وتووێژ:خووگرتن بە دەرمان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نێوانویکی[دەستکاری]

گەلۆ نێوانویکی ئەم وتارە دروستە؟ مادیوتووێژ (١٤ی گەلاوێژی ٢٧١٤) ‏٠٧:٢١، ٥ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نەخێر، منیش پێم وایە پەیوەست کردنەکەی بە ویکییەکانی ترەوە هەڵەیە ...

بەڕێز @Épine: تکایە پەیوەست بوونەکەی چارەسەر بکە صلصة صويا (لێدوان) ‏١٩:٤٣، ٢٠ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نێوانویکی دروستە، بەڵام ناوی وتارەکە و ناوەڕۆکەکەی باش ڕووننەکراونەتەوە و پێویستە سەرەتا وتووێژ لەسەر ناوەکەی بکرێت تا ناوێکی دروست دابنرێت، دواتریش ناوەڕۆکەکەی چاک دەکەین.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٩:٤٦، ٢٠ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine: لە ویکی ئینگلیزی بەم شێوەیە: پشتبەستن بە ماددە وە لە ویکی عەرەبی بەم شێوەیە ئاڵودەبوونی ماددە هۆشبەرەکان تۆ یەکێکیان هەڵبژێرە و ناوەڕۆکەکەی بۆ من دابنێ، خۆم زانیاری پێویستی بۆ دادەنێم صلصة صويا (لێدوان) ‏٢٠:١٥، ٢٠ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بە ڕای من خووگرتن باشترە وەک لە پشتبەستن، خووگرتن بە ماددە ھۆشبەرەکان. بەڵام دەبێ سەرەتا ڕای ھاوڕێیانی تر وەربگرین پێش ھیچ گواستنەوەیەک. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٠:٢٣، ٢٠ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine: و @Serchia: تکایە گرنگی بە ناوی وتارەکە بدەن، پێم وا نییە زۆر ڕاست بێت ... من پێشنیاری پەیوەستبوون بە ماددە دەکەم یان ئاڵودەبوونی ماددە هۆشبەرەکان هیوادارم زوو شتی پێویست بکەن--صلصة صويا (لێدوان) ‏١٩:٣٧، ٢١ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەک وتم: دەبێ کۆمەڵگە ڕای خۆیان بڵێن. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٢:٥٨، ٢١ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پشتبەستن بەرانبەرێکی خراپ نییە بۆ وشە ئینگلیزییەکە، بەس ئەوەندە باو نییە وەک وشەکانی ئاڵوودەبوون یان خووگرتن، لەگەڵ ماددە یان ماددەی ھۆشبەریش نیم، لێرە بابەتەکە فراوانترە و باسی ھەموو دەرمانێکە، لەبەرەوە ناوەکانی «خووگرتن بە دەرمان» یان «ئاڵوودەبوون بە دەرمان» ڕەنگە گونجاوتربن. سەرچیا‏١١:١٦، ٢٥ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەتوانین ھەر دەرمانەکە لادەین و ئالوودەبوون دابنێینەوە، لەوەتەی پزیشکی لە کەوانەیەکدایە لە پاڵ ناوەکە پێم وابێت ئەوە پێویست نییە و مەبەست ڕوونە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٢:١٥، ٢٥ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کێشەکە دەزانی چییە؟ ئێمە بۆ وشەکان بەرامبەری دەقیق دانانێین. ئەم بەرامبەرەی بۆی دادەنێین تەنیا وەڵامدەرەوەی یەک ڕستەیە بۆیە ئەگەر ھەر ئەو وشەیە لە ڕستەیەکی تردا دێ، لێمان ڕوون دەبێتەوە بەرامبەرەکەمان گونجاو نییە.
لێرەشدا وشەی پشتبەستن دەقیق بە مانای depend نییە بۆیە تووشی کێشە بووین. پشتبەستن زیاتر بە مانای relyیە. بە عەرەبی نازانم بەڵام تۆزێک بە اعتماد نزیکە وەک دەڵێن اعتماد علی النفس یانی پشت بە خۆ بەستن.
دیسان لێرەدا بەرامبەری نادەقیقی تر پێشنیار کراوە (وەک ئاڵوودەبوون) کە تەنیا لەم ڕستەیەدا (Substance dependence) وەڵامدەرەوەیە و ئەمە تەنیا کێشەکە ئاڵۆزتر دەکا.
