وتووێژ:زمانی بەرنامەسازی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ویکیپدیا دایکی زانیاریە بۆ کۆمەڵگای دواکەوتوی وەک کورد. وشەی "بەرنامە" عەرەبیەکیەتی و سازیەکەش فارسی ترە لە "کردن". وشەی "پرۆگرامکردن" سەرچاوەکەیە و پاشگری "کردن"یش لێبۆتەوە لەوەی فارسی بێت. بۆیە پێشنیار ئەکەم تۆختر وشەی "پرۆرگرامکردن"بەکاربهێنین. گەلێ سوپاس.--هیوا (لێدوان) ‏٠٩:١٥، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @هیوا: ڕاستییەکەی من لە وشەی پرۆرگرامکردن تێنەگەیشتم و دەکرێ شێوازی دروستبوونەکەی ڕوون بکەیتەوە؟ وە بۆ گۆڕانکارییەکی ئاوا دەبێت بۆچوونی ھاوڕێیانی تریش بزانین. سپاس بۆ تۆش. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٠، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەزۆری بە کوردی بە program دەڵێن بەرنامە یا پرۆگرام؟ من ھەر بەرنامەم بیستووە. جا فارسی بێ یا عەرەبی فەرقی چییە دروست وەک program کە ئینگلیزیە.--چالاک وتووێژ ‏١٠:١٤، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لەگەڵ «بەرنامە»م. پرۆگرام زیاتر لای ئەو کەسانە کە کاریان پێدەکەن بەکاردەھێندرێت ئەویش یان بۆ خۆ نواندنە یانیش بەھۆی پیشەکەوەیە و خووی پێوە گرتووە ئەگەر نا بەرنامە بێکێشەیە. سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٦، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش لەگەڵ بەرنامەسازیی نیم. تکایە با ھاودەنگییەکمان ھەبێت لەسەر ئەم زاراوانە. یەکجار با بڕیار بدەین کە زمانی پرۆگرامکردن/پرۆگرامسازی/بەرنامەسازی یان شتێکی دیکە بێت. بەرنامە وشەیەکی عەرەبییە و پرۆگرام لەو باوترە بەڕای من. @هیوا: @Calak: @Épine: @ئارام بکر:
کەواتە ئەگەڕێینەوە سەر سەرچاوە. کامیان زیاتر و بەهێزتربوون ئەوەیان. هیوا (لێدوان) ‏١٤:٢٧، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وادیارە بەرنامەسازی (٦٠٠٠) کە مانای "بەرنامەڕێژی"یشی هەیە ئەوەندەی پرۆگرامسازی بەکار نایەت. هەرچۆنێ بێ، پرۆگرامسازی (١٧٠٠٠) کە لە پرۆگرام + سازدان/کردن (یان بەس کردن) هاتوە، باشترە لە بەرنامەسازی و دیارە بڵاوتریشە، کۆیە و زانکۆیەکی تریش بە پرۆگرامسازی ناوی ئەهێنن، سەلاحەدین و سلێمانی جارێ هەر خنەیان دێ پۆرتاڵێکیان هەبێت. وشەی پرۆگرامکردن دیارە بەس من بەکاری ئەهێنم (١٨٠٠ جار هاتوە). هیوا (لێدوان) ‏١٤:٤٦، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی زمانی بەرنامەسازیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢١:٠٦، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]