وتووێژ:تیشکۆ (ئەندازە)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

من ئەم ناوەم نەبیستبوو. سەیری ھەنبانەبۆرینەشم کرد تێیدا نەبوو. ھەر نەمدەزانی چۆن دانراوە. ھەتا زانیم لەوانەیە تیشک+کۆ بێ یانی ئەو شوێنەی تیشک کۆ دەبێتەوە. بەڵێ ئەمە رەنگە لە ئۆپتیکدا دروست بێ. لە ئۆپتیکدا بە شوێنێ کۆبوونەوی تیشکی ھاوبەر دوای شکانەوە دەڵێن Focus کە بە کوردی تیشکۆی بۆ دانراوە.
ئاشکرایە تیشکۆ دەتوانێ لەوێدا (ئۆپتیک) دروست بێ بەڵام لێرەدا یانی لە ئەندازەدا نە باسی تیشکە نە باسی کۆبوونەوەی. بەرامبەرێک دادەنرێ دەبێ لە ھەموو بوارەکانی بەکارھاتنی وەشەکەوە وەڵامدەرەوە بێ نەک ناچار بین لە ھەر بوارێکدا وشەیەک دابنێین. ھەروەھا Focus لە ئینگلیزیدا کاریشە (verb) و دەبێ لە دانانی وشەکە ئەمەش لەبەر چاو بگیرێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٥٥، ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەو ناوەم پێ گونجاوە. لە ئەندازەش کە ئەم وشەیە ھەیە، بەھەمان شێوەی ئەو نموونەی ھێنابووتەوە پەیوەندی ھەیە بە تیشکەوە. بە نموونە (ئێلێپس) کە شێوەیەکی ئەندازەیییە و تیشکۆی ھەیە، شوێنی تیشکۆ بەوە دیاری دەکرێ گەر ڕووناکی ئاراستەی ھەر خاڵێکی ڕووەکەی بکەی ئەوا بەرەوەی تیشکۆ دەڕوات. | سەرچیا‏١٢:٠٣، ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمە تەنیا نموونەیەک بوو. تۆ بڵێی لە ئەندازەشدا وایە. ئەی لە زمانەوانیدا Focus (linguistics)، لە کۆمپیووتینگدا Focus (computing). یان لە بوومەلەرزەدا دەڵێن Focusی بوومەلەرزکە ئەوەندەیە Focus (earthquake). خۆ ئەمانە تیشک نین. دەبێ وشەکە وەڵامدەرەوەی ھەموویان بێ.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٣٤، ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک بەم شێوەیەی تۆ دەیڵێی بڕواناکەم وشەیەک دەستبکەوێت. ڕەنگە ئەم کارە لە ئینگلیزیش نەکرێ، گەر بچیەوە سەر واتای زۆرێک لە وشەکان ڕەنگە ھەر گونجاونەبێت، ھەر ئەوەی وشە لەگەڵ بوارێک گونجاو و پێناسەیەکی وەرگرت. بەپێی پێناسەکەی دەکرێ لە بوارێکی تریش بەکاری بھێنیت نەک مانای ڕواڵەتیی وشەکە. ئەگەر ئەم وشەیەش کەڵکی نییە، وشەی (چەق)یش ھەیە، بەڵام زیادتر بە واتای ناوەڕاست (center)ھاتووە، بەس من بە بە بەرانبەرێکی باشی دەبینم. | سەرچیا‏١٢:٤٦، ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وا نییە کاک سەرچیا. ھەر بۆ نموونە لە فارسیدا بەمە دەڵێن کانون. ئەم وشەیە بۆ تەواوی بوارەکان ھەر وەک ئینگلیزی گونجاوە و بەکاردێ. Focus ئاوا پێناسە کراوە:

the center of interest or activity

ماناکەی بە ناوەند نزیکە بەڵام ناوەندی حەز یان چالاکی. ئاشکرایە تیشکۆ بەم مانایە نییە. ھەر وک وتم وشەیەکی باشە بۆ ئۆپتیک بەڵام ئیتر لە بوارەکانی تر بۆ نموونە زمانەوانی بڵێین تیشکۆ زۆر نالەبار و ناشیرینە. دەکرێ وەک فارسی بەرامبەرێکی باشی بۆ دابنرێ لێرەدا مەبەستم وشەسازی نییە بەس باسی کێشەکەم کرد.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٥٠، ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]