وتووێژ:تووڕەیی و ھەرا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ناو[دەستکاری]

لە وتووێژ:تووڕەیی (فیلمی ٢٠١٤)یشدا باس کرا و بە ئاکام نەگەییشتن. تووڕەیی بەرامبەری «عصبانیت»ی فارسی و angerی ئینگلیزییە. لێرەدا خشم ھاتووە بەرامبەری Furyی ئینگلیزی. لە فارسیدا خشم و عصبانیت فەرقیان ھەیە ناکرێ بۆ ھەر دووکیان بڵێین تووڕەیی. تکا دەکەم فکرێک بۆ ئەمە بکەنەوە.
ھەروەھا ھەرا بەتەنیا ھیاھو مانا نادا. ھەراھەرا بەڵی یان دەنگ و ھەرا.دروستە بە ئینگلیزی Soundی بۆ دانراوە بەڵام وا دیارە ئەمانە ھەر ئینگلیزی نازانن. ھیاھو نابێتە Sound.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٢٧، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)

لە بەرامبەر خشم دەکرێت پەستی دابنرێت وە بۆ هیاهوش من هەراو هوریا بە گونجاو دەزانم بنار جبار (لێدوان) ‏١٦:٣٦، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)
پەست و پەستی زۆر لەمە (خشم/Fury) دوورە. ھەراوھوریاش بۆ ھیاھو دەبێ.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٥٤، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)