وتووێژ:خۆشەویستی لە سەردەمی کۆلێرادا (فیلم)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەو (دا)یەی کۆتایی، زیاد نییە؟ |--سەرچیا (وتووێژ) ‏١١:٣٦، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە شوێنی تریشدا ھەیە: [١] یان [٢] و ... .--چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٢، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک بۆ ھەبوونی، دەزانم گەلێک ھەیە. بەڵام لە ھەموو ئەو شوێنانەی کە بەکارھاتووە دەکرێ لاببرێ، بێ تێکچوونی واتای ڕستە. من ئەم (دا)یە بە شتێکی زیاد دەبینم و نەنووسینیم پێ چاکترە. بۆ نموونە؛ دەکرێ چەند ڕستەیەک بنووسی کە بە لابردنی (دا) کێشە ساز ببێت. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٥:٣٤، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دروستە بەڵام سڕینەوەی ئەمانە زارەکیە یانی formal نییە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٤٨، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دا کە با ببێت. چون ڕێزمانی کوردی دەیخوازێت و ئێمە ھیچمان پێ ناکرێت. بەڵام کۆلێرا بۆچی؟ وەبا ھەیە. ھەمبانە بۆرینە چاوقووڵکەی نووسیوە. ئیستە بیرم نایەت بەڵام حەتمەن وشەی کوردیی باوی تریش ھەیە. بەڵام کۆلێرا من دەخاوەتەوە بیری کولێرە و بەس :) . پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:١٠، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بوون و نەبوونی (دا) ئەوەندە کێشە نییە بۆ کەسێکی کورد، بەڵام بۆ کەسانێکی بیانی کە فێری کوردی بوون یان دەبن، نموونەی ئەو پاشگر و ئامرازانە کێشە سازدەکەن، یەکەم شت کەسێ کە واتای ئەو وشەیە نەزانێ کە کەوتووەتە پێش (دا)، لەوانەیە بە یەک وشە تەماشای بکات و وەک پاشگرێ نەیبینێ، باشە گەر زانیشی پاشگرە، نابێ بزانێ واتای چی دەگەیەنێ و چی بە ڕستە و ئەو وشەیە دەبەحشێ کە لە پاڵی دێت. ھەرچۆنێ بێ، نەنووسینی ئەم پاشگرە بە فەرمیتر دەبینم بۆ زمانی کوردی، بەڕای من خۆلێپاراستنی ڕزگرمان دەکات لە چەند کێشەیەک. سەبارەت بە وەبا (ئەو وشەیە فارسییە یان فارسی لە کوردی وەرگرتووە؟) و کۆلێرا کە ناوێکی بەربڵاو و جیھانییە، چ کێشەیەکی ھەیە؟. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٩:٠١، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پاشگری «دا» دوای «لە» دێت و شوێن دەگەیێنێ. ھیچ پاشگرێک بەتەنیا مانای نییە ھەتا «دا» ھەیبێ. نموونەی پاشگری ئاواش لە زمانە دراوسێکانماندا زۆرە. ئەوەی کە بۆ خەڵکی بیانی کێشە ساز دەکا گرفتی زمانی کوردی نییە. بۆ مەگەر ھەر ئێستا زمانی ئینگلیزی سەتان کێشەی ئاوای ھەیە ھاتووە لەبەر خەڵکی بیانی بیان گۆڕێ؟ نا. قڕتاندنیشی جاروبارە مانا دەگۆڕێ. بۆ نموونە «لە کوێدا بووین» مانای لەگەڵ «لە کوێ بووین» فەرقی ھەیە.
وەباش وشەیەکی عەرەبیە (ar:وباء) بەڵام لە فارسیدا بە مانای کۆلێرا بەکارھاتووە.
بەڵام شتێکی تر. بۆ love خۆشەویستی مانا لێدراوەتەوە؟ مەگەر love ئەوین نییە؟
--چالاک وتووێژ ‏٢١:٢١، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]