وتووێژ:جوود بێلینگھام

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو کاک @GoRaN909، پێم خۆشە کە دەبینم گرنگی بە وتارە وەرزشییەکان دەدەی، بەڵام تکایە جارێ تر بێ وتووێژ ناوی وتار مەگوازەوە. پیتی «h» لە Bellingham ھاوشێوەی لە Beckham بێدەنگە (سایلنت) و ناخوێنرێتەوە. لێرەش دەتوانی گوێبیستی گۆکردنەکەی بیت. ‎Gêjełûk ‏٢١:٠٨، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لەتۆش کاک @Gejeluk سوپاستەکەم بەرێزی، کاکە ناکرێ بۆ هەر ووتارێک لەبەشی ووتوێژ باسی بکەین چونکە من لەکاتی چاکسازی یان دەستکاریکردنی هەر بابەتێکدا بە تێبینی ڕوونکردنەوەم داوە مەگەر شتێکی بچووک بوبێ بێ ئاماژەپێدان، بۆ ناوەکەش لە زمانی کوردی سەرجەم پیتەکان ئەخوێنرێتەوە ئەوەی تۆ ڕاستە ڕەنگە لە زمانە بێگانەکانی وەک فارسی و ئازەری بێدەنگ بێت بەڵام لە کوردیدا پیتی (ه) ئەخوێنرێتەوە هاوشێوەی ئینگلیزی(بەریتانی) بۆ ناوی بێکهامیش هەمان شتە وە ئەو شێوە ناوە لە بەریتانیا زۆر باوە بۆ نمونە ( بێرمینگهام - تۆتنهام - فوڵهام - وێستهام ... هتد ) بەڕای تۆ ئەبێ لەناو هەموو ئەوانەدا پیتی (هـ) بێدەنگ بکرێت و نەنوسرێت!! نەخێر نابێت هەڵەیە چونکە کوردی و فارسی دوو زمانی زۆۆۆۆۆر لێکەوە دوورن و هیچ پەیوەندییەکیان پێکەوە نیە منیش گرنگی بە زمانی خۆم ئەدەم نەک بچم دوای فارس و عەرەب و ترک بکەوم و زمان لەوانەوە فێربم کە زمانی خۆم دەوڵەمەندە.. ڕێزم هەیە. KuRaKuRd (لێدوان) ‏١٣:٢٤، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا کاک @GoRaN909، پێویستە ئێمە ڕەچاوی زمانی ڕەسەنی ناوەکە بکەین. Bellingham ناوێ ئینگلیزییە، زمانی ئینگلیزییش وەک کوردی زمانێ فۆنەتیک نییە تا پیت بە پیت بیخوێنینەوە، بەڵکوو ئەبێ بەپێی IPA-ەکەی /bɛlɪŋəm/ کە ئەبێتە «بێلینگ(ا)م» بنووسرێ. مەسەلەکە ھیچ پەیوەندییەکی بە تورک و فارسەوە نییە، نازانم چۆن پێیانت بەستییەوە. ‎Gêjełûk ‏٢٠:٤١، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەرێز @Gejeluk زمانی گۆکردنی خەڵکی و لە نووسینی کوردیشدا هەر بە هەمان شێوەی ئینگلیزیەکەیە گەر لە کوردستانی و حەزەکەی بچۆ خۆت لە خەڵکی بپرسە بڵێ ئەم ناوە چۆن ئەخوێننەوە بزانە وەڵامیان چییە ( بێلینگ(هـ)ـام ) یان بێلینگام کاکە ناکرێ ئێمە کتومت بچین پشت ببەستین بە فۆنەتیک و IPA جینای کە ئەوان هیچ حسابێکیان بۆ زمانی کوردی نەکردووە، بەهیوای تێگەیشتن چونکە پیتێک پێویست بە چەلەحانێ ناکات وە لێرە شتەکان زۆربەی بەستراوتەوە بەوانەی باسمکرد ئەوانەی ووتار دەنووسن یان وەرەگێڕن زمانێکی بێگانەو داگیرکەر ئەکەنە سەرچاوە و پێوەر بۆ زمانی کوردی کە ئەوەش هەڵەیەکی زەق و گەورەیە.. کاتێکی خۆش KuRaKuRd (لێدوان) ‏١٥:١٩، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی جوود بێلینگھامم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١١:٥٦، ٧ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]