وتووێژ:دەریاچە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زەریاچە[دەستکاری]

سڵاو کاک @Serchia: ھەروەھا بە دەریاچە، «زەریاچە»ش دەگوترێت، وەکوو ئەم سایتە کە وشەی زەریاچەی بەکارھێناوە: بە نموونە بڕوانە ئێرە ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٤:٠٢، ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrirrr: ئەم وشەیە باو نییە و دیارە ھەر لە وشەی دەریاچەوە دروست کراوە. باشترە تەنیا ناوە زۆر ناسراوەکان بنووسرێن. سەرچیا‏١٤:٠٥، ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Serchia: باشە، بەڵام زۆر کات بیستوومە «زەریاچە» وشەی کوردی دەریاچەیە. گەر دەڵێی ھەر ئاوا تەواوە و ھەروەھا زەریاچەشم کردە ڕەوانە. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٤:٠٨، ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نازانم مەسەلەی دەریا و زەریا چۆنە و کامیان دروستترە. بەڵام لێرە زیاتر ھەر دەریاچە گوتراوە و بووەتە وشەی ئاخاوتن و نووسین. سەرچیا‏١٤:١٣، ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زەریا کوردییە بە فارسی دەبێتە دەریا. ئەمە یەکێک لە جیاوازییە گرنگەکانی زمانی کوردی و فارسییە کە ئەم دوو زمانە لێک جیا دەکاتەوە. نموونەی تریش ھەیە: فارسی داماد؛ کوردی زاوا، زەما (وەک زەماوەند) یان فارسی دانستن؛ کوردی زانین، زانستن. ئەوەی کە دەڵێن دەریا بێشک فارسییە و ھی نەزانینە.-- چالاک وتووێژ ‏١٥:٤٠، ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:، لە گۆڕینی فۆنیمی /d/ی فارسی بۆ /z/ تێدەگەم لە بڕێک لە زمانە باکوورە ڕۆژاواییەکاندا وەک کوردی و بەلووچی. ئەوە ڕاستە. بەڵام بۆ خودی وشەی زەریا ئایا ئەمە بەپێچەوانە دروست نەبووە؟ یانی بۆ ڕقەبەرایەتیی فارسی و پاراوکردنی کوردی بەچاوگرتن لە وشەگەلی زانا،زاوا، گۆمەز و... دروست نەبووە؟ لە زمانی کوێدا دەڵێن زەریا؟ یا لە چ دەقێکی کوردیی نوێدا؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠١:٠٢، ١٣ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەونەی من بزانم، ھەر دەریا بووە، بەڵام ئەم وتارە لەسەر دەریاچەیە. من زەریاچەم نەبیستووە. بەڵام لە کوردی وا جیاکراوەتە؛ زەریا لە دەریا گەورەترە دەریا لە دەریاچە گەورەترە. بۆ زمانەکانی تر نازانم. لەگەڵ سپاسی ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٦:١٩، ١٣ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە فەرهەنگی خاڵدا بۆ وشەی دەریاچە زەریاچەی هاوردگە. لە فەرهەنگی زانستگای کوردستانیشدا بۆ دەریاچە: زێ و زرێبار و زەریاچەی هاوردگە. DK2 (لێدوان) ‏٠٦:٣٣، ١٣ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کوردی کە لەو دیو ئاداری بەسەر پاداری نەماوە ئەوە ھیچ. @Pirehelokan: نا وا نییە کە فەرمووت. لە راستیدا وشەکە لە کوردیدا زرێ و زریە بووە (وەک دەڵێن زرێبار ئیتر ئەمە ناتوانێ بۆنی فارسی لێ بێ). بەڵام دەریا-ی فارسی وای لێ کردووە زرێ و زریە ببێتە زریا و زەریا. زەریاچە-یش ھەر زرێچە بووە. وشەی زرێوان-یشمان ھەیە. کاریگەریی فارسی ھەر ئەوەندە بووە. وشەی زرێبار کە باس کرا خۆی نیشان دەدا ئەم وشەیە سەردەمێک باو بووە بەڵام چون لە کوردستاندا ئێستا زەریامان نییە وشەکە کاڵ بۆتەوە و پاشان سەر لە نەوێ دەریای فارسی کە ھەر ھمان شتە جێگای گرتووەتەوە. ئەمە ڕێک وەک ئەوەیە بۆ وێنە زانین کاڵ بێتەوە و بڵێین دانستن.-- چالاک وتووێژ ‏١٣:٢٥، ١٣ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس، زرێبار تەنیا وشەیەکی ڕەسەن بوو کە دەمزانی. ئەو فەرھەنگە کۆنانە باشن. زۆربەی وشەکانیان ڕاستین و داتاشراو نین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:١٦، ١٣ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]