وتووێژ:حەمزە کوڕی عەبدولموتەڵیب

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وشەی حەزرەت، لەگەڵ وشەی شەهید، لایەنگرانەببوونی وتارەکە دەرناخات؟ --برووسک ٢١:٤٥, ٢٠ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
من لە ناو سوننی و شیعە، عەرەب و عەجەم، فارس و کورد قەتم نەبیستووە بە حەزرەتی حەمزە بڵێن حەمزە. قەتم بەبێ حەزرەت ناوەکەی نەبیستووە و چەندەم پێ سەیر دەبێ کە ئەگەر یەکێک بڵێ کوتنی عیسا بە حەزرەتی عیسا لایەنگرانەیە، ئەوەندەشم پێ سەیرە کە بڵێن کوتنی حەمزە بە حەزرەتی حەمزە لایەنگرانەیە. ھەموو کەسیش دەزانێ حەزرەتی حەمزە بە مردنی خۆی نەمردووە بەڵکوو شەھید بووە لە ڕێگای خوادا.--:)چالاکوتووێژ ٢٣:٥٣, ٢٠ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

وایە، تەواو لایەنگرانەیە. ویکیپیدیا جێگەی ئەم وشانە نییە: حەزرەت، شەھید (تەنانەت بۆ پێشمەرگەکانی کوردستان)، لە ڕێگەی خوا، و ھتد. مەگەر ئەوەی کە وترابێ "موسڵمانان بە فڵان کەس دەڵێن شەھید" یا "کوردە نیشتمانپەرەوەرەکان بە فڵان کەس دەڵێن شەھید" یا "بە باوەڕی موسڵمانان حەمزە لە ڕێی ئەڵڵا تیا چووە". --Aza ٠٧:٢٢, ٢١ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)