وتووێژ:تێرم

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە «تێرم» باشترمان نییە بۆ ئەم وتارە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٥٩، ١٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە کتێبەکانی وەزارەتی پەروەردە ڕادە یان داناوە، بەڵام ھەر وەک دەزانن وتاری ڕادە نووسراوە و ڕادە شتێکی ترە، وتم با جارێ ھەر وەک ناوە ئینگلیزییەکەی دانێم، بزانین ڕای ھاوڕێیان چییە. بەکارھێنەرانی تریش لە ھەندێک لە وتارەکان ڕستەیان نووسیوە. şûşe وتووێژ ‏١١:١٨، ١٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ڕادەشم پێ ھەڵەیە. خۆی لێرەدا بیرم بۆ (سنوور و ماوە و مەودا) دەچێت. کە لە گەڕانێکدا extremeـیشم کەوتە بەرچاو کە بەم مانایانە دێت: کۆتایی، سەرچڵ، بەرگر، پەڕگر، ئەوپەڕ، زۆر و زەوەندە، لێوار. جا لێرەوە دیسان کاک @Calak: ئەزیەت بدەین باشە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٩، ١٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تکایە هەر ناوێک پێشنیار دەکەن ئەم وتارەیشتان لەبیر بێت ڕادەدار، جگە لە دوو ناوی ڕادە و ڕادەدار کە لە کتێبەکانی قوتابخانە هاتووە و ناوە ئینگلیزییەکەیان لە فەرهەنگی زانستی تاڕیق وەیسی شتێکم نەدیتەوە. şûşe وتووێژ ‏١٢:٥٦، ١٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر بەپێی کتێبەکانی وەزارەتی پەروەردە ئەگەر term ڕادە بێ ئاشکرایە Polynomial دەبێتە فرەڕادە نەک ڕادەدار (دەزانین Polynomial یانی شتێک کە لە چەند term پێکھاتووە). ئاشکرایە لێرەدا ڕادە وەرگێڕانی وشەی حد-ی عەرەبییە. کتێبەکان ھەموو وەرگێردڕاوی عەرەبیین و ئەمانە لە ڕاستیدا کێشە زمانی عەرەبین و ئێمە دەبێ جەوری ئەوانیش بکێشین. term لێرەدا بە مانای حد و رادە نییە. من لە کوردیدا ھیچ بۆ term شک نابەم زاراوەم بیستووە ئەویش دروست نییە و زاراوە دەبێتە idiom.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:١١، ١٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەی بۆ termی en:Terminology چی داندراوە و چی دابنێین؟--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٢:٣٢، ١٧ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر زاراوە و زاراوەناسی.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٤٥، ١٧ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]