وتووێژ:خوێنبۆری

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

داتاشینی وشەی تێکەڵاو (لێکدراو)، کاتێک وشەیەکی جوان، سادە، زووفام، کوردی و لەباری وەک ڕەگ لە هەوێڵدایە، چ کارێکە؟ تۆ بزانە ئەم وشەیە چۆن لە وشەلێبوونەوەدا دەلەنگێت؟!

پێشنیار دەکەم ئەم پەڕەیە بە سەرناوی ڕەگ تۆمار بکرێ و ئەگەر وشەی (خوێنبۆری)ش بەڕاستی لە باشووری کوردستان تەشەنای کردووە، ئیرجاع بدرێتە سەر ڕەگ.

جا هەر گیاندارێک بە پێی زنجیرە و پێکهاتەی لەشی دوو یان چەن جۆر ڕەگی هەیە، بۆ وێنە لە گیانەوەرێکی وەک مرۆڤ سێ جۆر ڕەگ لە ئارادایە:

  1. سوور ڕەگ یانخوێنهێن
  2. شین ڕەگ یان خوێنبەر
  3. سپی ڕەگ یان لیمفی

خۆ دزینەوەی زمانی کوردی لە زمانەکانی ئێرانی، بە تایبەت فارسی، لە شێوازی داتاشینی وشە، هەڵەیەکی بەدئەنجامە کە بەداخەوە بڕێک لە هاواڵان تووشی بوون و زیانێکی زۆر بە زمان دەگەیێنن. لە سەرخۆ جوونی زمان لە ئاست هیچ زمانێکیش دروست نییە، دیارە مەبەست زمانی کوردییە و دەبێ بە ئەندازەی سوودمەند بوونیان بۆ زمانی کوردی ڕوویان تێ بکرێت، هەموومان باش دەزانین کە نزیکترین زمان بە کوردی، فارسییە، نەک ئینگلیسی، عەرەبی، ترکی و ،،،. هەڵبەت هەر کام لە بارێکەوە سەرچاوەی گرنگن بۆ زمان، بەتایبەت ئینگلیسی کە لە زانستی سەردەمدا قسەی یەکەم دەکا. بەسپاسەوە، ڕای خۆتان دەربڕن Aminijian (لێدوان) ‏١١:٥٨، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من بەڕاستی نازانم برایانی باشوو ئەمە دەڵێن یان نا. باوەڕ ناکەم ئەو وشەیە لای ئەوان باو نەبێ. خۆ ئەگەر باو بێ ئەوە دروست نییە وشەی بۆ دابتاشین. لە کوردی لای ئێمە ئەم وشەیە لقوپۆپیشی زۆرە. بۆ نموونە دەڵێن ڕەگبەڕەگ بوون (en:Sprain). پێم وایە وشەی «ڕەگەز»یش ھەر لەمەوە ھاتووە. ئەگەر باوە لە باشوور ئەوە من لەگەڵ گواستنەوەم. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٢:١٣، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مام @Broosk: بۆ ئاگاداری.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٢٧، ١٩ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مامە چالاک سووپاس بۆ ئاگادارکردنەوەم. ئێستا کتێبی زیندەزانی پۆلی ١٢ لەبەردەستمە کە دانراوە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان. ئێمە بە Blood Vessels دەڵێین لوولەکانی خوێن/لوولەی خوێن. لەویش بچووکتر Blood Capillaries ـە کە پێی دەڵێین موولوولەکانی خوێن. ڕەگ وشەیەکی ناسراو نییە لای ئێمە لەوبوارەدا.

بەڵام من لەگەڵ کاک ژیاندا زۆر هاوڕام و دەمێکە ئەمەوێت ئەو باسە بکەینەوە کە هیچ عەیبە نییە ئەگەر وشەکانمان لە فارسی یان عەرەبی یان تورکییەوە وەرگرتبێت. ئینگلیزی بەو زەبەلاحێتییەی خۆیەوە زۆرێک وشەکانی هی خۆی نییە، یان لاتینە یان گریکە یان ئەڵمانییە یان فەڕەنسی یان ئیسپانییە یان زمانێکی ترە. من پێم وا نییە ئەمە جێی شەرم بێت، زمان بەوە پێش دەکەوێت کە داتاشین لە زمانەکانی ترەوە بکرێت، ئێمە گەر هەوڵ بدەین وشە بۆ هەموو شتێک لەدەستپێکەوە دابتاشین، هەرگیز تەواو نابین! من پێم جوانە ئەم هەستە نەتەوایەتییە بەرزەمان هەبێت، بەڵام دەبێت لەگەڵیشیدا عاقڵانە کار بکەین. دەستتان خۆش بێت و ماندوو نەبن.

من وشەی ڕەگ ـم پێ باش نییە، لەبەر ئەوە نا کە لای ئێمە باو نییە، بەڵکو لەبەرئەوەی کە واتاکەی، بەلای منەوە، نەگوونجاوە. --برووسک (لێدوان) ‏١٩:٠٢، ١٩ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس. منیش دژی ئەوەم ھەموو شتێک دەبێ کوردی بێ و لە کتێب و شیعر و شاعیریشدا بە باشی ئاماژەم پێکردووە.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠١، ١٩ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
با ئیتر ئەمە بکەین بە ڕەگ. Aza (لێدوان) ‏٠٨:٢٣، ٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]