بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:جێژنی ڕەمەزان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جێژن یا جەژن

[دەستکاری]

کاک ئاسۆ گیان کێ دەڵێ وشەی جێژن موکریانییە؟ تەواوی خەڵکی بانە کە کوردییەکی زۆر جوان و ڕەسەن قسە دەکەن دەڵێن جێژن ئاخۆ ئەوانیش موکریانین؟ ئێستا بەشێک لە کوردەکان لە ژێر کاریگەری قورسی کوردیی ھەورامی (بە تایبەت لە ناوچەی ئەردەڵان) دەڵێن جەژن کە چی کوردەکانی ھەورامی خۆیان ئەم وشەیەیان لە زمانی فارسییەوە وەرگرتووە. ئەمە باسێکی قورسی زمانەوانییە و لە حەسەڵەی کەسدا نییە دەنا سەلماندنی فارسی بوونی وشەی جەژن زۆر ھاسانە. سپاس.--چالاکوتووێژ ١٥:٣٠, ١٩ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

من فایلی وۆردی کۆبەرھەمی شێرکۆ بێکەس و دیوانی مەحوی و دیوانی شێخ ڕەزام ھەیە ھەموویان جەژنیان نووسیوە نەک جێژن.--ئاسۆ (وتووێژ) ١٧:٣٣, ١٩ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
کاکە ئاسۆ گیان من بەشێکی زۆری ژیانم لەسەر زمانی کوردی داناوە. ڕەگ و ڕیشەی بەشی زۆری وشە کوردییەکان دەزانم. ھەر لە ئەوێستا و فارسیی کۆن و پاڵەوی و پارتییەوە بڵێ ھەتا بەشی زۆری شێوەزارەکانی کوردییەوە. دڵنیا بە ناوچەچەرست نیم و ئاسۆی بیرم ئەوەندە کورت و تەسک نییە و دڵم زۆر لە ئێوە زیاتر بە زمانی کوردی دەسووتێتەوە. ئاخۆ لە شێرکۆ بێکەس و مەحوی و شێخ ڕەزا و ھەزاری کەسی تری ئاوا بپرسی: بۆ نەتکوت جێژن وتت جەژن، وەڵامێکی زانستیت دەدەنەوە؟!
کاکە ئاسۆ من دەڵێم وشەی جەژن ھەورامییە و لە ھەورامییەوە چووەتە ناو ھەندێک لە شێوەزارەکانی تری کوردییەوە. دەی باشە با ھەورامی بێ قەیدێ ناکا بەڵام ھەر دیسان من دەڵیم ئەم وشەیە لە فارسییەوە چووتە ناو ھەورامییە و وشەیەکی ڕەسەن نییە! بەڵگەم چییە؟ کاکە ئەوە شتێکی پسپۆرانەیە و قورسە! بە کورتی: ئەم وشانەی لە ئەوێستادا بە پیتی ی دەست پێ‌دەکا لە ھەموو شێوەزارەکانی کوردیدا دەبن بە ج بەڵام لە ھەورامیدا وەکوو خۆی (ی) دەمێنێتەوە: نموونە: شێوەزارەکانی کوردی: جۆ جەھ جۊیە جەو بەڵام کوردیی ھەورامی یەوە، شێوەزارەکانی کوردی: دۆزینەوە (کە لە بنەڕەتدا جۆزینەوە بووە وەک جستن فارسی) کوردیی ھەورامی یوستەیوە، شێوەزارەکانی کوردی: جێ جێگا جھ جی جا کوردیی ھەورامی یاگە. دەی ئەگەر ئێمە دەڵێن جێژن بۆ ھەورامییەکان ناڵێن یەژن و دەلێن جەژن لە کاتێکدا لە ئەوێستاشدا ئەم وشەیە یەسن ھەاتووە؟ چون وشەکە ھەورامی نییە و لە فارسییوە چووەتە ناو ھەورامییەوە و لەوێشەوە بۆ زمانی ناوچەکانی ترەوە!
