بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:سزک

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە زمانی کوردی وشەی زۆر ھەن لە بواری ئاژەڵداری، دڵنیانیم بەس ڕەنگە بۆ ئەمە تاکەوشەیەک ھەبێت. سەرچیا — ‏١٦:٥٤، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەر وایە زمانی کوردی دەوڵەمەندە بەس کەوتووە ژێر دەست و لاقی نەخوێندەواران. من بۆ ئەمە جاران تیژاوی پەنیرم دانابوو. بەڵام وەک وتت دەبێ تاکەوشەیەک ھەبێت. بەمە دەڵێن «شووژی»؛ لە سەرچاوەیەکدا چاوم پێ کەوت و لە ھەنبانەشدا ھەیە. «پەنیراو»یشم دیت بەڵام ئەم وشەیە لە فەرھەنگە جێباوەڕەکاندا وەکوو ھەنبانە و کوردستانی گیوی موکریانیدا نەھاتووە و لەمە دەچێ وشەیەکی نوێ بێ و لە ڕووی فارسی/تورکی دانرابێ.--چالاک وتووێژ٢٢:٥٢، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێم وایە شووژی کرمانجی بێ و بە سۆرانی دەڵێن سزک (شووژی دیارە سووژی بووە وەک شووژن و سووژن). بە کەلھوڕیش دەڵین سزگ. لە فەرھەنگی مەردووخ و ھەنبانە و کوردستان و خاڵیشدا ھاتووە و وشەیەکی باویشە. دەیگوازمەوە.--چالاک وتووێژ١١:٣٨، ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]