وتووێژ:بەرھەڵێخ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕەنگە ئەم ناوە لە ناوچەیەک بەو واتایە بەکاربێت، بەڵام لەبەرەوەی لە تەواوی کوردستان ناسراو نییە و باو نییە پێشنیاز دەکەم بگوازرێتەوە بۆ دیواری ڕاگر، کە ھەمووان دەزانن مەبەست لێی چییە. پێشتریش گوتومە کێشەیەک نییە ئەو وشانە لە سەرەتای وتار ئاماژەیان پێبدرێت بەڵام لەگەڵ ئەوە نیم بکرێنە ناوی سەرەکیی وتار. تکایە با لەو مەسەلەی ناونانە بە شتێک بگەین، کە چیتر پێویست نەبێ لە ھەموو وتارێک باسەکە دووبارە بکەینەوە. سەرچیا‏١٥:٥٤، ٣١ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

قسەکەت ڕاستە بەڵام کوردی وەک زمانەکانی تر نییە و زمانی ئێمە بێخاوەنە. ناکرێ وەھا زمانێک وەک ئینگلیزی چاوی لێ بکرێ کە ھەموو شتێکی ڕێکوپێکە. کاک دیاکۆ ھاشمی لە کەناڵەکەیدا ئەمەی ھێناوە:
«با لە زمانەکانی دەوروبەرمانەوە هەندێ دەستەواژە وشە بە وشە نەکەینە کوردی، باشترە باش بکۆڵینەوە بزانین بەپێی دەربڕینی کوردی وشەکە چۆنە، بۆ نموونە: "درد قبل از زایمان" نابێتە "ژانی پێش لە مناڵبوون" بەڵکوو دەبێتە: "بەرەژان"».
ئەمە ڕێک ئەم قسەیەی ئێوە دەگرێتەوە. جدار استنادي نابێتە دیواری ڕاگر بەڵکوو دەبێتە بەرھەڵێخ یان پشتیوانە.
کیسه بیضه ین کیسه خایه نابێتە توورەکەی گون یا کیسەی گون دەبێتە گوندێن (*گوندان).
ئەگەر بڕیارە رێسایەک دابنرێ ئەمە دەبێ یەکەم ڕێسا بێ کە «باش بکۆڵینەوە بزانین بەپێی دەربڕینی کوردی وشەکە چۆنە». سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏١٩:٣٩، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وشەکەم نەبیستبوو، بەڵام کوردییە. وشەی ھاوچەشنیشی ھەیە وەک بەرھەڵست و بەرھەڵستبوونەوە. بەڵام زانیاریم لەسەر ئەوە نیە ئایا ئەمە بۆ ھەموو جۆرە ریتەینینگ واڵێک باشە یا تەنیا بۆ یەک جۆری کە ھی بن دیوارە. ئەشێ ئاماژە بە سەرچاوەکەی بکرێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٠٣، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕەگ و ڕیشەکەی ڕوونە. لە کرمانجی و موکریدا وا ھەیە بە خستن دەڵێن ئێخستن. دیارە ھەڵخستن-یش دەبێتە ھەڵێخستن و ھەڵێخ-یش لەمە کەوتووەتەوە.
پیرەھەڵۆ مەبەستت جوان حاڵی نەبووم داخۆم مەبەستت ئەمەیە کە بەرھەڵێخ یەکێک لەمانە بێ؟-- چالاک وتووێژ ‏٠٦:٣٧، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قسەی کاک دیاکۆ دروستە، بەڵام دەکرێ بۆ کاتێک کەڵکی لێ وەربگیرێ کە تازە وشەیەک بێتە نێو زمان. بۆ «دیواری ڕاگر» لە گووگڵ زیاتر لە ھەزار ئەنجام ھەیە و لە خەڵکیش ھەر ئەو ناوەم بیستووە. خۆت دەڵێی زمانی ئێمە بێخاوەنە، ئێمە گەر ھەر وشەی ناباو و شاز بەکاربێنین زیاتر زمانەکە ئاڵۆز دەکەین. ڕێکوپێکی بەوە ئاسانتر بەدەست دێت کە کەڵک لە ناوی باو وەربگرین، ناوێک گەر خەڵک پێشتریش نەیان بیستبێت بزانن چییە. لە ھەر کەسێک بپرسی «بەرھەڵێخ» چییە، ڕەنگە وەڵامێکت دەستنەکەوێت! بەڵام دیواری ڕاگر واتایەکی ڕوونی ھەیە بۆ کەسانێکیش گەر ناوەکەیان نەبیستبێت. سەرچیا‏١٣:٥٨، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:، بەڵێ. لە ھەمانەبۆرینەدا نووسراوە دیوارێک کە لە ژێر دیواری ماڵدا دەیبەستن بۆ ئەوە نشست نەکات. لە ڕووی تەکنیکییەوە ئەو ڕیتەینینگ واڵە لەبەر ئەوە بەر نشستەکە ئەگرێت. بەڵام وتم شایەد تەنیا بۆ بندیواری ماڵ بێت ئەم وشەیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٠٨، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: وشە وەختێک دەفەوتێ کە بە کاری نەھێنێ! تۆ لەمڕۆوە لە جیاتی بەرەژان بڵێ "ژانی پێش لە مناڵبوون" چەند ساڵی تر یەکی وەک جنابت دێ و دەڵێ وشەی بەرەژان ناباو و شازە و زمانەکەمان ئاڵۆز دەکا! ئەوە کوردی نەزانینی ئێمەیە زمانەکەمانی ئاڵۆز کردووە! ئەگەر کەسێک نازانێ بەرەژان چییە بەڵام لە "ژانی پێش لە مناڵبوون" دەگا ئەوە کێشەی بەرەژان نییە کێشەی خۆیەتی!
ئەگەر پێشتان وایە بەرھەڵێخ زۆر باو نییە کە نییە (و بڕیاریش نییە ھەر چی وشەیە باو بێ و ھەموو کەسیش ھەموو وشەیەک بزانێ) ئەوا پشتیوانە زۆریش باوە زۆریشم بیستووە و ھەر کەسیش بیبیستێ دەزانێ یانی چی. سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏٠٧:١٥، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]