لەخۆوە قسە ناکەم و پێم خۆشە بزانن ئەگەر شتێک دەڵێم لە ڕووی زانستەوەیە و ناوچەپەرستی نییە. سپاس.--چالاکوتووێژ ١٨:٠٣, ١٩ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
مام چالاک، کاتێک ئەم جۆرە باسانە ئەبیسم سەبارەت بە زمان، بیری کیمیای دەبیرستان و جەدوەلی مەندەلیۆف و خەواسی ھاڵۆژنەکان و عونسورە قەلیاییەکان ئەکەومەوە! دڵنیا بە ئەگەر لە شێرکۆ بێکەس و مەحوی و شێخ ڕەزا و ھەزاری کەسی تری ئاوا بپرسی ئەڵێن دایک و باوکم وایان ئەوت منیش وا ئەڵێم. «دۆزینەوە (کە لە بنەڕەتدا جۆزینەوە بووە»! زمان ئەگەر ھەزار یاسای تێدا بدۆزیتەوە دوو ھەزار ئیستسناش ئەدۆزیتەوە. بۆ «زرێچە»ش کە ماوەیەک لەمەو پێش لێدوانت لەسەر کرد بڕوات بێ لە ھیچ شوێنێک نەمبیستەوە. بە بیروڕای من ھەتا بەم جۆرە قسە لە سەر زمانی ستانداردی کوردی بکرێ گوێی پێنادرێ. سپاس--ئاسۆ (وتووێژ) ١٨:٥٤, ١٩ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
مامە ئاسۆ چەند سەرسەری بۆ شتەکان دەچی! دەڵیی «شێرکۆ بێکەس و مەحوی و شێخ ڕەزا ئەڵێن دایک و باوکم وایان ئەوت منیش وا ئەڵێم»! شێرکۆ بێکەس دەڵێ: «...کە زەریاش ویستی قووڵایی زامی خۆی و تۆ بپێوێ، ھاواری کرد و خەریک بوو ئەو لە ناو تۆدا بخنکێ!». گەلۆ باوکی شێرکۆ بێکەس وتوویەتی «زەریا»؟! یان پێشەکی دیوانی نالی بخوێنەوە، تێیدا ئاماژەی کردووە نالی ئەو دەم لە فکری دانانی زمانێکی ستاندارد بووە بۆ کوردی و ئەگەر چی خەڵکی باشوور بووە بەڵام بە زاری موکریانی شێعری وتووە. ئاخۆ زمانی دایک و باوکی لە بیر چووەتەوە؟! نا مامە ئاسۆ شتەکە ئاوا ھاسان نییە تکایە زۆرتر موتاڵا بکە. ئەگەر وایە با منیش ھەر وەک جنابت شتەکە ھاسان بکەمەوە: زۆربەی خەڵکی لای ئێوە دەڵێن گەزەر کە چی ستانداردەکەی گێزەرە، زۆربەی خەڵکی لای ئێوەش دەڵێن جەژن بەڵام ستانداردەکەی ھەر جێژنە! سەرم ھێشاندی کاک ئاسۆ گیان. زۆر سپاس.--چالاکوتووێژ ١٩:٥٢, ١٩ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
من زۆرم خوێندووتەوە سەبارەت بەو زمانە کۆنانە بەڵام ھەرگیز گۆڕانکارییەکانی زمان لە مێژووا بە یاسادار نازانم و زمان بە شتێکی ماددی دانانم. لە ویکیپیدیاش بڕیار ئەوەیە باوترین ناو بەکاربێنین. زمان ئەوەیە گەل قسەی پێئەکات نەک ئەوەی زمانناس لە ناو کتێبەکانیا دەریدێنێ. لە شێوەزاری کەلھوڕی و ھەورامی و جافی و ئەردەڵانی و گەرمیانی و سلێمانی و کرمانجی ھەموویان جەژن ئەڵێن تەنیا موکریان جێژنە. لە گووگڵا «جەژن/جه‌ژن» و «جێژن» و ھەروەھا «cejna remezan» و «cêjna remezan» بێنە. زۆربەی ئاکامەکانی جێژن ھی حدکا و سەحەرتیڤی و iribیە کە زۆربەی کاربەدەستانی موکریانین. --ئاسۆ (وتووێژ) ١٠:٠٨, ٢٠ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
