وتووێژ:دەنگناسی (ڕوونکردنەوە)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Aminijian: من دەنگناسیم بەرامبەر بە acoustics بیستووە. پێم وایە باشترە بیگوازینەوە بۆ فۆنێتیک.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٢٢، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

با وابێ!Aminijian (لێدوان) ‏٢٢:١٣، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aminijian: چۆن بێ؟!--چالاک وتووێژ ‏٢٢:١٥، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وتەکەی جنابتان ڕاستە، بەڵام چەند خاڵ:
  • دەنگناسی وشەیەکی دروستە، ئەگەرچی لە چەن بواری جیاوازدا بەکاردێت وەک: فیزیک، زمانناسی، مۆسیقا
  • دەنگناسی وشەیەکی تازەباو نییە، ئەگەر لە ئینتێرنێتدا بۆی بگەڕین، دەزانین کە وشەیەیکی باوە.

من پێم باشە دەنگناسی لە پەڕەی (ڕوونکردنەوە)دا، سێ بژاردە لە خۆ بگرێت : دەنگناسی زمان، دەنگناسی فیزیک و دەنگناسی مۆسیقا Aminijian (لێدوان) ‏١٢:٤٨، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

فارس کە بۆ زمانەوانی دەڵێ آوا بۆ ئەوەیە لەگەڵ ئەوانی تر جیای بکاتەوە. ئێمەش دەمان‌توانی وا بکەین و لە بڕی آوای فارسی چڕەمان (لە فێعلی چڕین) دانابا. کوردی زمانێکی دەوڵەمەندە بەڵام بەداخەوە کەس خەمی بۆ ناخوا. وشەی داتاشراو باشترە ھەتا دەکرێ ئیبھامی نەبێ بەڵام ئەگەر دۆستان پێیان باش بێ ھەر وای لێ دەکەین کە کاک ژیان وتی. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٠٠، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەنگناسی زۆر باوە- تەنانەت لە سەرەتای فێربوونی زماندا دەڵەین دەنگەکانی زمان -ئەم ڕوونکردنەوە تا پەیدا بوونی وشەیەکی دروست، جوان و ئاسان بەم شێوەیە بمێنێتەوە. سپاسAminijian (لێدوان) ‏١٣:٢٣، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]