وتووێژ:بەرگریکار (تۆپی پێ)
ڕواڵەت
ناوی وتار
[دەستکاری]وا دیارە ئەم ناوەش وەک گەواھیدەر وایە، کەس نازانێ بۆ دروست بووە. بەرگر خۆی ناوی بکەر (اسم فاعل)ە.[١] یانی کەسێ یان شتێ کە بەر لە شتێ ئەگرێ. Gêjełûk ١٢:٠٠، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- ئەگەر لە گووگڵ گەڕانێک بکەیت ئەوا دەبینیت زۆرینەی بەکارهێنانەکانی بەرگریکار هەر بۆ بابەتی تۆپی پێ بەکار هاتوون، پێموایە وشەکە تەواو چۆتە ناو کۆمەڵگاوە و گۆڕینی سوودێک ناگەیەنێت. Kushared (لێدوان) ١٢:٥٠، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Kushared: ناوی دروستی ناباو لە ناوی ھەڵەی باو باشترە. ئەمە وەک ئەوە وایە بە ماسیگر بڵێی ماسیگریکار! ماسیگریکار یانی چی؟ نامۆش نییە، بەرگری زۆر باوە. چاوگەکەشی بەرگرتن-ە.[٢] ئەم وشە سەقەتانە تەنیا زیان بە زمانەکەمان ئەگەیەنن. Gêjełûk ١٦:١١، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)