وتووێژ:بەشی کوشتن
ڕواڵەت
ناو
[دەستکاری]بڕوا ناکەم بەش بەتەنھا ناوێکی باشبێت بەرامبەر بە قیسم یا classroom. ئاگادارم کە لە باشوور ئەەە بەکاردێت بەڵام خۆزگە بەرامبەرێکی باشتر دەبوو.—ژیـار وتووێژ ١٤:٥٦، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)
- کوردی بووەتە عەرەبی. زمانی ئینگلیزی وە لا نراوە بۆ ھەموو شتێک بوونەتە شوێنکەوتووی عەرەب و زمانەکەی. بریا زمانی عەرەبی پێوەندیی بە کوردییەوە ببا بەڵام بەداخەوە بچووکترین پێوەندییان بەیەکەوە نییە ئەم دوو زمانە. لێرەشدا بە عەرەبی قسم و بە کوردی بەش!--چالاک وتووێژ ١٨:١٨، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)
- کێ وتوویەتی ئەمە بکرێت بە قسم ئێستا؟ دووبارە لێدوانەکەم بخوێنەرەوە. من داوای بەرامبەرێکی باشترم کردووە (ئەگەر ھەیە) و ھیچی تر.—ژیـار وتووێژ ٠٢:٥٦، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)
- من نەموتووە بیکەنە قسم کاکە! وتم چون بە عەرەبی دەڵێن قسم بۆیە بە کوردیش دەڵێن بەش.--چالاک وتووێژ ١١:١٣، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)
- باشە بەڵام لێرەدا ئەوە گرنگە ئەگەر ھەر ناوێکی باشتر ھەیە پێشنیار بکرێت لەوەی درێژە بدرێت بە باسەکە...—ژیـار وتووێژ ١٣:٢١، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)
- من نەموتووە بیکەنە قسم کاکە! وتم چون بە عەرەبی دەڵێن قسم بۆیە بە کوردیش دەڵێن بەش.--چالاک وتووێژ ١١:١٣، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)
- کێ وتوویەتی ئەمە بکرێت بە قسم ئێستا؟ دووبارە لێدوانەکەم بخوێنەرەوە. من داوای بەرامبەرێکی باشترم کردووە (ئەگەر ھەیە) و ھیچی تر.—ژیـار وتووێژ ٠٢:٥٦، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)
- پۆلی کوشتن یان ژووری کوشتن. سەرچیا — ١٦:٢٣، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)
- پۆل classە و ژوور room. لێرەدا مەبەست classroomە. دەکرا ھەر وەک لە کوردیدا دەڵین «دیوەخان» بەمە وترابا «دیوەپۆل». یان دەمان توانی بڵێین لێرەدا مەبەست شوێنی پۆلە و بمان وتبا «پۆلگە» («-گە» پاشگری شوێنە). بەڵام ئەمانە باو نین و من وشەیەک وا باو بێ شک نابەم.
- کێشە زۆرە ھەموومان دەزانین. ھەر لێرەدا بۆ classroom بەرامبەرمان نییە. بە class و category ھەر دەڵێین پۆل (دەی ئاوا classify دەبێتە چی و categorize چی؟). کێشەی ژووریش پێشتر باس کرابوو. بە ناوەوە ھەر دەڵێن ژوورەوە، بە سەرەوەش ھەروەھا وەک دەڵێن ژووروو و بە وەتاقیش دەڵێن. assassinate کوشتن نییە. کوشتن یانی kill بەڵام assassinate زیاتر بە تێرۆر نزیکە ھەتا کوشتن. لە تەرکیبێکی دوو وشەیی ئاوادا ئەوھەموو کێشەیە ھەیە کاکە! زمانی ئاوا کەڵکی چییە.--چالاک وتووێژ ٢٠:٤٤، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)
- بە بڕوای من دەبوا پۆل ھەر بەرامبەری category بوایە بۆ class بوترابا «چین». ھەر وەک دەڵین چینی کرێکار بە ئینلگیزی Working class.--چالاک وتووێژ ١١:١٨، ٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)