یەک بەرامبەری دەقیق دابنرێ نەک سەد دانە بەرامبەر بۆ سەد رستە. لەگەڵ ڕێز.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٠٢، ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێ چی بەرامبەرێک تر شک دەبەی بۆ خۆت کاک چالاک؟ من ھیچی ترم بە مێشکا نایەت و لە ئالوودەبوونیش شتێکی شیاوتر شک نابەم! ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٨:١٣، ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
راست دەکەی ھیچمان بە مێشکدا نایە چون ئەمە لە کوردیدا بەرامبەرێکی دەقیقی نییە. ئەم کێشەیە کاتێک چارەسەر دەکرێ کە قەبووڵ بکەین بۆ ھەموو وشەیەک بەارمبەرمان نییە و دەبێ وشەی نوێ دابتاشین. بەڵام ئەمڕۆکە بەداخەوە یان بەرامبەرێکی نادەقیق (وەک پشتبەستن) دادەنێن یان وشەیەکی فارسی (وەک پەیوەستبوون) لە جیات دادەنێن. باسی پشتبەستن کرا. پەیوەست-یش وشەیەکی ڕەسەنی فارسییە. پەیوەستبوون لە فارسی و کوردیدا بە مانای «نووسانی دوو شت بەیەکەوە»یە؛ تەماشای فەرھەنگی خاڵ بکەن.--چالاک وتووێژ ‏١٩:١٦، ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من زۆر لەگەڵ ئەو بڕیارەم کە پێویستە خۆمان وشەی نوێ دروست بکەین! ھەر بۆیە من یەکێک لە پرۆژەکانم ئەوەیە کە ویکیپیدیای کوردی ٣٠,٠٠٠ وتاری تێپەڕاند، تیشک بخەمە سەر ویکیفەرھەنگ،'سوودی دەبێت بۆمان، زۆر زیاتریش لە ویکی!◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٠:٣٢، ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەم شێوەیە بێت، باشترە ھەریەکەمان لای خۆی خەریکی گەڕان و توێژینەوە بێت، تا بە چەند پێشنیازێک دەگات، ناکرێ لێرە چاوەڕێی دروستبوونی دەزگایەک بکەین ئەم کێشانە چارەسەر بکات، کە ھیچی دیار نییە. من بیرم بۆ وشەی (سەربەو = سەر بە ئەو) دەچێت، وەک پێچەوانەی سەربەخۆ. سەرچیا‏١٠:١٩، ٢٧ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ناوەڵڵا شتی وا ناکرێ. منیش خۆم بەو قەناعەتە گەیشتووم واز لە پێشنیارکردن بێنم و ھەر چی دادەنرێ با دابنرێ. لە وتووێژەکاندا ھەر باسی گێرە و کێشەکان دەکەم ئیتر دژایەتی ناکەم. بۆ بەرامبەردانان بۆ وشەکان دەبێ لە فیعلەوە دەست پێ بکرێ. یانی دەبێ سەرەتا فیعلێک بۆ depend دابنرێ جا ئەوجار لە فیعلەکە دەتوانین ناوەکە (dependence) ھەڵێنجین.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٤٢، ٢٨ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
بۆ depend لام وایە پابەند بەرامبەرێکی خراپ نییە، و dependenceـیش پابەندبوون؟--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٣:٥٢، ٢٨ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێت وایە پابەندبوون بە دەرمان دروستە؟ دیارە ھەڵەیە. بۆ ئەم وتارە «خووگرتن بە دەرمان» دانێن تەواوە با زیاتر لەسەری لێدوان نەکەین. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٣٠، ٢٨ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەگەر من بوایەم بۆ فیعلی depend بەرامبەرم دانابا تەماشای ریشەی وشەکەم دەکرد. depend وشەیەکی لاتینییە لە دوو کەرتی de- (پێشگر بە مانای ژێرەوە) و pendre بە مانای ھەڵواسین پێکھاتووە. ھەر واشە ئەگەر فکری لێ بکەیەوە مانای depend بە ھەڵواسین نزیکە. بۆ نموونە دەڵێی بودجە کوردستان بە نەوت ھەڵواسراوە (= dependence). de- لە کوردیدا دەبێتە دا- و pendre دەبێتە ھەڵواسین و بەم پێیە depend دەبێتە داواسین. زۆر ڕاحەت توانیمان بەرامبەریکی دەقیق بۆ وشەیەک کە لە کوردیدا نیمانە دابنێین و زمانەکەمان پێ دەوڵەمەند بکەین. بۆ شتێک کە بەرامبەرت نییە دەبێ وشەی نوێ دابنێی و زمان ئاوا دەژی. بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆکە ئێمە بەڵێنمان داوە زمانەکەمان بمرێنین و ھیچ کارێکی لەگەڵ ناکرێ.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:١٧، ٢٨ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک چالاک گیان، تۆ سوودێکی زۆرت بە ویکیپیدیا گەیاندووە و دەگەێنیت بەم کارانەت، و ئێمەش ھەوڵی خۆمان دەدەین، بەڵام، ھەموومان پسپۆڕی زمانەوانی و ئێتیمۆلۆژیا نین، بە دەستی ئێمە نییە ئەم شتانە. ئەگەر تۆ بەڕاستی ئەتەوێت شتێک بگۆڕیت، ئەبێت نەک لە ناوخۆی ویکیپیدیا ئەم باسانە بکەیت، بەڵکو بیبەیتەوە دەرەوە. کاکە، بڕۆ لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە کار بکە بۆ نموونە، یان ھەر شتێکی تر لەو جۆرە، تا ھەر لە سەرەتاوە ئێمەش فێربین و دوایی نەکەوینە ئەم ھەڵانەوە. خۆ من ناڵێم ئەبێت بڕۆی ئەوە بکەیت، بەڵام وەک وتم، گەر بەڕاستی ئەتەوێت شتێک بگۆڕیت، پێویستە ئەم کێشانە لە دەرەوەی ویکیپیدیاش بخرێنە بەر چاوی خەڵکی. ئیتر ئەبێت یەکێک شتێک لەو بارەیەوە بکات، گاندی دەڵێت: «تۆ ئەبێت ئەو گۆڕانکارییە بیت کە ئەتەوێت لە جیھان بیبینیت»... سپاس ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٢:٢٨، ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]