گۆڕانکارییەکانی زمان ھەمووی یاسادارن، تەنانەت ئیستناکانیشی! کاک ئاسۆ گرفتی من ئەوەیە حالی نابم جنابت ئاخرێکەی پێت وایە ئێمە دەبێ ئەم شتە بڵێین کە «قسەی پێ‌دەکەین» یان «کوردییەکی ستاندارد» بنووسین؟ کتێبی زمانی کوردی لە بەرانبەر ھوروژمی شەپۆلی ناشارەزاییدا حەتمەن بخوێنەوە. بەرھەمی کابرایەکی خەڵکی بانەیە. بە جوانی باسی ئەم مەبەستە و وشەی جێژن و جەژن دەکا. سەبارەت بە کورمانج و بادینییەکانیش لە ئێمە خەڵکی موکریان پرسە دەڵێن چی کە لەگەڵ یەک دراوسێین. ئەوان ناڵێن جێژن یا جەژن، ھەر دەڵێن عەید! «عەیدا تە پیرۆز بیتن»! ئەگەریش جێژن یان جەژن بڵێن لە ڕاستیدا سۆرانییەکەی دەڵێن! کەڵھوڕ و گەڕووسەکانیش ھەروەتر، لە زمانی ئەوانیشدا ھەر عەیدم بیستووە! ئەوی ڕاست بێ ھەورامییەکان دەیڵێن و خەڵکی ئەردەڵان و سلێمانی لە ژێر کاریگەریی قورسی ھەورامییەکان فێر بوون دەڵێن جەژن! کەچی جەژن ستانداری سۆرانی نییە و پێوەندی بە ھەورامییەوەیە. ھەر وەکی ئێوە، وەکوو خەڵکی ھەورامان بە «تا» ئەڵێن «یاو» کە چی ستانداردەکەی ھەر «تا»یە! خۆ خەڵکی بانە موکریانی نین! ئەی بۆ ئەوان دەڵێن جێژن! تەواوی پارێزگای کوردستانم کردووە و بێجگە لە بانە شێوەزاری ھەموو شارەکانی تر لە ژێر کاریگەری قورسی ھەورامیدایە و سۆرانییەکی ستاندارد نییە. دڵنیا بە ئێوە جێژنتان کردووە بە جەژن دەنا دەبا خەڵکی بانەش ھەر وەکوو ئێوە وتبای جەژن! زۆر سپاس.--چالاکوتووێژ ١٠:٤٩, ٢٠ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
من بەڵگەم ھێنایەوە کە جێژن تەنیا لەھجەی موکریانە. تۆش لە وەڵاما ئەڵێی ناوچەکانی تر ھەڵە ئەکەن. بە داخەوە قسەکانت بۆنی ناوچەگەریی لێوە دێ. بە حەسرەتم ئەم بەزمی "زمانی ستاندارد"ە خەریکە ئەمان ئاڵۆزێنێ لە یەک.--ئاسۆ (وتووێژ) ٠٣:١٦, ٢١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
مامه ئاسۆ گیان ئەم کتێبەی باسم کرد بە جوانی بیخوێنەوە، لە پارێزگای ئێوەدا دەبێ زۆر بێ. پێرستی ئەو ناوچانەی دەڵێن «جێژن» تێیدا ھاتووە، زۆڕ دوور و درێژە لێرە جێگای نابێتەوە! ھەر وەکی خۆت باست کرد با بەردی لەسەر دابنێین ھەتا ئاڵۆزتر نەبووین، کاری گرنگتر زۆرە. زۆر سپاس.--چالاکوتووێژ ٠٧:٣٢, ٢١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

@ئاسۆ: ئەم باسە زۆر کۆنە و بەباشی نەمخوێندەوە ئەو دەم چمان نووسیوە. بەڵام نموونەیەکی باشت بۆ دێنمەوە ناڵێم فکری لێ بکەوە چون ھەر فکر لێ کردنەوەی ناوێ! بۆ ژمارەی ٥ لە کوردیدا دەڵێن پێنج یان پەنج. لە سۆرانیدا پێنج ستانداردە و پەنج کە لە فارسیشدا ھەر وا دەڵێن تایبەتی ھەورامی و ناوچەکانی دەوروبەری ھەورامیە (چۆن کەوتوونەتە ژێر کاریگەری ھەورامی). جێژن و جەژن دروست وەک پێنج و پەنج وایە. جێژن ستانداردەکەیەتی و جەژن ھەورامی و کاریگەری ھەورامیە و لە فارسیشدا ھەر ئاوایە. وتنی جەژن لە جیات جێژن وەک وتنی پەنجە لە جیات پێنج. (وشەی تری ئاوامان زۆرە وەک گێزەر، گەزەر (فارسی گەزەر)؛ نێچیر، نەچیر (فارسی نەخجیر)؛ نێڕ، نەڕ (فارسی نەڕ)؛ زێڕ، زەڕ (فارسی زەڕ) و ... کە ھەوەڵی سۆرانی و دووەمی ھەورامی و فارسیە. بەڵام من ھەر بە پێنج و پنجەکە قەناعەت دەکەم!) جا با مەحوی یان ھەر کەسی تر لە جیات جێژن بڵێن جەژن؛ ئەمە جەژن ناکاتە سۆرانی. تەواو!--چالاک وتووێژ١١:١٩، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کرمانجیش بە زۆری دەڵێن جەژن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:١٣، ٧ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیی جێژنی ڕەمەزانم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە)٠٥:٣٩، ٢ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]