وتووێژ:زمانی بەلۆچی
ڕواڵەت
بەلۆچی هەڵەیە ئازیزان، ئەمە بەلووچییە، لە خودی زمانی بەلووچیدا دەڵێن بلۏچی دیارە حەرفی ۏ لە ووی کوردی کراوەترە بەڵام نابێتە حەرفی ۆیش، بە هەر حاڵ لە زۆربەی زمانەکاندا دەڵێن بەلووچ و هەروەها لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، پێم وا نییە بەلۆچ شیاو بێ، دەربڕێنیشی نالەبارە. کاردۆ جاف (لێدوان) ١٠:٥٥، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
- ئەگەر لە ڕووی ئەو شتەی وا لە ویکی ئینگلیزیدا نووسراوە دەڵێی ئەوە تازە لە خۆیان دەرھێناوە و ڕاست نییە. لە ئیرانیکادا کە جێباوەڕە نووسراوە Balōčī کە ō ڕێک دەبێتە ئۆ. دیارە ئەم دەنگە لە عەرەبیدا نەبووە و لە فارسیشدا دوایی فەوتاوە و ئەوان دەڵێن ئوو. بەڵام ئێمە بۆ دەبێ لاسای ئەوان بکەینەوە. لە زمانی ئینگلیزیشدا جاران دەیاننووسی Baluchi بەڵام دوایی چاکیان کرد.--چالاک وتووێژ ١٨:٢٠، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)