی 6,370 ئەنجامی داوە لە بەرامبەردا ،سوپای ئازادی سوریا تەنھا 2,970 ئەنجامی داوە بەدەست ،بۆیە پێم باشە ناوی ووتارەکە سوپای سوریای ئازاد . # رەئوف (لێدوان) ‏شەوی ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)

کاک ڕەئوف ئەوە بابەتێکی ڕێزمانییە خۆی لای ئێمە لە باشوور ئەوەی تۆ باوە و چەندان نموونەی وامان ھەیە بەس لەڕووی ڕێزمانییەوە ھەڵەیە، بەرحاڵ دەکرێت بەڕەوانەکەر چارەسەر بکرێت واتە گەر ھەرکەسێ بەھەردوو ناوەکە گەڕا بیدۆزێتەوە > Kushared (لێدوان) ‏٠٣:٢٨، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز کاک ڕەئووف، سپاس بۆ ھەستی بەرپرسیاریت، بەڵێ من گوێزامەوە و ڕەوانکەریشم بۆ نەهێشتەوە. بۆچی؟ چون وەک پێشتر لە وتووێژ:سوپای ئازادی عێراقدا باسی کرا و عەرزم کرد لە عەرەبیدا، بە پێچەوانەی کوردی و فارسی، مضاف إلیه پێش صفت دێت. بۆیە پێویستە لە کاتی وەرگێڕاندا وشە بە وشە وەرگێڕان نەکرێت و ئاوەڵناوەکە بخرێتە پێشەوە. نموونەیەکی ئاشنات بۆ دێنمەوە. لە عباد الله الصالحیندا وەک دەزانیت الصالحین صفتە بۆ عباد بەڵام الله هاتوەتە پێشییەوە. ئەگەر وشە بە وشە وەرگێڕان بکرێت بە هەڵە دەبێت بە عەبدەکانی خودا ساڵحەکە یان عەبدەکانی خودای ساڵح! بەڵام وەک عەرزم کرد و خۆیشت دەزانیت عەبدە ساڵحەکانی خودا دروستە. بۆیە بینیمان کە لە سۆرانیدا ئاوەڵناوەکە هاتە پێشەوە. ئینجا وەک دەبینی لە زمانە خوشکەکانی کوردیشدا هەر وەها نووسراوە. (لە فارسیدا: ارتش آزاد سوریه) و (لە ئینگلیزیدا Free Syrian Army). ئەوەی کە جەنابت فەرمووت کە لە گووگڵ کردندا سوپای سووریای ئازاد زیاتر ئەنجامی هەیە دروستە. بەڵام وەک دەزانیت ئەوە هەڵەی میدیا نابەرپرسیارە کوردییەکانە :(، کە سەدان وشە و دەستەواژەی هەڵەی دیکەیان لە ناو خەڵکدا بڵاو کردوەتەوە. بۆیە من بۆ ڕاست کردنەوەی ئەو هەڵەیە تەنانەت ڕەوانکەریشم بۆ دانەنا، با کەسێک کە بۆ ئەو وتارە دەگەڕێت نیشانەیەکی پرسیار بکەوێتە مێشکییەوە و بزانێت هەڵە لە کوێدایە. بەداخەوە ماوەیەک لەمەو پێش لە کەناڵێکی کوردییەوە گوێم لێ بوو کە سەرۆک وەزیرانی هەرێم بە کۆماری گەلی چینی دەوت کۆماری چینی میللی! ئینجا میدیا نەزانە کوردییەکانیش بە دوویدا ئەو وشەیانە دووپات دەکردەوە. جگە لە هەڵەی زاقی تێکەڵ کردنی گەل و میللەت، دیارە ئەو بەڕێزانە وشەکەیان لە عەرەبییەکەیەوە (واتە جمهورية الصين الشعبية) لەفز بە لەفز وەرگێڕاوەتە سەر کوردی :(. هاوڕێ بە ڕای جەنابت کاتی ئەوە نەهاتووە ئەم هەڵانە بەربەست بکرێن؟! سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٣٦، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@پیرەھەڵۆ: من لەمە دوودڵم. وا بزانم دەبێ "سوپای سووریای ئازاد" بێ. لە عەرەبیدا کە دەڵێن "الجيش السوري الحر" وا بزانم وشەی السوري صفتە بۆ الجیش و الحر-یش صفتە بۆ السوري. لە فەرەنسیدا کە تەرتیبی وەشەکان وەک سۆرانییە نووسراوە Armée syrienne libre یانی سپای سووریای ئازاد. لە تورکیشدا کە دروست بەرعەکسی سۆرانییە نووسراوە Özgür Suriye Ordusu کە ئەمەش دەبێتە سپای سووریای ئازاد. -- چالاک وتووێژ ‏١٩:٣٤، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم وتنەی سوپا لە بڕی سپا یان سوپاس لە بڕی سپاس نازانم لە کوێوە ھاتووە. وا بڕواتە پێش سپی-ش دەکەن بە سوپی.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٣٤، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak، دەستت خۆش. من وامدەزانی وشە عەرەبییەکەی الجيش سوريا الحرە. بەڵام ئەگەر ئەسڵەکەیشی "الجيش السوري الحر" بێ، ھەر بەرامبەرەکەی نابێت بە سپای سووریای ئازاد. لەم حاڵەتەدا وەک ئاماژەت پێدا ھەردوو وشە دوایینەکە ئاوڵناون و دەبێ بە سپای سووریی ئازاد یا (بە تەرتیبێکی تر) سپای ئازادی سووری نەک سپای سووریای ئازاد (سووریا ناوە لێرە نەک ئاوڵناو). سەبارەت بە تەرتیبی ئاوڵناوەکان زمانە ئێرانییەکاندا ھیچ زانیارییەکم نییە (جگە لەوەی ئاوڵناوە ژمارەییەکان لە پێشدا دێن)، بەڵام بۆ نموونە لە ئینگلیزیدا تەرتیبی ئاوڵناویش گرنگە و قاعیدەی ھەیە. دەربارەی ئەو گۆڕینەی بزرۆکە بۆ و، ئەوە ھەر لەسەر زاری کۆلکەمەلایانی قەدیم وەھای لێ ھاتووە: سپا، سوپا؛ فەغان، فوغان؛ سپاس، سوپاس. تەنانەت بڕێ جار بە دڵبەر دەڵێن دولبەر! پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٤:٣٨، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی سوپای ئازادی سووریام کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٨:٠٠، ٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی سوپای ئازادی سووریام کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠١:٢٠، ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی سوپای ئازادی سووریام کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٥:٥٩، ١٤ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی سوپای ئازادی سووریام کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٨:١٧، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]